#گریان_و_پاڕانەوەی_پێغەمبەری_خوا #صلی_اللە_علیە_وسلم_بۆ_ئوممەتەکەی کە هەمیشە لە خەمی چوونە بەهەشتی ئومەتەکەیدا بووە گریاوە بۆ ئوممەتەکەی هەر بۆیە جارێکیان پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەستی بەرز کردەوە و فەرمووی : ئەی خوایە ! ڕەحم بکە بە ئومەتەکەم پەروەردگاری من بەزەیت بێتەوە بەگەلەکەمدا ئینجا دەستی کرد بە گریان.... پاشان خوای گەورە و میهرەبان(عز و جل) بە (جوبرەئیل) دا وەڵامی نارد بۆ پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) و فەرمووی : خەفەت مەخۆ ئێمە دەربارەی ئومەتت قەت دڵت ناشکێنین ① وە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی : هەموو پێغەمبەرێ نزا و پاڕانەوەیەکی تایبەتی خۆی هەیە کە خوای گەورە لێی قبوڵ دەکا هەموو پێغەمبەرەکانی تر نزاکەی خۆیانیان بە زوویی کرد لە دنیادا و نزاکەیان گیرا بوو ، بەڵام من نزاکەی خۆمم هەڵگرتووە بۆ قیامەت ، لەوێ تکا بۆ ئوممەتەکەم دەکەم ، ئیتر هەرکەسێ لەسەر ئیمان مردبێت و شەریکی بۆ خوا بڕیار نەدا بێت ئەوە بەر شەفاعەتەکەی من دەکەوێ② وە یەکێك لە جارەکان پێغەمبەری (خوا صلی الله علیه وسلم) فەرمووی ئەمەوێت و حەز دەکەم بە براکانم شادببم جا هاوەڵەکان فەرموویان ئەی پێغەمبەری خوا ئێمە برات نین ئەویش فەرمووی ئێوە هاوڕێ و هاوەڵی منن براکانم ئەوانەن کە لەدوای من دێن و منیان نەبینیوە و باوەڕی پێ هێناوم ③ _ _ ____ __ _ _ ___ _ _ _ _____ _ __ _ ① : (📚صحيح مسلم : 202) ② : (📚صحيح البخاري : 6304) ③ : (📚صحيح مسلم : 249)(📚 تخريج مشكاة المصابيح لابن حجر : 5/502) (📚 صحيح ابن ماجة : 3494) (📚 صحيح الجامع : 3698) (📚 سلسة الٲحاديث الصحيحة : 2888).