الحمدلله وحده، والصلاة والسلام على من لا نبـي بعده: وه‌ك دوژمنی هه‌میشه‌یی و سه‌رسه‌ختی مرۆڤ شه‌یتان سات تێپه‌ڕ ناکات به‌رده‌وام له بۆ سەدایە بۆ ئەوەی مرۆڤی موسڵمان بەتایبەتی لە خشتە ببات و تووشی گوناهو سەرپێچی و تاوانی بكات، جا فێڵ و تەڵەكەكانی شەیتانیش زۆرن و لە هەموولایەكەوە بۆ مرۆڤ دێن لە پێش وپاش وچەپ وڕاست بۆئه‌وه‌ی توشی خراپەیان بكات.لەگەڵ زاڵبوونی حه‌زوئاره‌زوو ماڵی دونیا‌و ماددە و بایەخ نەدان بە لایەنی ڕووحی ، شەڕ و ناكۆكی و دووبەرەكیش لە نێوان مرۆڤەكاندا زیاد دەبێت، وای لێدێت ئه‌م خه‌ڵکه نەك هەر هەڵەی یەكترهه‌زم و قبوڵ ناكەن بەڵكو بە هەڵەیەكی گەورەتریش ڕووبەڕووی یەكتر دەبنەوە، هه‌ڵه به‌هه‌ڵه چاك ئه‌که‌نه‌وه و شەڕ و ئاژاوەی گەورە لە نێوانیاندا دروست دەبێت و سه‌ره‌نجام ده‌بێته ماییه‌ی لێك دابڕان و ترازان و بچڕانی سیله‌ی ڕه‌حم و خزمایه‌تی ئه‌مه‌ش شتێکی مه‌ترسیداره و یه‌کێكه لە پیلان‌ونه‌خشه‌ی شەیتان که‌ده‌بێته هۆی پچڕانی پەیوەندی نێوان موسڵمانان، برایه‌ك بۆی گێڕامه‌وه که‌باوکی نزیکه‌ی [4] ساڵه هیچ په‌یوه‌ندی وهاتۆچۆیه‌کی نه‌ماوه له‌گه‌ڵ خوشك براو نزیکه‌کانی به‌هۆی زه‌وی و خانوو پاره‌و ماڵی دونیاوه نه‌وه‌ك خۆی سه‌ردانیان ناکات به‌ڵك و قبوڵی نیه ئه‌وانیش سه‌ردانی بکه‌ن بۆی گێڕامه‌وه ووتی به‌باوکم ووت بابه گیان دونیا‌و رابردوو وه‌لانێ له‌گه‌ڵیان ئاشت ببه‌وه پچڕانی سیله‌ی ڕه‌حم سه‌رپێچی فه‌رمانی خودا‌و پێغه‌مبه‌ره (صلی الله علیه وسلم) ئه‌ڵێ دوودۆلاری ده‌رهێنا ووتی ڕۆڵه هه‌موو خزم و که‌س و کارم ئا ئه‌م دوو دۆلاره‌یه ئه‌مه له‌هه‌موویان به‌نرختره ؟ خودا په‌نامان بدات چه‌ندی ئاوامان هه‌یه له نێو ئه‌م کۆمه‌ڵگایه که‌ئاوا ماده له‌که‌له‌ی سه‌ری داون چاویان له‌پاره به‌ولاوه هیچ نابینێ. ئه‌مچا زۆرن ئەو كەسانەی شوێن پیلانەكانی شەیتان دەكەون‌و هەنگاوەكانی ئەو هەڵدەگرن‌و په‌یوه‌ندی دەبڕن لە گه‌ڵ برای موسڵمانی خۆیان یان باوك دایك و که‌س و کاریان یان خزم و که‌سیان قسەی لەگەڵ ناكەن، جا به‌هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێت ئەویش یان بەهۆی ناكۆكیەكی مادیی دونیایەوەیە یان بەهۆی هەڵوێستێكی بێ سودو بێ كەڵكەوەیە، جا بۆیە جاری واهەیە ئه‌م په‌یوه‌ندی دابڕینەكە بە ساڵ درێژه ئه‌کێشێ و هه‌یه سوێند دەخوات قسەی له‌گه‌ڵ براکه‌ی یان که‌س و کاره‌که‌ی یان خزمه‌که‌ی نەكات‌و نەزردەكات كە نەچێتە ماڵی، وە هەركات لەسەر ڕێگاش بیبینێ ڕووی لێ وەردەگێڕێ‌و پشتی تێدەكات به‌بوغزه‌وه و به کاره‌سات وناخۆشیشی دڵ خۆشه ، هه‌مانه ئاماده نیه له‌جه‌ژن و خۆشی‌دا وه‌نه‌له پرسه‌وسه‌ره‌خۆشیدابه‌زه‌یی و لێبورده‌یی بنوێنێ و ئەمەش یەكێكە لە هۆكارەكانی سه‌رپێچی فه‌رمانی خودای په‌روه‌ردگار و فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و سیستی‌و لاوازی ئیمانه لەكۆمەڵگەی ئیسلامی‌دا.به‌ڕاستی زۆر مه‌ترسیداره. هه‌مووهۆکاری نه‌مانی سیله‌ی ڕه‌حم و بێ به‌زه‌یی یه له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی‌دا بۆیه ئاوامان به‌سه‌رهاتووه و دوعاکانمان گیرا نابێت پچڕ پچڕ له‌یرکتری دوبه‌ره‌کیه‌کی زۆر زۆربوونی تاوان و خراپه نه‌مانی سۆزوشه‌فه‌قه‌ت وبه‌زه‌یی و خۆشه‌ویستی له‌نێوان خێزانه‌کان. سزای ئه‌م خه‌ڵکه زۆرینه‌ی حاڵی دارایی و ئابووری باشه‌و له‌هیچی که‌م نیه گه‌رچی زۆربه‌ی دڵه ڕاوکێیه‌تی و که‌س به‌خته‌وه‌ر نیه هه‌ر قه‌له‌ق ودوودڵن له‌ژیانیاندا ؟! ئه‌مه‌ش هه‌مووی هۆکاری دورکه‌وتنه‌وه‌یه له دین و سه‌رپێچی فه‌رمانی خودای په‌روه‌ردگار و فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ری ئازیزمانه (صلی الله علیه وسلم) به‌ڵێ کاتێك( قاطع رحم) ی سیله‌ى ڕه‌حم و په‌یوه‌ندیت پچڕاند و سه‌رپێچیت کردووه و زۆر خه‌ته‌رێكی گه‌وره‌یه خوداپه‌نامان بدات خودای په‌روه‌ردگار نه‌فه‌رتی له‌م چۆره‌که‌سانه کردووه . فه‌رموو هه‌ندێ کاتت ته‌رخان بکه و له‌گه‌ڵم به باپێکه‌وه بچینه خزمه‌ت قورئان و فه‌رموده‌کانی پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان (صلى الله عليه وسلم) تابزانین هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی چه‌ند گه‌وره‌ی له‌سه‌ره،خودای په‌روه‌ردگارئه‌فه‌رمووێ( فَهَلْ عَسَيْتُمْ إِنْ تَوَلَّيْتُمْ أَنْ تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ وَتُقَطِّعُوا أَرْحَامَكُمْ (محمد :22) واته؛ ئایا ئێوه به‌ته‌مان ئه‌گه‌ر له‌غه‌زا پشت هه‌ڵبکه‌ن یاخود ده‌سه‌ڵاتتان که‌وته‌ده‌ست، تۆوی ئاژاوه‌و فه‌ساد و تاوان له‌زه‌ویدا بچێنن و هه‌رچی په‌یوه‌ندی خزمایه‌تیش هه‌یه بیپچڕێنن و له‌ناوی به‌رن ؟! ئه‌مچا پاشان ئه‌فه‌رمووێ ( أُولَٰئِكَ الَّذِينَ لَعَنَهُمُ اللَّهُ فَأَصَمَّهُمْ وَأَعْمَىٰ أَبْصَارَهُمْ) (محمد :23) واته؛ئه‌و جۆره که‌سانه‌ئه‌وانه‌ن که‌خودا نه‌فرینی لێ کردوون و که‌ڕی کردوون کوێرایی هێناوه به‌سه‌ر چاویاندا ، فه‌رمووچاك تێی ڕابمێنه و بیر بکه‌وه خودای په‌روه‌ردگار چۆن نه‌فرینی کردووه له‌وچۆره‌که‌سانه ؟! وه‌هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رمووێ ۞( وَاعْبُدُوا اللَّهَ وَلَا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا ۖ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا وَبِذِي الْقُرْبَىٰ وَالْيَتَامَىٰ وَالْمَسَاكِينِ وَالْجَارِ ذِي الْقُرْبَىٰ وَالْجَارِ الْجُنُبِ وَالصَّاحِبِ بِالْجَنْبِ وَابْنِ السَّبِيلِ وَمَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ ۗ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ مَنْ كَانَ مُخْتَالًا فَخُورًا (النساء :36)واته؛ (ئه‌ی خه‌ڵکینه) ته‌نها خودا بپه‌رستن و هیچ جۆره شه‌ریک و هاوه‌ڵێکی بۆ بڕیار مه‌ده‌ن و چاکه‌کار بن له‌گه‌ڵ دایک و باوکتان و خزمان و هه‌تیووان و هه‌ژاران و دراوسێی خزم و دراوسێی نزیک و دراوسێی بێگانه‌داو هاوه‌ڵی کار‌و سه‌فه‌رو ڕێبوارو ژێر ده‌سته‌کانتاندا، به‌ڕاستی خودا ئه‌وانه‌ی خۆش ناوێت که خۆده‌نوێنن و فیزده‌که‌ن و فه‌خر ده‌فرۆشن به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا، ئه‌مچا مه‌رچ نیه ئه‌وکه‌سه که‌سێکی نزیك بێت یان دووره بێت یان هه‌ژاروهه‌تیوێك بێت یان ڕێبوارێك بێت. خودای په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رمووێ ( وَآتِ ذَا الْقُرْبَىٰ حَقَّهُ وَالْمِسْكِينَ وَابْنَ السَّبِيلِ وَلَا تُبَذِّرْ تَبْذِيرًا (الاسرا‌ء :26) واته؛ مافی خزم و خوێشان به‌جێ بهێنه و په‌یوه‌ندیه‌کان (له چوار چێوه‌ی شه‌رعدا چاودێری بکه) هه‌روه‌ها مافی هه‌ژارانیش (به یارمه‌تیدانیان به گوێره‌ی توانا) ئه‌نجام بده هه‌روه‌ها مافی ڕێبواریش (به‌ده‌ستگیرۆیی و ڕێ نیشاندان) جێبه‌جێ بکه، ده‌ست بڵاویش مه‌به‌و ماڵ و سامانت به‌فیڕۆ مه‌ده. هه‌ڵبه‌ته چاكه كردن به‌گشتی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی وه له‌گه‌ڵ خزم وناسیاواندا چه‌ند جۆری هه‌یه ئه‌مچابه به‌سه‌ر كردنه‌وه‌یان بێت یان به پاره‌و سامان وهاریکاری کردن بێت ، یان سه‌ردان کردن و هه‌واڵ پرسین و سلاَو نامه‌گۆرینه‌وه بێت، به‌ته‌له‌فۆن كردن یان له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان, یان بانگهێشت كردنیان له‌ڕۆژانی ئاسایی یان له بۆنه‌و جه‌ژنه‌کاندا .... له ساته‌وه‌ختی خۆشی و ناخۆشیه‌كاندا ، یان هه‌ر ته‌نها سه‌لامێك بێت پێغه‌مبه‌رى خودا( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمویه‌تى (بلوا أرحامكم ولو بالسلام) [رواه البزاز عن ابن عباس]. واته؛ سیله‌ى ره‌حم به‌جێ بێنن، گه‌ر به سڵاوێكیش بێت ،بۆ؟ جونکه له‌به‌رئه‌وه‌ی ووشه‌ی [ الرحم ][ له رووی زمانه‌وانی یه‌وه به مانای نه‌رم و نیانی و سۆز و به‌زه‌یی دێت] بۆیه پێویسته مسوڵمان فه‌رامۆشیان نه‌كات. با ئه‌وانه‌ی به‌رامبه‌ریش سه‌ردانت نه‌که‌ن و هه‌واڵت نه‌پرسن تۆ هه‌وڵ بده ده‌ست پێشخه‌رببه‌و ئه‌م چاکه بکه.به‌ڕاستی ئه‌مه هه‌ڵه‌یه كه چاوه‌رِوان بین له به‌رامبه‌ر سه‌ردانى كردنمان بۆ لاى كه‌سوكار، یان به‌خشینى دیارى، به‌هه‌مان شێوه ره‌فتارمان له‌گه‌ڵدا بكرێت. یان بڵێین بۆ ئه‌وان سه‌ردانمان ناکه‌ن ئێمه‌ش نایکه‌ین ؟ نا به‌ڵكو پێویسته چه‌ندین جار تۆ سه‌ردان بكه‌یت، وه‌ك سه‌ردانى دایك و باوك، یان سه‌ردانى كه‌سوكارى نه‌خۆش، یان ئه‌وانه‌ى بارودۆخێكى تایبه‌تییان هه‌یه. ئه‌بێ بزانین که‌مسوڵمان سیله‌ى ره‌حم جێبه‌جێ ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ش كه سیله‌ى ره‌حم به‌رامبه‌رى جێبه‌جێ ناكه‌ن، چونكه تۆ وه‌ك مسوڵمان له جێبه‌جێ كردنیدا، ته‌ها مه‌به‌ستت ره‌زامه‌ندى خوداى گه‌وره‌یه، چاوه‌رِوانى پاداشتى هاوشێوه له به‌رامبه‌ر ناكه‌یت به‌ڵکو چاوه‌ڕوانی پاداشت ته‌نها له‌خودای په‌روه‌ردگار ئه‌که‌یت. ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌رى خودا( صلی الله علیه وسلم ) جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه‌و ده‌فه‌رموێت: (ليس الواصل بالمكافئ، ولكن الواصل الذي إذا قطعت رحمه وصلها) [رواه البخاری]. به‌واتاى (ئه‌وانه‌ى سیله‌ى ره‌حم جێبه‌جێ ده‌كه‌ن ئه‌وانه نین كه وه‌ڵامى سه‌ردانه‌كان ده‌ده‌نه‌وه، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ن كه سه‌ردانى كه‌سانێك ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا ئه‌وان سه‌ردانیان نه‌كردون) ئه‌م رێنمونى و ئامۆژگارییه‌ى پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه وسلم ) ره‌وشتى جوانی وخۆشه‌ویستی و هێمنى و ئارامى و لێبورده‌یى و به‌خشین له‌نێو دڵ و ده‌رونى مسوڵماندا به‌هێز ده‌كات، له‌كاتێكدا ئه‌م سیله‌ى ره‌حم جێبه‌جێ ده‌كات و، به‌رامبه‌ریشى سیله‌ى ره‌حم ده‌پچرِێنێت و به وشكى و خراپى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كات. به‌ڕاستی زۆر به‌داخه‌وه ئێستا له‌نێو ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ی ئێمه خه‌ڵکانێك هه‌ن هه‌موو شه‌وڕۆژی ته‌رخان کردووه ته‌نها بۆپاره‌و خانوو سه‌یاره‌و بۆحیسابی ده‌فته‌ر دۆلاره‌کانیان ئاگایان له‌خۆیان و ماڵ و مناڵیان نه‌ماوه سزای خزم و که‌سه‌کانیان له‌پرسه‌و سه‌رخۆشیش دا ئاماده نینه که‌س به‌سه‌ر بکه‌نه‌وه، خۆشیان به‌موسڵمانێکی چاك ئه‌زانن و ئه‌چنه مزگه‌وتیش .باشه به‌ڕێزم پرسیارێك تۆ ئه‌ڵێی له‌خودا ئه‌ترسم و گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی خودا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یم ده‌ی فه‌رموو بزانه پێغه‌مبه‌رى خودا( صلی الله علیه وسلم ) چۆن ئاگاداری کردووین .ئه‌فه‌رمووێ: (الرحم معلقة بالعرش تقول : من وصلني وصله الله . ومن قطعني قطعه الله) متفق علیه.. واته ؛ سیله‌ى ره‌حم و خزمایه‌تى به عه‌رشى خواوه هه‌ڵواسراوه‌و ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ى بمگه‌یه‌نێت خوداى گه‌وره ده‌یگه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ى بیپچرِێنێت خوداى گه‌وره ده‌یپچرِێنێت. چا خوشکی من برای خۆم بۆیه سیله‌ى ره‌حم ئه‌ركى سه‌رشانته پێویسته جێبه‌جێى بكه‌ی .جگه‌له‌وه‌ی مایه‌ى سود و خێرێكى زۆره‌یشه بۆ دنیا و دوارۆژت، پیاوێك هاته خزمه‌تی پێغه‌مبه‌رى خودا(صلی الله علیه وسلم ) پرسیاری کرد ئاگادارم بكه‌وه له كاروكرده‌وه‌یه‌ك بمخاته به‌هه‌شته‌وه؟ پێغه‌مبه‌رى خودا(صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی: (تعبد الله ولا تشرك به شيئا ، وتقيم الصلاة ، وتؤتي الزكاة ، وتصل الرحم) رواه البخاري. به‌واتاى خوداى په‌روه‌ردگار بپه‌رسته‌و هاوبه‌شى بۆ برِیار مه‌ده و نوێژه‌كانت به‌چاکی بكه‌و زه‌كات بده‌و سیله‌ى ره‌حم به چێ بهێنه .هه‌روه‌ها له‌شوێنکی ترفه‌رمویه‌تى: (من أحب أن يبسط له في رزقه، وينسأ له في أثره ، فليصل رحمه) متفق عليه. واته ؛سیله‌ى ره‌حم مایه‌ى فه‌رِ و به‌ره‌كه‌ت و خێره بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى و خوداى گه‌وره فه‌رِ و به‌ره‌كه‌ت ده‌خاته ژیان ورۆزییه‌وه، سۆز و میهره‌بانییه‌كى خودایه بۆ به‌نده‌كان له دنیا‌و قیامه‌تدا، مایه‌ى رێز و خۆشه‌ویستی و ستایشه له‌لاى خه‌ڵكى. ئه‌نه‌سی کوڕی مالیك (ڕه‌زای خودای لێبێت) ئه‌فه‌رمووێ گوێم لێ بوو له‌پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلی الله عليه وسلم ) ده‌یفه‌رموو :( مَنْ سَرَّهُ أَنْ يُبْسَطَ عَلَيْهِ رِزْقُهُ أَوْ يُنْسَأَ فِي أَثَرِهِ، فَلْيَصِلْ رَحِمَهُ) .[ رواه البخاري] واته؛ هه‌ركه‌سێك پێی خۆش بێت كه ڕزق و ڕۆزی زیاد بكات و ته‌مه‌نی درێژبێت و شوێنه‌واری چاكی بمێنێ ئه‌وا با سیله‌ی ڕه‌حم به‌جێ بهێنێ . له‌م فه‌رمووده‌یه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌جێهینانی سیله‌ی ره‌حم چه‌ند پیرۆزه. سیله‌ى ره‌حم یه‌كێكه له رێباز و بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانى ئیسلام، کاتێك ئه‌بووسوفیان (ڕه‌زای خودای لێبێت) چوو بۆلای هیرقلى پاشاى رۆم پرسیاری کرد له ئه‌بووسوفیان ووتی پێغه‌مبه‌ره‌که‌تان فه‌رمانی چیتان پێ ئه‌کات .ووتی ئه‌فه‌رمووێ ( اعبدوا الله وحده ولا تشركوا به شيئا ، واتركوا ما يقول آباؤكم ، ويأمرنا بالصلا‌ة والصدق ، والعفاف ، والصلة )( متفق عليه ) لێره‌دابۆمان ڕوون ئه‌بێته‌وه که‌وا سیله‌ى ره‌حم دواى یه‌كتاپه‌رستى و نوێژكردن و راستگۆیى و پاكی دێت، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى گرنگى وپیرۆزی سیله‌ى ره‌حمه له ئیسلامدا.هه‌تا له‌گه‌ڵ بێباوه‌ڕانیش پێغه‌مبه‌ری خودا ڕێگه‌ی داوه سیله‌ی ڕه‌حم به‌جێ بهێنرێ هانى مسوڵمانان ده‌دات به جێبه‌جێ كردنى سیله‌ى ره‌حم له‌گه‌ڵ كه‌سانى نامسوڵمانیشدا.ئه‌وه‌ته ئه‌سمای كچی ئه‌بوبه‌كر ( خودای لێ ڕازیبێت ) ده‌لێ ( قدمت علي أمى وهي مشركة فاستفتيت رسول الله ،قلت : قدمت علي أمى وهي راغبة (أي ترغب زيارتي) أفأصل أمي ؟ قال : نعم ،صلي أمك .) متفق عليه.دایكم هاته لام و ئه‌وكاته باوه‌ڕی نه‌هێنابوو ، پرسیارم له‌پێغه‌مبه‌ری خودا كرد و، وتی دایكم هاتووه بۆلام و ئه‌یه‌وێت سه‌ردانم بكات ، ئایا سه‌ردانی بكه‌م ،فه‌رموی ، به‌ڵێ سیله‌ی ره‌حم له‌گه‌ڵ دایكتدا به‌جێبهێنه..ئه‌مه‌یه سۆز‌و خۆشه‌ویستی و شه‌فه‌قه‌ت و به‌زه‌یی ئیسلام، كه ئایینى خێر‌و خۆشیه بۆ مرۆڤایه‌تی، پچرِانى سیله‌ى ره‌حم تاوانێكه خوداى گه‌وره سزاى دونیا و دواڕۆژی بۆداناوه. بچرِانى سیله‌ى ره‌حم به‌راستى به‌ڵایه‌كى زۆر مه‌ترسیدارو گه‌وره‌یه روبه‌روى مرۆڤ ده‌بێته‌وه. كاتێك له‌خودا بپارِێته‌وه‌و وه‌ڵام نه‌درێته‌وه، كاروكرده‌وه‌ى چاك بكات و به‌رز نه‌بێته‌وه‌و وه‌رنه‌گیرێ ، دووركه‌وێته‌وه له سۆز و به‌زه‌یى خودا،دورکه‌وتنه‌وه‌یه له به‌هه‌شت . پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله علیه وسلم ) ئه‌فه‌رمووێ (لا يدخل الجنة قاطع رحم) رواه مسلم. واته ؛ ناچێته به‌هه‌شته‌وه ئه‌وه‌ی سیله‌ی ڕه‌حم ئه‌بچڕێنێ ، هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تى(إن أعمال بني آدم تعرض على الله تعالى عشية كل خميس ليلة الجمعة، فلا يقبل عمل قاطع رحم) اخرجه البخاری ..واته؛ كار‌و كرده‌وه‌ى به‌نده‌كان ده‌خرێته به‌رده‌م په‌روه‌ردگار ئێواره‌ى هه‌موو رۆژانى پێنج شه‌مه‌و شه‌وانى جومعه ، كاروكرده‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه وه‌رناگیرێت كه سیله‌ى ره‌حمیان بچرِاندووه.خودا په‌نامان بدات. ئه‌مچا خوشك وبرایانی سه‌نگینم موسڵمانانی خۆشه‌ویست ئێستا زانیمان له‌ژێر ڕۆشنایی چه‌ندین ئایه‌تى قورئانى پیرۆز و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى ئازیزمان(صلی الله علیه وسلم ) که سیله‌ى ره‌حم ئه‌ركى سه‌رشانى هه‌موو مسوڵمانێکه‌و پێویسته جێبه‌جێى بكه‌ین. ئه‌مه‌شمان بیر نه‌چێت که به‌جێهێنانی سیله‌ی ڕه‌حم له هه‌مان كاتدا ره‌وشت جوانی وخۆشه‌ویستی و هێمنى و ئارامى و لێبورده‌یى و به‌خشین له‌نێو دڵ و ده‌رونماندا به‌هێز ده‌كات وئه‌بێته مایه‌ى سود و خێرێكى زۆربۆ دونیا و قیامه‌تمان ،ده‌ی هێشتا ناته‌وێ سیله‌ی ڕه‌حم به‌جێ بهێنی ؟ هێشتا ناته‌وێ لێبوره‌ده بی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی رۆژێك له‌رۆژان خراپ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵتدا کردووه گه‌رده‌نیان ئازا بکه‌ی ؟ هێشتا ناته‌وێ تۆ په‌شیمان بیه‌وه‌و داوای لێبوردن و گه‌ردن ئازایی بکه‌ی له‌وانه‌ی که تۆ دڵیانت شکاندووه؟ هێشتا ناته‌وێ هه‌فته‌ی یه‌ك رۆژ پشت له‌دونیا بکه‌یی و له‌هه‌فته‌ی ڕۆژێك ته‌رخان بکه‌ی بۆ سه‌ردانی دایك و باوك خوشك و براو خزم و که‌س و کارت؟ هێشتا ئاماده نی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ش كه سیله‌ى ره‌حم به‌رامبه‌رت جێبه‌جێ ناكه‌ن، تۆ جێبه‌جێ بکه‌ی له‌به‌ر خاتری خودای په‌روه‌ردگار، هێشتا ناته‌وێ ؟؟ عه‌زیزی من له‌به‌ر خاتری خودای په‌روه‌ردگار داوات لێ ئه‌که‌م تکایه..تکایه. هه‌وڵبده كاته‌كانت هه‌روا به‌فیڕۆ نه‌ڕوات، له‌به‌یانیه‌وه هه‌سته‌و لاپه‌ڕه‌یه‌کی تازه هه‌ڵده‌وه‌و سیله‌ی ڕه‌حم به‌جێ بهێنه، له‌م مانگه پیرۆزه چۆن به‌رۆژووی و ته‌وبه‌ت کردووه‌و گه‌ڕایته‌وه لای خودای په‌روه‌ردگار .ده‌ی له‌کۆتای ئه‌م مانگه که‌جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه هه‌ڵێکی باشه بیکه به‌ده‌روازه‌ی به‌جێهێنانی سیله‌ی ڕه‌حم و گه‌رده‌ن ئازای وخۆشه‌ویستی و هێمنى و ئارامى و لێبورده‌یى و به‌خشین له‌نێو دڵت بیڕازێنه‌وه به‌سه‌ردانی که‌س و کار‌و خزمانت... ئاگاداربه‌عه‌زیزم سوێند به‌خودا ته‌مه‌ن كورته‌و دیاریكراوه، ئه‌م خێر‌و چاکه که ده‌ست خۆت مه‌ده، وَآخِرُ دَعْوانا أَنِ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ وَ الصَّلاة وَالسَّلامُ عَلَى نَبِيّنَا مُحَمَّد وَعَلَى آلهِ وَصَحْبهِ أَجمَعين عه‌لی هه‌ولێری فێرگه