!! پەندێك لە چیرۆکی مردنی مینا و هاوڕێکانی!! بەڕاستی مردن باشترین ئامۆژگارییە ،، چیرۆکێکی نوێی زۆر کاریگەرە ،، تکایە بیخوێننەوە و لایك و کۆمێنت بکەن!! (مینا بەشاریان) کچە تاقانەکەی گەورە بازرگانی تورکی (حسێن بەشاریان) بوو ، لەم حەفتەدا (2018/3/11) خۆیی و حەوت لە هاوڕێکانی لەو فڕۆکە تایبەتە بوون کە لە دوبەیەوە بۆ ئەستەنبوڵ دەگەڕانەوە و لە ئێران کەوتە خوارەوە و مینا و سەرجەم هاوڕێکانی گیانیان لە دەستدا!! مینا تاقانە دەستە ڕاستی باوکی بوو و ماستەری هەبوو لە کۆلێژی کارگێڕی کاری زانکۆی لەندەن. بۆ ئامادەکاری ئاهەنگی هاوسەرگیری مینا لەگەڵ هاوڕێکانی سەردانی دوبەییان کردبوو. مینا ڕۆشت ویستی بە ویستی خۆی جلی سپی بوکێنی نیمچە ڕووت لەبەر بکات و ژیانێکی نوێ دەست پێ بکات لە دنیا ، بێ ئاگا لەوەی جلێکی تری سپی داپۆشراو و بە شێوازێکی تر و بە بێ ویستی خۆی لەبەری دەکەن!! بانگهێشتکەران بانگکرابوون بۆ خۆشی و پیرۆزبایی کردن بەڵام گۆڕا بۆ ناخۆشی و سەرەخۆشی کردن!! ئەمە کۆتا وێنەیان بوو کە لە دوبەی گرتوویانە پێش گەڕانەوەیان و لەناو غەفڵەت و بێ ئاگایی و ڕابواردن و بە سفووری و دوور لەخوایی گەڕانەوە بۆلای خوای گەورە!! ---------------------------------------------------------------------------- مینا و هاوڕێکانی لە لوتکەی ناوداری و خۆشگوزەرانی دنیا و لە خۆشترینی شوێنەکانی دنیا و لەوپەڕی دەوڵەمەندی و سەروەت زۆری و شەهادەداری لەکۆتاییدا مردن!! وە جگە لەو کردەوەیانەی کە کردبوویان یەك دۆلاریان لەگەڵ خۆیان نەبرد!! ---------------------------------------------------------------------------- [يَٰٓأَيُّهَا ٱلْإِنسَٰنُ مَا غَرَّكَ بِرَبِّكَ ٱلْكَرِيمِ] (الانفطار: 6) ئهی ئینسان!! چی وای لێکردوویت که سهرکهش بیت بهرامبهر پهروهردگاری میهرهبان و بهڕێزت؟!