🔸کاردانەوەی خەڵکی سێ جۆرە لە کاتی دابەزینی بەڵا و تاقیکردنەوەکانی دونیا : یەکەم1⃣:ئەوانەن کە بێبەش دەبن لە خێر و پاداشت بەرامبەر بەو بەڵا و ناخۆشی و نارەحەتیەی توشیان هاتووە ئەویش بە گومانی خراپ بردن بە خــودا وە تاوانبارکردنی قەدەر دووەم 2⃣: ئەوکەسانەن کە سەرکەوتو مۆفەق دەبن لە کاردانەوەکەیان بەرامبەر بە ابتلایەکەیان ئەویش بە ئارمگرتن و گومانی باش بردن بە خــودا. سێیەم 3⃣: ئەوانەن کە ڕازین بەرامبەر بەو بەڵاو نارەحەتیەی تێیدان . کاردانەوەیان لە بەرامبەر ابتلا و نارەحەتیەکان بە رازیبوون و سوپاسکردن (الشکر) دەبێت، کە ئەمە پلەیەک لە ئارامگرتن بەرز ترە . 💡ئیماندار هەموو کارێکی خێرە لەناو نیعمەتی خودایە و سەلامەتە لە هەموو کاتێکدا... هەروەک پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت: [ عَجَبًا لِأَمْرِ الْمُؤْمِنِ، إِنَّ أَمْرَهُ كُلَّهُ خَيْرٌ، وَلَيْسَ ذَاكَ لِأَحَدٍ إِلَّا لِلْمُؤْمِنِ، إِنْ أَصَابَتْهُ سَرَّاءُ شَكَرَ، فَكَانَ خَيْرًا لَهُ، وَإِنْ أَصَابَتْهُ ضَرَّاءُ، صَبَرَ فَكَانَ خَيْرًا لَهُ ] {صحيح مسلم: 2999}. واتە: بەڕاستی كاری ئیماندار جێگەی سەرسامیە، چونكە هەموو كاروبارێكی هەر خێرە، ئەوەش بۆ كەس بەوشێوەیە نیە تەنها بۆ باوەڕدار نەبێت، ئەگەر هاتوو تووشی خۆشی هات و شوكری خوای كرد لەسەری ئەوا دەبێتە خێربۆی، وە ئەگەریش تووشی ناخۆشی هات و ئارامی گرت لەسەری ئەوا دیسان دەبێتە خێربۆی. " إِنَّ الْعَبْدَ إِذَا سَبَقَتْ لَهُ مِنَ اللهِ مَنْزِلَةٌ فَلَمْ يَبلُغهَا بِعَمَلٍ ابْتَلَاهُ اللهُ فِي جَسَدِهِ أَوْ مَالِهِ أَوْ فِي وَلَدِهِ، ثُمَّ صَبَرَ عَلَى ذَلِكَ حَتَّى يُبَلِّغَهُ الْمَنْزِلَةَ الَّتِي سَبَقَتْ لَهُ مِنَ اللهِ عَزَّ وَجَلَّ "{ صحيح الترغيب والترهيب: 3409}. جاری وا هەیە كەسێك پلەیەكی لەبەهەشتدا بۆ دانراوە و كەچی كەسەكە ئەوەندە كارو كردەوەی چاكەی نیە هەتا بگاتە ئەو پلەوپایەیەی کە خوای گەورە بۆی داناوە ، بۆیە خوای گەورە بەردەوام تاقی دەكاتەوەو تووشی ناڕەحەتی و دژواری دەكات لە جەستە و ماڵ و منداڵیدا، بەو هۆیەوە بەندەكەش صەبر دەگرێت و چاكەی بۆ دەنووسرێت هەتا دەگاتە ئەو پلەوپایەی كە بۆی دیاری كراوە لەلایەن خوای پەروەردگارەوە. 📌وە لە ڕاستیدا : ڕەنگە لەسەر مڕۆڤ پێویست بێت کە بترسێت لەوەی کە ئەگەر هاتو سلامەت بوو لەو بەڵا و نارەحەتی و تاقیکردنەوانەی دونیا، چونکە ئەوەی کەسەلامەتە لە ابتلا و نارەحتی ئەم دنیایە و لە خۆشگوزەرانیەکی تەواو دایە ڕەنگە لە حاڵەتی ئیستدڕاج دابێت ،چونکە هەر کەس لەو حاڵەتە دا بێت عاقیبەت بەخیر نیە واش دەزاێت کە خوا لێی رازیە بۆیە توشی هیچ ابتلایەک نایەت و هەر نیعمەتی بەسەر دەبارێت . { ٳستدراج }واتە خوای گەورە ئەو بەندەیەی بشتگوێ خستوە { ٳهمال} جا چ شتێک دەبێت لەوە ناخۆشتر بێت کە خالقەکەت ئیهمالت بکات و ئاگاداریت لێ نەکات خوا پەنامان بدات . هەر وەک خــودای گەورە دەفەرمووێت: { لَا يَغُرَّنَّكَ تَقَلُّبُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فِى ٱلْبِلَٰدِ } [آل عمران : ۱۹٦] واتە: ( (ئهی ئیماندار) ههرگیز هێزو دهسهڵاتی ئهوانهی بێ باوهڕن له وڵاتاندا تۆ لهخشته نهبات. ) { مَتَٰعٌۭ قَلِيلٌۭ ثُمَّ مَأْوَىٰهُمْ جَهَنَّمُ ۚ وَبِئْسَ ٱلْمِهَادُ } [آل عمران : ۱۹۷] واتە: ( (ئهوه ههرههمووی) ڕابواردنێکی کهمه (چونکه) لهوهودوا شوێن و جێگهیان دۆزهخه، که ناخۆشترین جێگه و ڕێگهیه.) 📌کەواتە ئەصڵ ئەوەیە کە ئیماندار تاقی بکرێتەوە بۆ ئەوەی ڕاستگۆ و ناڕاستگۆ جیابکرێتەوە 💭هەروەک پێغەمبەرمان صلی الله علیه وسلم دەفەرمووێت: الدُّنْيَا سِجْنُ الْمُؤْمِنِ وَجَنَّةُ الْكَافِر. (رواە مسلم) واتە: دنیا زیندانی باوەڕدارو بەهەشتی بێباوەڕە. مەبەست لەو زیندانە ئەوەیە لەچاو ئەو اسراحەتەو خۆشیانەی کە لەبەهەشت دا هەیە دنیا هێندە نارەحەتە و پڕ لە تاقی کردنەوەیە وەک زیندان وایە بۆ کافریش دنیا هێندە خۆش و پڕ لە چێژە وەک بەهەشتە لە چاو ئەو ئازار و ناخۆشیانەی کە لە دۆزەخ بۆی داندراوە. لەگەڵ ئەوەش زۆر لە ئەوانەی توشی ناخوشی هاتون دەپرسین کە بۆچی ئەوان ئەم بەڵایەیان بەسەر هاتوە‼ یاخود دەڵین چ تاوانێکیان کردوە کە ئاوایان بەسەر بێت ⁉ کە ئەمە ناشوکریە بەرامبەر بە قەدری خوا ❎ 🔴 مڕۆڤ نازانێت خێر لەچیدایە کە خودا ئەو قەدرەی پێداوە ، ئەوەی ئارامبگرێت لە دواییدا حەقیقەت و حیکمەتی ئەم ابتلایەی بۆ دەردەکەوێت {فاصبر لحكم ربك} واتە: (خۆڕاگربه بۆ بڕیاری پهروهردگارت) بەڵگەش بۆ ئەمە چیرۆکی خضر علیه السلام لەگەڵ موسی علیه السلام لێرەدا بۆمان دەردەکەویت کە حیکمەت چی بوو لەو ڕووداوانەی کە ڕوویاندا بۆیە هەرچی کە ڕوودەدات خێری تێدایە تەنانەت ئەگەر بە چاوەکانی خۆشمان حیکمەتەکەی نەیبینین .. وەکو کون کردنی بەلەمەکە و کوشتنی منداڵەکە . 🎀لەبەر ئەوە وهب ی کوڕی منبە دەڵێت🎀: هیچ کەسێک تێگەیشتنی تەواو نابێت هەتا وەکو ئیبتلاو نارەحەتیەکان وەک نیعمەت سەیر نەکات وە خۆشگوزەرانی و خۆشیەکانی ژیان بە ئيبتلا و تاقیکردنەوە دانەنابێت. ♻ لەبەر ئەوە خاوەن بەڵاو نارەحەتی چاوەڕوانی خۆشیە و فرج هاتنە، وە ئەوەی لە خۆشی و خۆشگوزەرانی دایە چاوەڕوانی ئیبتلا و تاقیکردنەوەیە 💎 پێغەمبەرمان صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی: " يَوَدُّ أَهْلُ العَافِيَةِ يَوْمَ القِيَامَةِ حِينَ يُعْطَى أَهْلُ البَلَاءِ الثَّوَابَ لَوْ أَنَّ جُلُودَهُمْ كَانَتْ قُڕضَتْ فِي الدُّنْيَا بِالمَقَاڕيضِ "{ مشكاة المصابيح: 1570 }. واتە: لە رۆژی دواییدا ئەوانەی لە دنیا لە خۆشی و خۆشگوزەرایدا بوون و تووشی تاقیكردنەوە نەهاتوون،خۆزگە بەوانە دەخوازن کە توش نارەحەتی بون لە دنیا كاتێك کە دەبینن پاداشتی ئەوانەی بەڵایان بەسەردا هاتووە چەندە گەورە و چاكە، وا خۆزگە دەخوازن کە لە دونیادا پێستیان بە ئاسن پارچەپارچە بكرایە و تووشی ناڕەحەتی بهاتبایەن بۆ ئەوەی ئەوانیش پاداشت بدرابانەوە. ✋ بۆیە بیرت بێت 💕 {فاصبر لحكم ربك} 🌹 (خۆڕاگربه بۆ بڕیاری پهروهردگارت) 🌹 _______________________________ ⛓لە زنجیرەی داهاتودا ⛓ بە جۆرەکان ئیبتلا و کامە جۆری گەورەترین ابتلایە ئاشنا دەبین ان شاءاللە . چاوەروان بن