خواى گه‌وره وه‌سفی مانگ ده‌كات و ده‌فه‌رموێت: (قَمَراً مُنِيراً ) واته: مانگێكی ڕووناككه‌ره‌وه چونكه مانگیش ڕوناكی خۆى هه‌یه. وه‌سفی خۆریش ده‌كات ده‌فه‌رموێت: (سِرَاجَاً وَهَاجَاً) واته: چرایه‌كی پرشنگدار. به‌ڵام كه خۆشه‌ویست (صلى الله عليه وسلم) وه‌سف ده‌كات ده‌فه‌رموێت: (سِرَاجَاً مُنِیرَاً) به‌و شێوه‌یه خوای گه‌وره هه‌ردوو وه‌سفی مانگ و خۆر, ڕووناكی و پرشنگيی له پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله عليه وسلم) كۆكردۆته‌وه، بۆیه هه‌موو جیهانی ڕۆشنكرده‌ه‌وه..