باوکی ئه‌سمائـ خوای گه‌وره به‌ڕه وای داناوه هێنانی چه‌ند ژن وه له چواردا وه‌ستاندوویه‌تی،وه به‌واجبی داناوه دادگه‌ری له نێوانیان دا بێ جیاوازی له‌خواردن و جێگا‌و پۆشاك و شه‌ومانه‌وه له‌ڵایان،وه‌له‌هه‌موو شتێکی مادی دا بێ جیاوازی کردن له‌نێوان ئافره‌تی ده‌وڵه‌مه‌ندو فه‌قیردا،وه‌له‌نێوان پایه به‌رزو نزما.جا ئه‌گه‌ر پیاوه‌که ترسی سته‌م کردن و جێ به‌جێ نه‌کردنی مافه‌کانیانی هه‌بوو،ئه‌وه حه‌رامه له‌سه‌ری به‌سه‌ر یه‌که‌وه ئه‌وه‌نده‌ی ژن هه‌بێت، وه ئه‌گه‌ر توانی مافی سیانیان جێ به‌جێ بکات وه بۆ چواره‌م نه‌یتوانی ئه‌وه حه‌رامه چواره‌م بهێنێ، وه‌ئه‌گه‌ر توانی مافی دووانیان جێ به‌جێ بکات وه بۆ سێ یه‌م نه‌یتوانی ئه‌وا حه‌رامه سێ یه‌م بهێنێ،وه هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر توانی حه‌قی ژنێك به‌جێ بهێنێ وه بۆ دووه‌م نه‌یتوانی ئه‌وا حه‌رامه له‌سه‌ری دووه‌م بهێنێ،به‌پێی فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره که‌ده‌فه‌رمووێت: وَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا تُقْسِطُوا فِي الْيَتَامَىٰ فَانْكِحُوا مَا طَابَ لَكُمْ مِنَ النِّسَاءِ مَثْنَىٰ وَثُلَاثَ وَرُبَاعَ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا تَعْدِلُوا فَوَاحِدَةً أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ ذَٰلِكَ أَدْنَىٰ أَلَّا تَعُولُوا[النساء/٣] واته: خۆ ئه‌گه‌ر ترسان كه به دادگه‌رانه نه‌توانن ره‌فتار له‌گه‌ڵ كیژه هه‌تیوه‌كاندا بكه‌ن ، ئه‌گه‌ر ماره‌یان بكه‌ن ده‌سا ئه‌و ژنانه ماره بكه‌ن پێتان ده‌شێن، دوان دوان ، سیان سیان، چوار چوار، واته: هه‌ریه‌كێكتان ده‌توانن هه‌تا چوار ژن ماره بكه‌ن، به‌مه‌رجی عه‌داله‌ت و توانایی ژیاندنیان، بۆیه ده‌فه‌رموێ:خۆ ئه‌گه‌ر ترسان نه‌توانن به‌دادگه‌رانه وه‌كو یه‌ك ته‌ماشای ژنه‌كانتان بكه‌ن، ده‌بێ ته‌نها ژنێك ماره بكه‌ن وه‌یان هه‌ر به‌و كه‌نیزانه ده‌ستتان كه‌وتوون و بوونه‌ته موڵكتان قه‌ناعه‌ت بكه‌ن ئابه‌وشێوه نزیكتره كه غه‌درو سته‌م له ژنان نه‌كه‌ن. پێشه‌وا موسلیم ده‌ڵێت: (عوروه‌ی كوڕی زوبه‌یر) مانای ئایه‌تی ( وإن خفتم ..)ی له خاتوو عایشه‌ی پووری پرسیی و ئه‌ویش گوتی: خوشكه‌زاكه‌م! له‌سه‌رده‌می جاهیلییه‌تدا كچۆڵه‌ی هه‌تیوو بێ باب ده‌كه‌وته لای كه‌سێك كه سه‌رپه‌رشتیاری بكا، هه‌تا گه‌وره ده‌بوو، ئه‌وجا هه‌رچی هه‌بوو تێكه‌ڵی ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌كرد، پاشان له به‌رماڵه‌كه‌ی حه‌زی لێده‌كردو، ده‌یویست به‌ماره‌یه‌كی كه‌متر له ژنانی تر ماره‌ی بكا‌و به‌شووی بدات، جا بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌و، لابردنی ئه‌وسته‌مه له‌ژنان، خوا رێی لێگرتن و فه‌رمووی: یا ئه‌وه‌یه كه‌ماره‌یی شیاوی خۆیانیان بده‌نێ، ئه‌وسا ماره‌یان بكه‌ن، وه‌یان بچن ژنانی تر ماره‌بكه‌ن. به‌ڵێ.. گومان نییه كه له‌پێش دینی ئیسلامدا، بێ یاسا‌و دیاریكردنی هیچ جۆره سنوورێك ژنانێكی زۆریان ماره ده‌كرد و تێكه‌ڵ ده‌بوون له‌گه‌ڵیاندا، ته‌نانه‌تی تا سه‌د ژنیان حه‌ڵاڵكردبوو بۆخۆیان، به‌ڵام كاتێ كه‌ئیسلام هات زۆر به وردبینانه سنوورێكی بۆ ئه‌وكاره دیاریكرد‌و لای سه‌رووی به‌چوار ژن دانا. ئه‌ویش له‌گه‌ڵ پێش چاو گرتنی چه‌ند مه‌رجێك، له‌وانه: یه‌كه‌م: نابێ زیاد له چوار ژن ماره بكرێت. دووه‌م: نابێ مافی هیچكامێكیان پێشێل بكرێ. سێیه‌م: ده‌بێ ئه‌و پیاوه وه‌ك خه‌ڵكانی هاوشانی خۆی بتوانێ بیانژێنێ و دارا بێ و، له هه‌موو رویه‌كه‌وه تێریان بكات. جا هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه زاناكان به‌كۆی ده‌نگ بڕیاریان داوه كه: هه‌ركه‌سێك خۆی دڵنیابێت كه‌ناتوانێ دادگه‌ر بێت له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا، بۆ ئه‌و حه‌رام و یاساغه ته‌نها ژنێكیش ماره بكات, ئیتر چ جای دوان یان سییان، یان چوار. دیاره ئه‌م بوون و نه‌بوون و دادگه‌ریی لای مێرد ، مه‌سه‌له‌یه‌كه و په‌یوه‌ندی به‌ئایین و دینه‌وه‌یه، واته: هه‌ر ته‌نها ئایین بۆی هه‌یه بڕیاری تێدا بدا، نه‌ك داوه‌رو دادگا، چونكه ئه‌و بڕیاره شتێكی نهێنی و ده‌روونیه، هه‌ر مه‌گه‌ر ته‌نها ئایین چاره‌سه‌ری بكات، دیسانه‌وه نه‌فه‌قه‌و که‌ل و په‌لیش شتێكی رێژه‌ییه، كه‌سێك بۆكه‌سێكی تر جیاوازه‌و هه‌واڵه‌ی ده‌سه‌ڵات و توانای ئه‌وكه‌سه خۆی ده‌كرێ، بۆیه له‌قیامه‌تیشدا هه‌ركه‌سه به پێی خۆی به‌رپرسی ئه‌وكاره ده‌بێ و پرسیاری لێده‌كرێت: ئاخۆ وه‌ك پێویست خزمه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی كردووه، یان نا؟ له‌ولایشه‌وه سته‌م و ناهه‌قیی و چرووكی په‌یوه‌ندییان به‌ئایینده و داهاتووه‌وه هه‌یه‌و، زۆرێكی زۆرینه‌ی خه‌ڵك پاشماره‌كردن ئه‌نجامیان ده‌رده‌كه‌وێت ، شه‌ریعه‌تیش له‌سه‌ر ئه‌گه‌رو ئیحتیمال كاروباری پاشه‌رۆژ بڕیار نادات. چونكه له‌وانه‌یه كه‌سێك ئێستا دادگه‌ر نه‌بێ، وه‌یان ئیمكانیه‌تی ماددی نه‌بێت، به‌ڵام ده‌گونجێ پاش رۆژێكی دیكه، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا دینی ئیسلام بریاری داوه: كه ئه‌گه‌ر كه‌سێك سته‌م له‌ژنه‌كه‌ی بكات، وه‌یان له‌گه‌ڵیا ده‌ست گوشراوو چرووك بێت، ئه‌وه له‌حاڵه‌تی ئاوادا، ژنه‌كه مافی جیابوونه‌وه‌ی بۆهه‌یه، خۆئه‌گه‌ر ژنێك به‌ئاره‌زوو پێخۆشبوونی خۆی مێرد به‌وجۆره كه‌سانه بكا، رێی لێناگیردرێ و، عه‌قده‌كه‌شی داده‌مه‌زرێ، هه‌ربۆیه مامۆستا ئه‌حمه‌دی کاکه مه‌حموود ده‌فه‌رمووێت:من پێم وایه ئه‌وكه‌سانه‌ی كه نه‌نان و ئاویان هه‌یه‌و، نه‌مه‌سكه‌ن، وه نه بیانوویه‌كی شه‌رعیی، سه‌ره‌رای ئه‌مانه‌ش مناڵه‌كانیشیان ره‌ش و رووت و كونه گورگێكیشی نییه، تێیدا دانیشن، كه‌چی هێشتا ده‌چن ژنی دووه‌م، یان سێیه‌م، یان چواره‌م ماره ده‌كه‌ن، ئه‌وه پێویسته هه‌رگیز رێ به‌وجۆره نیكاحانه نه‌درێت، واته: فره‌ژنیی "وه‌كو له ده‌قه‌كانه‌وه وه‌رده‌گیرێت " ده‌بێ بۆكاتی زه‌روره‌ت و ناچاریی و پێویست به‌كار بهێنرێت، بۆنمونه: ئه‌وانه‌ی وا مناڵیان نابێت، ئه‌وانه كه ژنه‌كانیان نه‌خۆشن و به كه‌ڵكی تێكه‌ڵی ژن و مێردی نایه‌ن، وه یان تووشی (بروده‌ی جنسی) بوون و كه‌متر خۆیان ده‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه‌و ئاره‌زووی جنسی پیاوه‌كه‌یان تێر ناكه‌ن.. ئه‌وانه به قه‌ناعه‌تی من رێ‌یان پێ بدرێ و یارمه‌تیش بدرێن بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌یان، دیاره ئه‌میش له‌گه‌ڵ پێش چاوگرتنی (عه‌دل) و (ئینفاق)دا، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی بیانوویه‌كی شه‌رعییان نییه‌و، ده‌چن سواری داخوازیی و ئاره‌زووی خۆیان ده‌بن و، له‌هه‌مانكاتیشدا فه‌قیرو هه‌ژارن و ئه‌وژنانه‌ش ده‌سخه‌ڕه ده‌كه‌ن، ئه‌وه له‌حاڵه‌تی ئاوادا ده‌بێ رێ‌یان لێبگیردرێ. به‌تایبه‌ت پاش ده‌ركه‌وتنی ئه‌وهه‌موو گیروگرفت و كێشانه كه‌ئه‌مڕۆ له فره‌ژنییه‌وه روو ده‌ده‌ن. هه‌زار ره‌حمه‌ت له‌به‌ڕێزان (موحه‌ممه‌د عه‌بده) و (سه‌ید قوتب) كه به‌لایانه‌وه فره‌ژنی بۆئه‌و هه‌لومه‌رجانه‌یه له‌سه‌ره‌وه باسكران، بۆیه سه‌باره‌ت به فره‌ژنی ده‌ڵێن: "( حالة ضرورية، ولغلبة سوء معاملة الرجال لزوجاتهم عند التعدد، وحرمانهن من حقوقهن في النفقة والراحة، وانتشار الفساد و العداوة بين أولاد الضرائر.. لهذا كله يجوز للحاكم الإسلامي أو لصاحب الدين، أن يمنع تعدد الزوجات صيانة للبيوت عن الفساد)" به‌ڵێ.. ده‌توانرێ ئه‌م راوبۆچوونه بۆهه‌ندێ كات، وه یان بۆ هه‌ندێ كه‌س به‌تایبه‌ت كاری پێ بكرێ و، رێ‌یان پێنه‌درێ پتر له‌ژنێك ماره بكه‌ن. (سه‌ید قوتب) ده‌فه‌رمووێت: فره‌ژنی مۆڵه‌تێكه بۆ ده‌سه‌به‌ركردنی ئه‌وسپارده گه‌وره‌یه، به‌ڵام ده‌بێ له‌وه‌خت و ده‌رفه‌تی خۆیدا بێت، هه‌روه‌ك ته‌ڵاق شتێكی زه‌رووریی وناچارییه. (1). وه له ئه‌بی هوره‌یره‌وه c هاتووه که پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (من کانت له امرأتان فمال إلی أحداهما جا‌ء یوم القیامة وشقه مائل) (2). واته: هه‌رکه‌س دووژنی هه‌بێت و مه‌یلی به‌لای یه‌کێکیانه‌وه زۆرتر بێت،ڕۆژی دوایی که‌دێت لایه‌ك له‌شانه‌کانی خواره. وه هیچ به‌ره‌نگاریه‌ك نی یه له نێوان ئه‌و داده‌ی پێویستی کردووه له‌م ئایه‌ته‌داو ئه‌وه‌ی که‌نه‌فی کردووه له ئایه‌تێکی تردا له‌سوره‌تی(النساء)دا که ئه‌فه‌رمووێ: وَلَنْ تَسْتَطِيعُوا أَنْ تَعْدِلُوا بَيْنَ النِّسَاءِ وَلَوْ حَرَصْتُمْ فَلَا تَمِيلُوا كُلَّ الْمَيْلِ فَتَذَرُوهَا كَالْمُعَلَّقَةِ وَإِنْ تُصْلِحُوا وَتَتَّقُوا فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ غَفُورًا رَحِيمًا [١٢٩/النساء] واته: هه‌ر چه‌ن بكۆشن ناتوانن له‌گه‌ڵ ژنانتاندا (بێ جیاوازی) ره‌فتار بكه‌ن ،دڵنیاشبن هه‌رگیز ناتوانن هه‌رچه‌ند هه‌وڵیش بده‌ن كه به یه‌كسانی و بێ جیاوازی له‌گه‌ڵ ژنانی خۆتاندا ره‌فتار بكه‌ن. زانایان ده‌ڵێن: مه‌به‌ست به‌م ( عه‌داله‌ت )ـه له‌م ئایه‌ته‌دا كه جێبه‌جێ نابێ له‌نێوان ژن و مێردا ته‌نها خۆشه‌ویستی دڵ و ده‌روونیه، چونكه ده‌گونجێ پیاو یه‌كێ له‌هاوسه‌ره‌كانی لا خۆشه‌ویست تر بێ له‌دڵدا، دیاره ئه‌وه‌یش هیچ گوناهێكی تێدا نییه به‌ومه‌رجه كاری پێنه‌كا جا كه‌وابوو ئه‌وه‌نده دووریان مه‌خه‌نه‌وه له‌خۆتان، هه‌تا بیانكه‌نه هه‌ڵپه‌سارده و داماو بن، واته: نه ته‌ڵاق درابێت تا بچێت بۆ خۆی شوو بكات، نه‌وه‌ك مێرداریش بێت مافی خۆی وه‌رگرێت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیان پێك بێن و له‌گوناح خۆ بپارێزن و له‌خوار بوونه‌وه له‌بڕیاره‌كانی خوا به‌رامبه‌ریان پارێز بكه‌ن، ئه‌وا به‌ڕاستی خوا لێبورده‌و به‌ڕه‌حمه‌و میهره‌بانه.( 3 ). جا بۆیه ده بینین ئه‌و دادپه‌روه‌ری یه‌ی داواکراوه ئه‌و دادپه‌روه‌ری یه ڕواڵه‌تی یه‌یه که ئاده‌میزاد به‌سه‌ریا توانای هه‌یه،وه ئه‌و دادپه‌روه‌ری یه نی یه که‌له خۆشه‌ویستی و سۆزدا بکرێ،چونکه ئه‌م جۆره یان که‌س ناتوانێ به‌جێی بهێنێ،به‌ڵکو ئه‌و دادپه‌روه‌ری یه‌ی که‌داوا نه‌کراوه ئه‌وه یه که له خۆشه‌ویستی و میهره‌بانی و چونه لادا بکرێت. محمدی کوڕی سیرین فه‌رموویه‌تی:پرسیارم له (عبیده)کرد ده‌رباره‌ی ئه‌و ئایه‌ته فه‌رمووی: ئه‌وه خۆشه‌ویستی و سۆز‌و جیماعه(که ناتوانرێ عه‌داله‌تی تێدا بکرێت). ئه‌بو به‌کری کوڕی عه‌ره‌بی ووتوویه‌تی: ڕاست ده‌کات چونکه که‌س ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ری دا نی یه چونکه دڵی مرۆڤ له نێوان دوو په‌نجه له په‌نجه‌کانی خوای گه‌وره‌دایه چۆن ئاره‌زوو بکات وه‌ها ئه ی چه‌رخێنێ، وه هه‌روه‌ها جیماع ڕێ ئه‌که‌وێت ئه‌وه‌نده‌ی بۆ یه‌کێکیان گورج و گۆڵه بۆ ئه‌وی تریان وه‌ها نابێت، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه به‌قه‌ستی نه‌بێت ئه‌وه تاوان نی یه له‌سه‌ری،چونکه له‌و شتانه‌یه که ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ریانا نی یه،که‌واته ته‌کلیفی شه‌رعی پێوه نابه‌سترێ، هه‌ربۆیه دایکه عائیشه c فه‌رموویه‌تی: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) شه‌وه‌کانی به‌ش ئه‌کرد له نێوان خێزانه‌کانی دا به عه‌داله‌ت،ئه‌ی فه‌رموو: ((اللهم هذا قسمی فیما أملك،فلا تلمني فیما تملك ولا أملك)) (1). واته:خوایه ئه‌مه به‌ش کردنی منه له‌و شته‌دا که توانام به‌سه‌ریه‌وه هه‌یه،جا ئیتر له‌وه‌دا که هی تۆیه‌و من توانام به‌سه‌ریه‌وه نی یه لێم مه‌گره، ئه‌بوداود ده‌فه‌رمووێت: مه‌به‌ست به‌وه‌ی که موڵکی ئه‌و نی یه‌دڵه. خه‌طابی ووتویه‌تی: ئه‌وه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر جه‌خت کردنه‌وه‌ی پێویستی به‌ش کردن له نێوان هه‌وێ ئازاده‌کاندا ، به‌ڵام که‌راهه‌ته‌که له‌وه‌دایه به‌لای یه‌کێکیاندا زۆر مه‌یل بکرێت،مه‌یلی تێکه‌ڵاوی که مافی تێدا زه‌وت بکرێ، نه‌ك مه‌یلی دڵ،چونکه دڵ که‌س خاوه‌نی نی یه. پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)به یه‌کسانی ئه‌چووه لای خێزانه‌کانی و ئه‌یفه‌رموو:خوایه ئه‌مه به‌ش کردنی منه...هتد، وه‌له‌م باره‌یه‌وه بوو ئه‌م ئایه‌ته هاته خواره‌وه که ده‌فه‌رمووێ: وَلَنْ تَسْتَطِيعُوا أَنْ تَعْدِلُوا بَيْنَ النِّسَاءِ وَلَوْ حَرَصْتُمْ فَلَا تَمِيلُوا كُلَّ الْمَيْلِ فَتَذَرُوهَا كَالْمُعَلَّقَةِ وَإِنْ تُصْلِحُوا وَتَتَّقُوا فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ غَفُورًا رَحِيمًا [١٢٩/النساء] واته: هه‌ر چه‌ن بكۆشن ناتوانن له‌گه‌ڵ ژنانتاندا (بێ جیاوازی) ره‌فتار بكه‌ن ،دڵنیاشبن هه‌رگیز ناتوانن هه‌رچه‌ند هه‌وڵیش بده‌ن كه به یه‌كسانی و بێ جیاوازی له‌گه‌ڵ ژنانی خۆتاندا ره‌فتار بكه‌ن. زانایان ده‌ڵێن: مه‌به‌ست به‌م ( عه‌داله‌ت )ـه له‌م ئایه‌ته‌دا كه جێبه‌جێ نابێ له‌نێوان ژن و مێردا ته‌نها خۆشه‌ویستی دڵ و ده‌روونیه، چونكه ده‌گونجێ پیاو یه‌كێ له‌هاوسه‌ره‌كانی لا خۆشه‌ویست تر بێ له‌دڵدا، دیاره ئه‌وه‌یش هیچ گوناهێكی تێدا نییه به‌ومه‌رجه كاری پێنه‌كا جا كه‌وابوو ئه‌وه‌نده دووریان مه‌خه‌نه‌وه له‌خۆتان، هه‌تا بیانكه‌نه هه‌ڵپه‌سارده و داماو بن، واته: نه ته‌ڵاق درابێت تا بچێت بۆ خۆی شوو بكات، نه‌وه‌ك مێرداریش بێت مافی خۆی وه‌رگرێت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیان پێك بێن و له‌گوناح خۆ بپارێزن و له‌خوار بوونه‌وه له‌بڕیاره‌كانی خوا به‌رامبه‌ریان پارێز بكه‌ن، ئه‌وا به‌ڕاستی خوا لێبورده‌و به‌ڕه‌حمه‌و میهره‌بانه. (1). وه ئه‌گه‌ر پیاو چووه سه‌فه‌ر ئه‌توانێ هه‌ر کامیان پێی خۆش بوو له‌گه‌ڵ خۆیدا ببات،به‌ڵام ئه‌گه‌ر تیر‌و پشك (قورعه) بکات له نێوانیان دا ئه‌وه چاکتره. وه بۆ ئه‌و ژنه هه‌یه که پشکه‌که‌ی بۆ ده‌رچووه له‌مافی خۆی واز بهێنێ بۆ یه‌کێکی تریان، چونکه ئه‌وه مافی ته‌واوی خۆیه‌تی و بۆی هه‌یه بیبه‌خشێ به یه‌کێکی تریان. هه‌ربۆیه دایکه عائیشه (رضي الله عنها) فه‌رموویه‌تی: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ئه‌گه‌ر بچوایه بۆ سه‌فه‌ر پشکی ئه‌خست له نێوان خێزانه‌کانی دا به‌ر کامیان بکه‌وتایه ئه‌وه یانی ئه‌برد له‌گه‌ڵ خۆی وه رۆژه‌کانی دابه‌ش ئه‌کرد له نێوانیاندا به یه‌کسانی، به‌ڵام دایکه سه‌وده‌ی کچی زه‌معه ڕۆژه‌که‌ی خۆی به‌خشی بوو به دایکه عائیشه.(2). ئه‌وه‌ی که تائێستا له‌سه‌ری ده‌ڕۆین و به‌رده‌وامین ئه‌و باس و خواسه گرنگه‌یه که‌وا ئاینی پیرۆزی ئیسلام گرنگییان پێداوه له چه‌سپاندنی دادگه‌ری له نێوان چه‌ند ژنێکدا که پیاوێك هاوسه‌رایه‌تییان له ئه‌ستۆ ده‌گرێت ته نها ئه‌وه ماوه بڵێین ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ی ئیسلام ڕێگه له که‌سێک بگرێت که ژنێكی پێ به خێو ناکرێت ئه‌ی ئایا چۆن ڕێگه به پیاوێك ده‌دات که‌وا چه‌ند ژنێکی هه‌بێت و بێ دادگه‌رانه له‌گه‌ڵیان هه‌ڵس و که‌وت بکات که‌وا بوو ده‌بێت پیاوانی باوه‌ڕدار هه‌رکات ویستی له‌سه‌ر بوو که خێزانی دووه‌م پێك بهێنێت ده‌بێت ڕه‌چاوی ئایه‌ته‌کانی قورئان و له پاشان دا فه‌رمایشته جوانه‌کانی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (صلى الله عليه وسلم) بکات و گوێ بیستی ئامۆژگاری پیاو چاکانی پێشین و زانایانی به‌ڕێزی ئیسلام بێت تاوه‌کو ژیانێکی به‌خته‌وه‌ر فه‌راهه‌م بهێنێت له‌سه‌ر بنچینه‌ی خوا ویستی که دونیا‌و دواڕۆژ پێکه‌وه گرێ بدات به پشتیوانی خوای گه‌وره وه لێره‌وه خوشکانی به‌ڕێزم ئاگادار ده‌که‌مه‌وه که‌وا ئه‌گه‌ر هه‌ر پیاوێك ئه‌م خاڵانه جێ به‌جێ بکات که شه‌رع داوای لێده‌کات ئه‌وا بێگومان توشی نادادگه‌ری نابێت له نێوان خێزانه‌کانیدا له‌و نادادگه‌ریانه‌ی که نه‌هی لێکراوه له شه‌رعدا لێره به‌دواوه ده‌چینه سه‌ر باسی حیکمه‌تی فره‌ژنی له ئیسلامدا بزانین له‌شه‌رع دا چۆن باس له حیکمه‌تی فره ژنی کراوه. سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی: (فقه السنة)ی کوردی زانای پایه‌به‌رز سه‌ید سابق به‌رگی دووه‌م (1) ته‌فسیری ڕامان.نوسینی ئه‌حمه‌د کاکه‌مه‌حموود(ل77). (2) رواه أحمد(347/2)وأبوداود(2133)والترمذي(1141)والنسائي(63/7)وإبن ماجة(1969). (3) ته‌فسیری ڕامان.نوسینی ئه‌حمه‌د کاکه‌مه‌حموود(ل99). (1) رواه أبوداود(2134) والترمذي(1140)والنسائي(64/7)و إبن ماجة(1971). (1)ته‌فسیری ڕامان.نوسینی ئه‌حمه‌د کاکه‌مه‌حموود(ل99). (2) رواه البخاري(2593)و(4141) مسلم(1463/47 و 2770/56).