هه‌بوو و نه بوو كه‌س له خوا زانا تر نه‌بوو و كه‌سیش له مرۆڤ به‌سته زمان تر نه‌بوو .. ئه‌گێرنه‌وه جارێك پیاو چاكێك له بیابانێك وون و سه‌ر گه‌ردان بوو ... خۆر سه‌ری ئه‌سوتاند و ناو هه‌ناویشی له تێنواتیدا ووشك ئه‌بوو .. زۆر هیلاك و ماندوو بوو .. له ناوكاو و بێ هیچ چاوه‌ڕوانیه‌ك دزێكی شان و مل پان لێ ی په‌یدا بوو ... شمشێری به ده‌ست و له سه‌ر سه‌ری وه‌ستاوو .. داوای لێ كرد هه‌موو پاره و پوله‌كانی بدات به ئه‌و .. پیاو چاكه‌كه فه‌رمووی من له‌م بیابانه سه‌رم لێشواوه و ونم له‌م ئاقاره .. كابرای دزیش ووتی ده‌ی منیش وه‌ك تۆم لێ قه‌وماوه .. كه‌واته با به یه‌كه‌وه بمێنینه‌وه ببینه هاوری ئه‌م سه‌فه‌ره ...هه‌ردوكیان بوون به دۆستی ئه‌م رێگا وونه ..تا گه‌یشته پال چیایه‌ك ..گوندێكیان هاته به‌رچاوو پڕ بوو له سه‌وزایی و دار و رووبار و ئاوه‌دانی .. دلیان خۆش بوو كه رزگاریان ئه‌بێت له‌م بیابانه و بۆیه بریاران دا روو بكه‌نه گونده‌كه .. به‌لام وه‌ستانێكیان كرد ووتیان كێ ئه‌لی خه‌لكی ئه‌م دێ یه پیاوی چاكن و ئه‌زیه‌تی ئێمه ناده‌ن ؟؟!! چاكتر وایه هه‌ردوكمان به یه‌كه‌وه نه‌چین و یه‌كمجار یه‌كێكمان بچێت و دوای ئه‌وی ترمان بچێت .. به‌لام كامه‌مان یه‌كمجار بچێت ؟؟ .. بریاریان دا شێر و خه‌ت بكه‌ن و به‌م رێگایه بریار بده‌ن كامه‌یان یه‌كه‌م جار روو بكاته ئه‌م لادێ یه .. پاش ئه‌نجام دانی شێر و خه‌ت .. ده‌ركه‌وت كه یه‌كه‌م كه‌س ده‌زه‌كه روو بكاته گونده‌كه ...كه دزه‌كه گه‌یشته ده‌روازه‌كه‌ی گونده‌كه ..خه‌لكێكی زۆر به رووی دا هاتن و هاواریان كردێ به خێر بێت پاشای گه‌وره‌مان .. سه‌ر سه‌رمان بێت گه‌وره و سه‌ردارمان ..له سه‌ر ملی خۆیان دانا‌و به‌ره‌و و كۆشكیان برد ... ووتیان ئێمه له‌م گونده دا یاسامان وایه گه‌ر پاشامان بمرێت كێ یه‌كه‌م كه‌س دوای مردنی پاشا رووی بكاته لادێ كه‌مان ئه‌وا ئه‌و ده‌بێت به پاشای سه‌روه‌رمان.. تۆش ئێستا پاشای ئیمه‌ی .. كابرای دز دلخۆش بوو .. بریاری یه‌كه‌می ئه‌وه بوو كه بچن له پال ئه‌م چیایه پیاوێك هه‌یه بۆی بهێنن .. پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م پیاو چاكه‌كه‌یان بۆ هێنا و ئه‌ویش تێ گه‌یشت كه چی رووی داوه هه‌ردوكیان دل خۆش بون و بون به خاوه‌ن كۆشك و ته‌لار و لاقیان لێ راكێشا له ناز و نعمه‌ته‌كانی ئه‌م گونده .. پاشان خه‌لكه‌كه داوایان كرد له پاشای نوێ یان كه حوكم بگێرێت له نێوانیان چونكه یاسایی ئه‌م گونده وایه پاشا رۆلی قازیش ئه‌گێرێت .. تاوان بارێكیان هێنا ..فه‌رمانی دا قاچ و قۆلی ببرن .. تاوان باری دوه‌میان هێنا ..ووتی برۆن به ئاگر بیسوتێنن .. تاوان بارێكی تریان هێنا ووتی برۆن له ناو جه‌رگه‌ی گوند له خاچی بده‌ن .. پیاو چاكه كه روی تێ كرد تۆ حوكمه‌كه‌ت زۆر سته‌م كارانه‌یه و زۆر بێ ویژدانانه بڕیار ئه‌ده‌ی له گه‌ل ئه‌م خه‌لكه .. پیاو خراپه‌كه ووتی ..تۆ له خوا چاكتر نازانی ..بیرت دێ پێش ئه‌وه‌ی ئێمه بێینه ئێره شێر و خه‌تمان كرد بۆ من ده‌رچوو كه من بێمه ئێره دیاره خوای گه‌وره ئه‌م خه‌لكه چاك ئه‌ناسێ و ئه‌زانێ میلله‌تێكی گه‌مژه یه و هه‌ر كه‌سێكی خراپ و بێ ویژدانی وه‌ك منیان بۆ باشه