میهره‌بانی مامۆستا ...! مامۆستا (تۆماس) له ناو پۆله‌كه وه‌ستاو ووتی من هه‌مووتانم خۆش ئه‌وێت ... به‌لام حه‌زی ئه‌كرد به رووی (تێدی) هاوار بكات ته‌نها تۆ نه‌بێت حه‌زم به چاره‌ت نی یه .. چونكه (تێدی) قوتابیه‌كی چلكن و ته‌مه‌ڵ و بێزار و جل شڕ بوو .. هیچ كات به‌شداری وانه‌كانی نه ئه‌كرد و هه‌رده‌م خۆی له گشت قوتابیه‌كانی تر دوور ئه‌گرت و گرینگی به هیچ شت نه ئه‌دا هه‌موو تاقی كردنه‌وه‌كان (تێدی) سفری له سه‌ر ده ئه‌هێنا .. به ره‌نگێكی سووری گه‌وره له سه‌ر په‌ڕی تاقی كردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌نوسرا كه‌وتوو .. رؤژێك مامۆستا سه‌یریكی فایلی قوتابیه‌كانی ئه‌كرد .. فایلی (تێدی) هاته ناو ده‌ستی چاوه‌كی پێ خشاند .. له سالی یه‌كه‌م مامۆستاكه نوسیویه‌تی (تێدی) قوتابیه‌كی زیره‌ك و ئاقل و پاك و خاوێنه و زۆرمان خۆش ئه‌وێ له سالی دوه‌م مامۆستاكه‌ی نوسیویه‌تی (تێدی) قوتابیه‌كی ژیر و چالاك و ئارامه ... به‌لام تۆزێك غه‌مباره له به‌ر ئه‌وه‌ی دایكی توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بووه .. له سالی سێ یه‌م مامۆستاكه‌ی نوسیویه‌تی (تێدی) قوتابیه‌كی باشه و به‌لام له به‌ر مردنی دایكی به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه خۆ دور گره له هاورێ كانی و گرینگی به وانه‌كانی نادات له سالی چواره‌م مامۆستاكه‌ی نوسیویه‌تی (تێدی) قوتابیه‌كی ته‌مه‌ل و سودی هیچی نی یه له ناو قوتابخانه و هه‌رده‌م كڕ و بێ ده‌نگه .. ئه‌و كات مامۆستا (تۆماس) تێگه‌یشت كه ئه‌و سته‌می له (تێدی) كردوه هۆكاری ته‌مه‌لی و چلكنی و خۆ دورگرتنی (تێدی) بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه ئه‌و دایكی به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه مردوه ... له‌و كات مامۆستا (تۆماس) بریاری دا ره‌فتاری خۆی له گه‌ل (تێدی) بگۆرێت و هه‌ولی یارمه‌تی دانی دا و رۆژ له دوای رۆژ ده‌ستی به سه‌ری ئه‌م مناله بێ دایكه هێنا ..تۆزێك خۆشه‌ویستی دروست بوو له نێوانیان ڕۆژی مامۆستایان هات .. قوتابیه‌كانی دیاری به‌نرخیان بۆ مامۆستا هێنا بوو ..دیاریه‌كانی قوتابیه‌كان به كاغه‌زی سور و شین و سه‌وز و قردێنه‌ی بریقه داره‌وه داپۆشرا بون .. ته‌ننها دیاریه‌كه‌ی تێدی نه‌بێت كه له كیسه‌كی ساده‌ی كۆنه شت دانرا بوو .. مامۆستا (تۆماس) له به‌ر جیاوازی دیاره‌كه‌ی (تێدی) هه‌ر له به‌رده‌م قوتابیه‌كان كردیه‌وه .. كه كۆنه خه‌ناوكه‌یه‌كی ئاسایی بوو زۆرێك له مێروه‌كانی شكا بوو له گه‌ل شوشه بۆنێك كه نێوه‌ی تیا نه‌مابوو ..قوتابیه‌كانی گشتیان ده‌ستیان به پێكه‌نین كرد و گالته‌یان به دیاریه‌كه‌ی (تێدی) هات .. مامۆستا (تۆماس)یش هه‌ر به‌خێرای دیاره‌كه‌ی هه‌لگرتوه و بێ ده‌نگی له قوتابیه‌كان كرد .. بۆ به‌یانی كاتێك (تێدی) و مامۆستاكه‌ی یه‌كتریان دیت سه‌یری كرد مامۆستا ملوانكه‌كه‌ی دوێنی له گه‌رده‌ن دایه و بۆنه‌كه‌یش له خۆی داوه .. (تێدی) چاوه‌كانه پڕ بو له فرمێسك و باوه‌شی له مامۆستاكه كرد و ووتی ئیمرۆ تۆ به ته‌واوه‌تی بۆنی (دایكم)ت لێ دێت ..ئاسایه پێت بلیم دایه .. له‌و كاته دا په‌یوه‌ندی (تێدی) و مامۆستا بوو به په‌یوه‌ندی كور و دایك .. دوای چه‌ند سالێك .. مامۆستا (تۆماس) داوه‌ت نامه‌یه‌كی بۆ هات بوو بۆ به‌شداری كردن له ئاهه‌نگی ده‌رچوانی كۆلیژی پزیشكی له ژێره‌وه ئمیزا كرا بوو به ناوی (كوره‌كه‌ت تێدی) .. مامۆستا ملونكه‌كه‌ی جارێكی تر له گه‌رده‌ن خۆی كردوو رۆیشت بۆ ئاهه‌نگه‌كه و له‌وێ بۆ جارێكی تر (تێدی) ده‌ستی دایكی خۆی ماچ كردوو ووتی ئه‌وه هه‌موو به‌رهه‌می تۆیه .. پاش ماوه‌یه‌ك دكتۆر (تێدی) نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كرده‌وه به ناوی نه‌خۆشخانه‌ی (تیدی تۆماس) كه ئێستا گه‌وره‌ترین نه‌خۆشخانه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه