واز بێنه له دهمه دهم و ڕق بهكار هێنان لهكاتی موناقهشهو ڕەوشت جوان به پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( من ترك المراء وهو مبطل بني له بيت في ربض الجنة ، ومن تركه وهو محق بني له في وسطها ، ومن حسن خلقه بني له في اعلاها ) صحيح الترغيب والترهيب 134 واتە : ( ئەوەی واز بێنێ لە دەمە دەم و جیدال کە خۆشی لە سەر حەق نەبێ ئەوە ماڵێکی بۆ دروست ئەکرێ لە لایەکی بەهەشتا ، وە ئەوەی وازی لێ بێنێ و لەسەر حەقیش بێ ماڵێکی بۆ دروست ئەکرێ لە ناوەڕاستی بەهەشتا ، وە هەر کەسێ ڕەوشتی خۆی جوان بکات ئەوە ماڵێکی بۆ دروست ئەکرێ لە بەرزایی -بەرزترین شوێنی- بەهەشت ) . دەبا خۆمان بپارێزین لە ڕق لەیەک گرتن و نزاع و دەمە دەم ئایا نامانەوێ ماڵێک لە بەهەشت مسۆگەر بکەین !؟ وە بزانین پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( ان ابغض الرجال الى الله الالد الخصم ) متفق عليه واتە : ( لە هەموو پیاوێ زیاتر خوا ڕقی لێ بێتەوە ئەوەیە کە توندو تیژ بێ لە کاتی نزاع و کێشەی لە گەڵ خەڵکا ) .