ئامۆژگارییه‌ك بۆ كه‌سێك كه كه‌مته‌رخه‌مه به‌رامبه‌ر به خوای گه‌وره.! باوکی موحه‌ممه‌د پرسیار: باستان له‌وه كرد كه ئاموژگاریكردنی خه‌ڵكی كارێكی پێویسته، به تایبه‌ت له‌م كاتانه‌دا، ئایا ئه‌وكه‌سه‌ی كه خۆی كه‌مته‌رخه‌مه به‌رامبه‌ر به خوای گه‌وره ئه‌توانێت ئامۆژگاری كه‌سێكی تر بكات؟ وه‌ڵام: ئه‌مه پرسیارێكی به جێیه، زۆرێك له موسڵمانان ئه‌ڵێن: من خۆم كه‌مته‌رخه‌مم، جا چون ئامۆژگاری یه‌كێكی تر بكه‌م، بۆ ئه‌م برایانه ده‌ڵێین: فه‌رموده‌یه‌ك هه‌یه هه‌رچه‌نده له گێڕانه‌وه‌كه‌یدا لاوازییه‌ك هه‌یه، كه ئه‌بو هوره‌یره ئه‌یگێڕێته‌وه‌و به‌م شێوه‌یه‌یه: {مروا بالمعروف وإن لم تفعلوه، وانهوا عن المنكر وإن فعلتموه } (فه‌رمان بكه‌ن به چاكه با نه‌شتانكردبێ، وه جڵه‌گیری بكه‌ن خراپه با كردبێتیشتان). ئه‌م فه‌رموووده‌یه له لایه‌نی سه‌نه‌ده‌كه‌یه‌وه لاوازه‌و دروست نییه به‌رزبكرێته‌وه بۆ لای پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) به ته‌واوی، به‌ڵام له لایه‌نی مانای فه‌رموده‌كه‌و كاری هاوه‌ڵه‌كان‌و شوێن كه‌وتوانیان خوا لێیان ڕازی بێ دروسته، واته: ماناكه‌ی دروسته، وه له‌وانه‌یه له قسه‌ی ئه‌بی هوره‌یره خۆی بێت به‌و مانایه‌ی كه به‌شه‌كانی باوه‌ڕ حه‌فتاو ئه‌وه‌نه به‌شه، جا ئه‌گه‌ر موسڵمان به‌شه‌كانی تری باوه‌ڕیشی تیا دامه‌زراو جێ به جێ بوو، به‌ڵام فه‌رمانی نه‌كرد به چاكه‌و جڵه‌وگیری نه‌كرد له خراپه، ئه‌وه ئه‌و دروشمه گه‌وره‌یه له‌وانه‌یه بپچڕێت‌و كه‌س نه‌بێت پێی هه‌ڵسێت. وه نابێت بۆ به‌نده‌ی باوه‌ڕدار كه دوو تاوان به یه‌كه‌وه كۆ بكاته‌وه، تاوانی كه‌مته‌رخه‌می له گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌دا، وه تاوانی وازهێنان له فه‌رمان به چاكه‌و نه‌هێشتنی خراپه، جا ئه‌گه‌ر كه‌م كوڕیی له هه‌ندێ فه‌رمانه‌كانی خوادا هه‌بوو یان كه‌مته‌رخه‌می هه‌بوو، ئه‌وه دروسته نییه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌واز له ئامۆژگاریكردن‌و قسه‌ی چاك بێنێت به پاساوی ئه‌وه‌ی كه خۆی كه‌مته‌رخه‌مه، به‌ڵكو ئامۆژگاری بكات‌و هه‌وڵی ئه‌وه بدات كه خه‌ڵكی بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر ڕێگه‌ی خواناسی، به‌ڵام ده‌بێت وریای خۆشی بێت‌و ورده ورده خۆشی واز له‌و كه‌مته‌رخه‌میه‌ی بێنێت، وه وریای ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ی خوای گه‌وره بێت كه ده‌فه‌رموێت: أَتَأْمُرُونَ النَّاسَ بِالْبِرِّ وَتَنْسَوْنَ أَنْفُسَكُمْ [البقرة:44].. {ئه‌وه ئێوه فه‌رمان به خه‌ڵكی ئه‌ده‌ن به كاری باش‌و خۆتان له بیر ئه‌به‌نه‌وه؟} پێویسته ئه‌و فه‌رموده‌یه یادی خۆی بێنێته‌وه، كه له ڕۆژی دواییدا كه‌سێك دێنن كه ڕیخۆڵه‌كانی و سكی‌و لاشه‌ی ڕائه‌كێشرێت له ئاگردا- خواپه‌نامان بدات- وه خه‌ڵكی سه‌یری ئه‌كه‌ن‌و پێی ئه‌ڵێن: ئه‌وه چیته بۆ وات لێ هاتووه ! ئایا توفه‌رمانت پێ نه‌ئه‌كردین به چاكه! به‌رگریت لێ نه‌ئه‌كردین له خراپه! ئه‌ڵێ: به‌ڵێ، به‌ڵام من فه‌رمانم پێ ئه‌كردن به چاكه‌و خۆم نه‌مئه‌كرد، وه به‌رگریم لێ ئه‌كردن له خراپه‌و خۆم ئه‌مكرد، جا پێویسته له كاتێكا كه ئامۆژگاری خه‌ڵكی ئه‌كات ئامۆژگاری خۆشی بكات، وه مرۆڤ شه‌رم ئه‌یگرێت ئه‌گه‌ر به كه‌سێك بڵێ كاكه ئه‌وه مه‌كه خراپه‌و بچێت بۆخۆشی بیكات، وه كارێكی باش له خه‌ڵكی ئاگاداربكات‌و پێیان بڵێ بیكه‌ن به‌ڵام بۆ خۆشی نه‌یكات، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره له سه‌ر بانگخوازان. له به‌رئه‌وه ئه‌بینین كه بانگخوازانی ڕێگه‌ی خوا زۆرگرنگییان داوه به‌م لایه‌نه، چونكه ئه‌وان فه‌رمان به چاكه ئه‌ده‌ن وبه‌رگری له خراپه ئه‌كه‌ن، وه ده‌روونی خۆیان لۆمه‌و سه‌رزه‌نشتیان ئه‌كات له سه‌ر كارێك كه به خه‌ڵكی ئه‌ڵێن‌و بۆ خۆیان نایكه‌ن یان به پێچه‌وانه‌وه، چونكه خه‌ڵكیش ڕویان تێ ئه‌كات‌و پێیان ئه‌ڵێت: چۆن ئێوه قسه‌یه‌ك به خه‌ڵك ئه‌ڵێن كه‌چی بۆخۆتان نایكه‌ن، وه قه‌ده‌غه‌ی شتێك له سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌كه‌ن كه‌چی بۆ خۆتان ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن؟! جا لێره‌وه له سه‌رمان واجب‌و پێویسته كه ئامۆژگاری خه‌ڵكی بكه‌ین وفه‌رمان بده‌ین به‌چاكه‌و به‌رگری بكه‌ین له خراپه، با بۆخۆشمان كه‌م كوڕی وناته‌واویمان تیا بێت‌و ئه‌و كه‌موكوڕییه نه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئیتر واز بێنین له‌و كاره پیرۆزه، وه له گه‌ڵ ده‌روونی خۆشمان‌دا بڕۆین‌و ئامۆژگاری بكه‌ین تاكو پله پله به‌ره‌و ته‌واوكاری‌و ڕێك وپێكی ده‌ڕوات.