Truffles دوومەڵان و ئیعجازی فەرموودەیەک کەڕوویەکی خۆڕسکی وەرزییە لە دەشتی لماویدا پاش بارانی بەهار لەژێر زەویدا گەشە دەکات و لەکاتی هەورە بروسکە زۆرتر دەبێت ، لە فەرمودەی صحیحی بوخاری و موسلم دا هاتووە : واتە: دوومەڵان لەمنەتی خوای گەورەیە و ئاوەکەی شیفای تێدایە بۆ چاو دوومەڵان بە بێ تۆو چاندن و ڕواندن و ئاودان بەرهەم دێت و لێکۆڵینەوەکان سەلماندوویانە هەموو هەوڵەکان بۆ چاندنی شكستیان هێناوە ، هەتاوەکو منەتێک بەسەرمانەوە بمێنێتەوە و فەرمودەی پێغەمبەر (ص) هەتا دونیا هەیە معجیزە بێت . توێژینەوەکان سەلماندیان ئاوی دەرهێنراو لە دومەڵان بۆ چارەسەری نەخۆشیەکانی چاو . وەک تەراخوما و هەستیاری چاو و لەناو بردنی بەکتریا زیانبەخشەکانی چاو بەکاردێت. ئەم ڕاستییە زانستیانە کە پێغەمبەر (ص) بەبێ پشکنینی تاقیگەیی هەواڵی داوە ، بێگومان نیگای خودای گەورەن.