[ ئەنجامدەری ئەم ١٧ كارە فریشتە دوعایان بۆ دەكات ] 1- هه‌رکه‌سێك شه‌وان به ده‌ست نوێژ بخه‌وێت. 2 - هه‌رکه‌سێك دابنیشت و چاوه‌روانی کاتی نوێژ بکات. 3 - هه‌رکه‌سێك له رێزی پێشه‌وه‌ێ نوێژی جه‌ماعه‌ت بێت. 4 - هه‌رکه‌سێك له نوێژی جه‌ماعه‌ت له لای راستی ئیمامه‌وه بێت 5 - هه‌رکه‌سێك رێزی نوێژی جه‌ماعه‌ت به‌یه‌كتری بگه‌یه‌نێت. 6 - ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن (ئامین) له نوێژی جه‌ماعه‌تدا. 7 - هه‌رکه‌سێك بمینێته‌وه و دابینشێت له دوای نوێژی جه‌ماعه‌ت. 8 - هه‌رکه‌سێك نوێژی به‌یانی و عه‌سر به جه‌ماعه‌ت ئه‌نجام بدات. 9 - هه‌رکه‌سێك دروود و صلاوات بدات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رﷺ . 10 - هه‌رکه‌سێك بۆ برایه‌کی موسڵمانی بپارێته‌وه بە پاشمله. 11 - هه‌رکه‌سێك مال و سامان ببه‌خشێت له پێناو خودا. 12 - هه‌رکه‌سێك به رۆژوو بێت و پاش شێو بکات. 13 - هه‌رکه‌سێك میوانی رۆژووانی هه‌بێت و بۆی بپارێته‌وه. 14 - هه‌رکه‌سێك سه‌ردانی نه‌خۆش بکات. 15 - هه‌رکه‌سێك قسه‌ی خێر بکات له‌سه‌ر نه‌خۆش، یان مردوو . 16 - هه‌رکه‌سێك خه‌ڵك فێری کاری خێر و باش بکات. 17 - هه‌رکه‌سێك ته‌وبه بکات و بگه‌رێته‌وه بۆ لای خودا.