سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  زانستی ئەمڕۆ دەیسەلمێنێت كە قورئان دەستكاری نەكراوەو پارێزراوە.!
گۆڕینی فۆنت


زانستی ئەمڕۆ دەیسەلمێنێت كە قورئان دەستكاری نەكراوەو پارێزراوە.!

نووسینی/ پارێزەر: عبدالدائم الكحیل

هەندێ‌ پێیان وایە ئەو قورئانەی ئێستا لەبەر دەستماندایە ناتەواوە و چەندین ئایەتی دیار نەماوە.. لێرەوە دەپرسین ئایا زمانی ژمارەكان دەتوانن بیسەلمێنن ئەم بۆچوونە هەڵەیە؟

 با بڕوانین..:

ژمارە حەوت باشترین ژمارەیە كە حساباتەكانی قورئانی لەسەر بكەین لەبەر زۆر هۆكار، گرنگترینی ئەوەیە كە پەروەردگار سیستەمێكی لە گەردووندا داناوە لەسەر ژمارە حەوت بنیاتنراوە. بۆ نموونە: 

- هەموو گەردیلەیەكی گەردون لە حەوت چین پێكهاتووە.
- هەروەها هەریەك لە زەوی و ئاسمان لە حەوت چین پێكهاتوون.
- قورئانی پیرۆز بە گەورەترین سورەت (الفاتحة) دەستپێدەكات كە لە حەوت ئایەت پێكهاتووە (سبع المثاني).
- وە یەكەم ژمارە لە قورئاندا باسكراوە ژمارە حەوتە، لە ئایەتی: هُوَ الَّذِي خَلَقَ لَكُم مَّا فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا ثُمَّ اسْتَوَىٰ إِلَى السَّمَاءِ فَسَوَّاهُنَّ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ ۚ وَهُوَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ ﴿٢٩﴾. البقرة.
وەك دەزانین ژمارەی سورەتەكانی قورئان (114) سورەتن، ژمارەی ئایەتەكانی (6236) ئایەتن، ژمارەیەكی تری گرنگ هەیە ئەویش ژمارەی ساڵەكانی دابەزینی قورئانە كە (23) ساڵە.
ئەم سێ‌ ژمارەیە سیستەمێكی ژمارەیی سەرنجڕاكێش پێكدەهێنن، كاتێك ئەم ژمارانە دەخەینە پاڵ یەك، دەبینین دابەش دەبن بەسەر ژمارە حەوتدا و هیچیان لێ‌ نامێنێتەوە.

بۆ نموونە: بەزمانی وشەكان دەڵێین: خوای گەورە لە (23) ساڵدا (114) سورەتی دابەزاندووە.

بە زمانی ژمارەكان دەنوسین: تەنیا دوو ژمارەكە دەخەینە پاڵ یەك ئەنجامەكەی (23114)، كە ئەم ژمارەیە بەهەردوو ئاڕاستەكە دابەشی ژمارە حەوت دەبێت و هیچی نامێنێتەوە.
كاتێك ژمارەكە دەخوێنینەوە لە چەپەوە بۆ ڕاست (23114/7 = 3302)
كاتێك ژمارەكە لە ڕاستەوە بۆ چەپ دەخوێنینەوە (41132/7 = 5876).

بە زمانی وشەكان دەڵێین خوای گەورە ئایەتەكانی قورئان كە (6236) ئایەتە دابەزاندووە لە (23) ساڵدا.
بەڵام بە زمانی ژمارەكان تەنیا ژمارەكان دادەنێین: ئەنجامەكەی (236236) كە ئەمیش بە هەردوو ئاڕاستەكە دابەشی ژمارە حەوت دەبێت و هیچی نامێنێتەوە .
كاتێك ژمارەكە لە چەپەوە بۆ ڕاست دەخوێنینەوە (236236 / 7 = 33748)
بەڵام كاتێك ژمارەكە لە ڕاستەوە بۆ چەپ دەخوێنینەوە (632632/ 7 = 90376)
ئێستا ئەگەر بە زمانی وشەكان گوتمان: خوای گەورە (6236) ئایەتی داناوە لە (114) سورەتدا.
دەتوانین ئەم ڕاستیە بە زمانی ژمارەكان دەرببڕین و تەنیا ژمارەكان دانێین: ئەنجامەكەی (1146236) دەبێت، كە ئەمیش بە هەردوو ئاڕاستەكە دابەشی ژمارە حەوت دەبێت و هیچی نامێنێتەوە!!
كاتێك لە چەپەوە بۆ ڕاست ژمارەكە دەخوێنینەوە (1146236/ 7 = 163748) 
وە كاتێك لە ڕاستەوە بۆ چەپ ژمارەكە دەخوێنینەوە (6326411/ 7 = 903773)
لێرەدا دەڵێن ئەگەر یەكێك لە هاوەڵان ئایەتێكی زیاد بكردایە یان كەمی بكردایە هەموو هاوكێشەكانی پێشوو تێكدەچوو. لەبەرئەوە ئەم هاوكێشانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی قورئان دەستكاری نەكراوە و ناكرێت ئەمانە بخرێنە پاڵ ڕیكەوت.

♦️ ئەگەر دەتوانن و ڕاست دەکەن فەرموون تەنها ئایەتێک یان نیو ئایەت لە شێوەی قورئان بهێنن.

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.

 

 1635

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram