زانست سەلماندوویەتی کە شەو گونجاوترە بۆ داهێنان و بیرکردنەوە.! زانست سەلماندوویەتی کە شەو گونجاوترە بۆ داهێنان و بیرکردنەوە و تێگەیشتن ، هەرلەبەر ئەوەشە خوای گەورە فەرمانمان پێ دەکات بە نوێژ و بیرکردنەوە لە دروستکراوەکانی خوای گەورە لە شەودا . زانایانی زانکۆی ( دۆرتمۆندی تەکنەلۆژی ) لە ئەڵمانیا لە توێژینەوەیەکدا ئەوەیان دۆزیوەتەوە کە مێشك لە کاتی تاریکی و بە تایبەتی لە شەودا بە توانایەکی بەرزترەوە کاردەکات ، توێژینەوەکە ئەوەی ڕوونکردۆتەوە کە مرۆڤ کاتیك لە دۆخێکی تاریکدا و هێمن و دوور لە کاریگەریە دەرەکییەکاندا دادەنیشێت مێشکی لە چالاکی گەورەتردایە و، تاریکی لە شەودا هاوکاری دەکات بۆ داهێنان و بیرکردنەوەی قوڵ و تێڕامان. ئا لێرەدا پێدەچێت ئەو هێما قورئانییە جوانە بەدی بکەین لەسەر گرنگی شەو لەم بوارەدا، خوای گەورە دەفەرموێت: ( أَن نَاشِٕة اللَّیل هَیِ أشدُّ وَطإ وَأقوَمُ قِیلاَّ ) (٦)المزمل واتا(( بەڕاستی خۆ پێگەیاندن لە شەودا قورسترە لە ڕووی کردار و باشترە لەڕووی گوفتارەوە)) قرطبی دەفەرموێت (واتا: شەو لانکەیەکی گونجاوترە بۆ چالاکی بیرکردنەوە و تێڕامان) http://www.kaheel7.com/ar/index.php/2010-02-02-22-33-29/1287-2013-05-21-16-28-28