سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  قــسەهێنان و بردن لە تــاوانە گەورەكــانە 🍁
گۆڕینی فۆنت



قــسەهێنان و بردن لە تــاوانە گەورەكــانە 🍁

حوزەیفــەی كوڕی یەمان 💙خوای لێ ڕازی بێ 💙ـ لە پێغەمبەرەوە ❤️صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ❤️ دەیگێڕێتەوە كە فەرمویـــەتی✨
((لَا يَدْخُلُ الْجَنَّةَ نَمَّامٌ )) 
..💕ئیمامی بوخاری ومسلم گێڕاویانەتەوە💕..
واتە....: مرۆڤی قســەگێڕ ناچێتە بەهەشتەوە✋🏻

💚هەندێك لەسودەكانی ئەم فەرموودەیە💚

①قسەگێڕی دەردێكی كوشندەیە چونكە دەبێتە هۆی نانەوەی ئاشوب و لێــک ترازانی دۆست وهاوڕێكان لەیەكتــر💔

② مرۆڤی قســەگێڕ لایقـی سزای دۆزەخە مەگەر تەوبــەبەكات یان خوای گەورە بەبەزەیــی خۆی لێی خۆش بێــت💛
,چونكە بەیەكێك لەتاوانەگەورەكان دادەنرێت وەخاوەنەكەی لە چـوارچێوەی ئیسلام ناباتەدەرەوە,وەك جارێك پێغەمبەر 💕صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ 💕 ڕۆیشت بەلای دوگۆڕدا و فەرموی🌹((إنَّهُمَا يُعَذَّبَانِ، وَمَا يُعَذَّبَانِ في كَبيرٍ! بَلَى إنَّهُ كَبِيرٌ: أمَّا أَحَدُهُمَا، فَكَانَ يَمْشِي بِالنَّمِيمَةِ، وأمَّا الآخَرُ فَكَانَ لا يَسْتَتِرُ مِنْ بَوْلِهِ))
. ...🌺ئیمامی بوخاری ومسلم گێڕاویانەتەوە🌺....
واتە....بەڕاســتی ئەم دوانە سزادەدرێن,وادەزانــن لەبەردوتاوانی گەورە سزانــادرێن,بەڵام بێگومان لەبەر دوتاوانی گەورەسزادەدرێن:یەكێكیان مرۆڤــێكی قسەگێڕبوە وئەویتریشــیان خۆی لە میز نەدەپاراست .كەواتە:قســەگێری بەیەكێك لەتاوانەگەورەكان دادەنرێـــت✋🏻😨.

③ لەم ڕۆژگارەدا پێویســتە زیاتر خۆمان لە قسەگێری بپارێزین چونــكە هۆكاری گەیاندنی قسەكان ئاسان تربوە لەجاران بەدەنگوڕەنگەوە بەهۆی ئەم پێشــكەوتنەی كەلەم سەردەمەدا گەیشتوەتە چڵەپۆپــە🍁
بەداخەوە خراپی هەندێك كەس گەیشتوەتە ڕادەیەك كەدەنگی خەڵك یان وێنەیان دەگرن وپاشان بەبێ ئاگاداری خاوەنەكەی بڵاوی دەكەنــەوە✋🏻🔥
,بەمەبەستی لەكەداركردنــیان یان ناوزڕاندنیان بەڕاستی ئەمەیش یەكێـــكی ترە لە قسەگێڕی سەردەم خوای گەورە هەمولایەكمان بپارێزێــت.



 1209

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram