زانایان سەلماندوویانە............!!! (کام زانایانە؟) لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە.........!!! (کام لێکۆڵینەوانە؟) سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ............!!! (کام سەرچاوانە؟) شایەدحاڵەکان دەڵێن ............!!! (ئەو شایەدحاڵانە کێن؟) چالاکوانان دەڵێن ...........!!! (کام چالاکوانانە؟ لە چ بوارێکدا؟) سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویان کردوە...........!!! (ئەو سەرچاوانە چین و هی کێن؟) لێکۆڵینەوە زانستییەکان جەخت لەوە دەکەنەوە...........!!! (ئەو لێکۆڵینەوانە لەکوێن؟ سەرچاوەکانیان کوان؟) ئەم دەستەواژە و دەربڕینانە بەکاردەهێنرێن تا خەڵکانی ساویلکەی پێ هەڵبخەڵێتێنن دەیانەوێت ئەم وشانە لە سەرەتای قسەکانیانەوە بەکار بهێنن بۆئەوەی بەئارەزوی خۆیان لەپشتی ئەم دەستەواژانەوە درۆ بکەن و خەڵکی چەواشە بکەن بەبێ سەرچاوە و ناوی هەواڵنێرەکانیان. ئێمە کۆمەڵگایەکی تێگەیشتوو و دەمەزراو و ڕاستگۆ و ڕاشکاومان دەوێت لە گواستنەوەی قسەدا ئەوەندەمان بەسە بیر و هۆشمان بخەینەکار و بەدوای ڕاستییەکاندا بگەڕێین تا باوەڕ بەقسەی زۆرێك لە خەڵکی و کەناڵ و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان نەکەین! ئەی ئیمانداران خودای پەروەردگار دفەرموێت " يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِن جَاءَكُمْ فَاسِقٌ بِنَبَإٍ فَتَبَيَّنُوا أَن تُصِيبُوا قَوْمًا بِجَهَالَةٍ فَتُصْبِحُوا عَلَىٰ مَا فَعَلْتُمْ نَادِمِينَ " (الحجرات-٦) واته: ئهی ئهوانهی باوهڕتان هێناون ئهگهر کهسێکی متمانهپێ نهکراو ههواڵێکی گرنگی بۆ هێنان، خێرا بڕوای پێ مهکهن، بهڵکو سهرنج بدهن، لێی بکۆڵنهوه تا بۆتان ڕوون دهبێتهوه، نهوهکو ئازارو ناخۆشی و گیروگرفت بۆ خهڵکی دروست بکهن بهنهزانی، جا دوای پهشیمان ببنهوهلهو کارهی کهپێی ههستاون. (تەفسیری ئاسان) ئەمە ئەگەر کەسێکی بڕواداری (فاسق) هەواڵەکەی هێنابوو!! ئەی ئەگەر سەرچاوەی ئەو هەواڵە کافرێك یان مولحیدێك یان شیعەیەك یان علمانییەك یان نەصرانییەك یان جولەکەیەك بێت؟؟!! پێغەمبەری خودا صلی الله علیە وسلم دەفەرموێت" فَى بِالْمَرْءِ كَذِبًا أَنْ يُحَدِّثَ بِكُلِّ مَا سَمِعَ " (مسلم - ٥) واته: ئەوەندە بەسە بۆ ئینسان کە درۆزن بێت پێی کە هەر شتێکی بیست، بیگێڕێتەوە.