چاكه كردن له‌گه‌ڵ دایك..! ده‌نگی ئیسلام عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: جا‌ء رجل الى رسول الله صلىالله عليه وسلم فقال: يا رسول الله، من أحق الناس بحسن صحابتي؟ قال: ((أمك)) قال: ثم من؟ قال: ((أمك)) قال: ثم من؟ قال: ((أمك)) قال: ثم من؟ قال: ((ثم أبوك)) متفق عليه واته: له ئه‌بووهوره‌یره‌وه -خوا لێی ڕازی بێ- وتی: پێاوێك هاته خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، كێ حه‌قتره له خه‌ڵكی به‌وه‌ی كه هاوه‌ڵایه‌تیی باشی بكه‌م و له‌گه‌ڵیدا باش بم؟ فه‌رمووی: (دایكت.) وتی: پاشان كێ؟ وتی: (دایكت.) وتی: پاشان كێ؟ وتی: (دایكت.) وتی: پاشان كێ؟ وتی: (پاشان باوكت.) متفق عليه. ئه‌م فه‌رمووده‌یه گه‌وره‌یی و ڕێزی دایك ده‌گه‌یه‌نێ، پێویسته موسڵمان هه‌میشه چاكه و باشه‌ی باوك و دایكی له‌یاد نه‌چێت و هه‌رگیز زویریان نه‌كات، به تایبه‌ت دایكی، كه له كاتی منداڵی‌دا نزیكه‌ی نۆ مانگ به چه‌رمی سكی هه‌ڵیگرتووه و پاشان شیری پێداوه و پاكی كردۆته‌وه و شه‌ونخونی له‌پێناودا چه‌شتووه و له ئامێزی سۆز و خۆشه‌ویستیی دایكی‌دا گه‌وره بووه. به‌ڕاستی له‌م ڕۆژگاره‌ی ئه‌مڕۆماندا كه به‌داخه‌وه زۆرێك له كوڕان و كچان مافی باوك و دایكیان پێشێل ده‌كه‌ن، به گوێیان ناكه‌ن. پێویسته ئێمه‌ی موسڵمان ئه‌م په‌روه‌رده جوانه‌ی ئیسلام له خۆماندا به‌رجه‌سته بكه‌ین. برا و خوشكی موسڵمان، نه‌كه‌ی باوك و دایكت له‌خۆت زویر بكه‌یت و پشت گوێیان بخه‌یت، بزانه ڕه‌زامه‌ندیی خوا بۆت له ڕه‌زامه‌ندیی دایك و باوكته‌وه‌یه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بانگهێشتیشیان كردی بۆ هاوه‌ڵگیری بۆ خوا ده‌بێ به گوێیان نه‌كه‌یت. به‌ڵام له دنیادا به چاكه هاوه‌ڵایه‌تیان بكه‌یت و هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌یت. بزانه ئه‌گه‌ر تۆ ڕێز له دایك و باوكت (به تایبه‌ت دایك) بگریت و گوێڕایه‌ڵیان بیت له كاری چاكه‌دا و له دنیادا دڵیان ئازار نه‌ده‌یت، ئه‌وه بێ گومان مناڵه‌كانی تۆش بۆ تۆ هه‌ر وا ده‌بن و لێیان ده‌حه‌سێیته‌وه، پێچه‌وانه‌كه‌شی هه‌ر ڕاسته.