ئیعجازی فەرموودەیەكی پێغەمبەر ﷺ سەبارەت بە كەشناسی.! لەئایەتی: (وإن من شيء إلا عندنا خزائنه وما ننزله إلا بقدر معلوم ) ئیبن كەسیر لە تەفسیرەكەیدا دەڵێت: هێچ ساڵێك لە ساڵێكی تر باران كەمتر یان زیاتر نابارێت، بەڵام بۆ هەندێك شوێن ئەبارێت و بۆ هەندێ نابارێت. زانایانی كەشناسی بڕی ئاوی سەرزەوییان بەزیاتر لە ( 1300 ملیۆن ) كیلۆمەتر سێجا مەزەندە كردووە ، وە تێكڕای بەهەڵم بوونی ساڵانە ( 380 ) هەزار كیلۆمەتر سێجایە ، واتە (380) ملیۆن ملیۆن تەن هەموو ساڵێك بەهەڵم دەبێت و دەبێتە هەورو هەمان بڕ لەسەر زەوی لە شێوەی باران دەبارێتەوە ئەمەش ئەو ڕاستیەی لای زاناكان سەلماندووە كەهەموو ساڵێك وەك یەك لەزەویدا باران دەبارێت و بڕەكەی جێگیرەو ناگۆڕێت ئەم ڕاستیەش پێش ( 1400) ساڵ پێغەمبەر ﷺ بەوردی باسی كردووەو دەفەرموێت :- (ما من عام أمطر من عام ولكن يصرفه حيث يشاء) ( رواه البیهقی ) واتە :- باران بارین هیچ ساڵێك لەساڵێكی تر زیاتر نییە بەڵام پەروەردگار دابەش كردنەكەی بە ویستی خۆی دەكات. ئەم فەرموودەیە لەگەڵ تازەترین دۆزینەوە زانستییەكاندا هاوشانە، گەر ڕێژەی باران بارین لەمانگێك بۆ مانگێكی تر یان لەوەرزێك بۆ وەرزێكی تر حساب بكەین دوو بینینی جیاوازە بەڵام گەر بڕی باران بارین لەماوەی ( 12 ) مانگدا حساب بكەین دەبینین لەگەڵ (12) مانگەكەی تردا جێگیرە ، دیارە ئەم زانیارییەش لەو سەردەمەدا كەس نەیزانیوە ، بەڵكو هەموو خەڵكی باوەڕیان وابووە كە ڕێژەی باران بارین لە ساڵێك بۆ ساڵێكی تر دەگۆڕێت كەواتە كێ ئەم زانیارییەی دا بەم پێغەمبەرە بەڕێزە ﷺ..؟! پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org