شه‌ڕكردن له پێناوی نیشتماندا.!! باوکی موحه‌ممه‌د پرسیار: ئایا جیاوازی هه‌یه له‌نێوان شه‌ڕ له‌پێناوی نیشتمان وشه‌ڕ له پێناوی خوادا سبحانه وتعالی؟ هیوادارین كه بۆمان ڕوون بكه‌یته‌وه. وه‌ڵام: پرسیار كرا له پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم): (الرجل يقاتل حمية، ويقاتل عصبية، أي ذلك في سبيل الله؟ قال: من قاتل لتكون كلمة الله هي العليا فهو في سبيل الله ) البخاري (123)، مسلم (1904) عن أبي موسى الأشعري. (پیاوێك شه‌ڕ ئه‌كات له پێناوی ئازایه‌تیدا، وه پیاوێك شه‌ڕ ئه‌كات له پێناوی ده‌مارگیریدا، كامیان له پێناوی خوادایه؟ فه‌رموی: هه‌چ كه‌س شه‌ڕبكات بۆ ئه‌وه وشه‌ی خوا زاڵ وسه‌ركه‌وتووبێت، ئه‌وه له پێناوی خوادایه). جا ئێمه ئه‌مه مه‌به‌ست‌و بنچینه‌مانه به تایبه‌ت له جیهادی به دواكه‌وتندا وشوێن كه‌وتنی دوژمنان‌دا-جهاد الطلب-، به‌لام له جیهادی وه‌ده‌رنان به‌رگریكردن له خۆدا-جهاد الدفع- گومانی تیا نییه كه ئه‌و كه‌سه‌ی له پێناوی سه‌ندنه‌وه‌ی ماڵ‌و سامانیدا ده‌كوژرێت شه‌هیده، وه ئه‌وه‌ی له پێناوی كه‌رامه‌ت‌و ڕێز‌و داوێنیدا ده‌كوژرێت شه‌هیده، كه‌واته پێویست وواجب له سه‌ر موسڵمان ئه‌وه‌یه كه هه‌موومه‌به‌ست‌و نیه‌ت‌و ئاواتی له جیهادا ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌و سه‌ركه‌وتنی دینی خوا بێت‌و وشه‌ی خوا بێت، وه‌كو خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: وَقَاتِلُوهُمْ حَتَّى لا تَكُونَ فِتْنَةٌ وَيَكُونَ الدِّينُ لِلَّهِ [البقرة:193].{ بجه‌نگن دژیان تاوه‌كو هاوه‌ڵگری وئاشوب وناخۆشی نه‌مێنێت، هه‌روه‌ها تا دین‌و ئایین‌و به‌رنامه‌و فه‌رمانڕه‌وایی هه‌ر بۆ خوای په‌روه‌ردگار بێت، خۆ ئه‌گه‌ر كۆڵیانداو وازیان هێنا ئه‌وا هیچ جۆره دژایه‌تیه‌كیان نامێنێت ته‌نها دژ به سته‌مكاره‌كانیان نه‌بێت}. به‌لاَم ئه‌وه‌ی كه ده‌ستدرێژی ئه‌كرێته سه‌رو به‌رگری له خۆی ئه‌كات‌و ئه‌كوژرێت ئه‌وه شه‌هیده وه‌ك پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم هه‌واڵی پێ داوین، كه ئه‌ویش لادان‌و به‌ره‌نگاربونه‌وی دوژمنی هێرش به‌ر یان داگیركه‌ر ئه‌گرێته‌وه، یان هه‌چ كه‌سێك كه بیه‌وێت به ناهه‌ق ده‌ست درێژیت بكاته سه‌ر، ئه‌ویش جۆرێكه له جۆره‌كانی جیهاد، وه ئه‌گه‌ر نیه‌ت‌و مه‌به‌ست باشی له گه‌ڵدا بوو ئه‌وه له پێناوی خوای گه‌وره‌دایه، به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه ئه‌كه‌وێت كه پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی.