فێركردنی چەند ئاكارێكی جوانی تر .... حەوتەم. هەستان لەبەر كەسانی گەورەو ڕێزگرتنیان بەجوانترین شێوە. هەشتەم. درۆ نەكردن، چەنكە پیشەیەكی زۆر ناشرینە. نۆیەم. پێویستە لە كاتی باوێشك داندا دەست بە دەممانەوە بگرین. دەیەم. خۆ كێشانەوەو قرقێنە لێدان و خۆ خوراندن لە شوێنی گشتی و لەناو خەڵكیدا كارێكی نەگونجاوە. یانزەیەم. پێویستە هەفتەی جارێك نینۆكەكانی دەستمان (ڕۆژی هەینی بكرێت)، وە 15 ڕۆژ جارێك نینۆكی قاچمان بكەین. دوانزەیەم. تف نەكردنە سەر زەوی، دەست نەكردن بە لوتدا. سیانزەیەم. نابێت لە ماڵ و قوتابخانەو شەقامەكاندا خۆڵ و خاشاك فڕێ بدرێتە سەر زەوی. چواردەیەم. داوای لێ بوردن كردن هەركاتێك هەڵەیەك ئەنجام درا. ئەمانەو چەندین ئادابی تر كە باوان بە پێی ئاستی تەمەنی منداڵەكە دەتوانێت منداڵەكەی فێر بكات. لەكۆتایدا/ لەخوای گەورە داواكارم سەركەوتوومان بكات لە پێگەیاندنی نەوەیەكی تەندروست و بەڕەوشت و بەئیمان كە لە دونیادا ببنە خزمەتكاری پەیامە پیرۆزەكەی ئیسلام و لە رۆژی دواییشدا ببنە هۆكارێك بۆ بەدەست هێنانی ڕەزامەندی خوای گەورەو باڵادەست.... ئامین #سایەفارس