ملی حوشتر: خوای گەورە ملێكی درێژی پێ بەخشیوە تاوەكو بتوانێت گژوو گیا لەسەر زەوی بخوات ، وە بتوانێت گەڵای داری بەرزیش بخوات ئەگەر ڕوو بەڕووی بووە وە . -ملی حوشتر كاردەكات وەكو یاسای بەرزكەرەوە(رافعە) بەشێوەیەك خاڵی ڕاگرتنی(چەقاندنی )لەبەیەك گەیشتنی ملی بە قاچەكانی پێشەوەیە،حوشتر دەست دەكات بە توندكردنی ملی و كێشەكەی سوك دەبێت لەسەری و دەتوانێت ڕاست بێتەوە و هەستێت بە دوو قاچەكەی دواوەی . بەمەش دەتوانێت قورساییەكان هەڵبگرێت كە لە ئاژەڵەكانی تردا نیە . وە حوشتر تاكە ئاژەڵە كە شت هەڵدەگرێت لە كاتێكدا كە ڕاكشاوەو نوستووە ! دەتوانێت هەڵسێت بە باری قورسەوە و توند و جێگیریش بێت . فینك كهرهوهی مێشكی : دوای توێژینەوەی زانایان لەسەر حوشتر ئەوەیان بەدی كرد : گیرفانەكانی لوت(ڕێڕەوەی ناو ئێسكی دەم وچاو)، لە ژێر لێكۆڵینەوەكاندا سودەكانی و ،وە بۆچی جیاوازە لە ئاژەڵەكانی تر .. كاتێك هەوای گەرم دەچێتە ناو لوت سارد دەبێت بە هۆی باگۆڕكێی هەواوە ، كە مولولە خوێنەكان سارد دەكات ، بەدوای ئەویشدا ساردبونی ئەو مولولە خوێنانەی كە خواردن بە مێشك دەدات لە پێناو پاراستنی لە بەركەوتنی خۆر ،خۆێنی خوێنبەر دەچێتە ناو مێشكەوە بە ساردی و هەوا گەرمەكە كاریگەری نابێت . ------------------------------------- سهرچاوه : الأعجاز العلمی القرانی