سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  "١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان. (41)
گۆڕینی فۆنت




"١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان.

- لەوانەیە بەسەر سوڕمانەوە بپرسیت: بۆچی سەرۆکی دامەزراوەیەکی پیشەیی بەناوی (کورسی)یەوە ناودەبرێت پێی دەوترێت (پیاوی کورسی)؟ بەشی دووەم

- کاتی پێویست بۆ خوێندنەوەی بابەت | 00:01:24

- بەشی دووەم: خوێندنگە - ژمارە 41
""""""""""""""""""""""""""""
هەندێک کورسی تر بە ناوی بنەماڵەکانەوە ناو دەبرا کە ئەندامەکانییان بە جێنشینێتی لە سەری دانیشتبوون، لە نمونەی (کورسی بەرمەکییەکان) یان (بازنەی بەرمەکییەکان: حلقات البرمکة). هەندێک کات پەیمانگاکان تایبەتمەند دەبوون بە بوارێکی تایبەتەوە و بەم هۆیەشەوە کورسی تایبەت بە بوارەکەی خۆیان وەردەگرت، وەک خوێندنگای (نیزامیە:النضامیة) لە (خەر گەرد) لە ئێران، کە کورسی زانستە ئایینییەکانی نەبوو، بەڵکو تەنها کورسی یاسای هەبوو. کاتێک مامۆستایەک لەلایەن خەلیفەوە دیاری بکرایە بۆ کورسی مزگەوتێکی سەرەکی یان (جامع)ێک، ئەوا زۆر جار ئەو مامۆستایە بە درێژایی تەمەنی لەسەر ئەو کورسییە دەمایەوە. نمونەی ئەوکەسانەی بۆ ماوەیەکی درێژ خایەن ماونەتەوە لەسەر کورسییەکانیان زۆرە، بۆ نمونە (ئەبو عەلی کەتتانی) کە هەشتا ساڵێک ژیاوە و لە ساڵی ١٠٦١ز دا مردووە، پەنجا ساڵ لەسەر کورسییەکەی بووە. هەندێکجار مامۆستایان لە مزگەوتێکی سەرەکییەوە دەیانگواستەوە بۆ مزگەوتێکی تر، وەک (شەریف ئەبو جەعفەر) کە لە ١٠٧٧ز دا مردووە. کە سەرەتا لەسەر کورسی مزگەوتی(جامع المنصور) بوو لە ڕۆژئاوای بەغداد. پاشان گواستییەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی بەغداد لەوێ لە پەیمانگایەکی تایبەتی نزیک لە کۆشکی خەلیفەوە وانەی دەوتەوە، جارێکی تر بەهۆی لافاوەکەی ساڵی ١٠٧٤ەوە گواستییەوە بۆ باکوری بەغداد و لەسەر کورسییەکی نوێ دانرا لە مزگەوتی (جامع القصر). لە کاتێکدا کە کورسییەکە چۆڵ دەبوو بەهۆی مردنی خاوەنەکەیەوە، کەسێکی تر هەڵدەبژێردراو بە گشتی بەند بوو لەسەر پێشتری و شارەزایی. لەبەر ئەوە ئەگەر جارێکی تر لە کۆبونەوەیەکدا ئامادەبوویت، ئەوا دەزانیت کە زاراوەی (کورسی) بنچینەکەی لە چییەوە هاتووە و بۆچیش.
..... 
ڕێکخستن و نەخشاندن: #YassinArt
.....
هەموو ژمارەکانی پێشوو لەم لینکە دەست بخە.
http://dangiislam.org/Cat.aspx…

 1076

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram