شــەرم کردن لە الله تعالی(جل وعلا).! عەمر کوڕی عوتبە ڕەحمەتی خوای لێبێت ،لەگەڵ سوپای موسڵماناندا چونە چەنگ ،سوپای موسڵمانان کەسیان دانەدەنا بۆ پاسەوانی بەشەواندا، لەبەرئەوەی عەمر نەدەخەوت و خەریکی خواپەرستی دەبوو ،شەوێکیان گوێیان لەنەڕەی شێربوو هەموو هەڵهاتن و ڕایانکرد، تەنها عەمر بەپێوە وەستابوو لەنوێژەکەیدا و هیچ ئاوڕی نەدایەوەو نوێژەکەی نەبڕی ،پێیان وت تۆ لەنەڕەی ئەو شێرە نەترساییت ؟!فەرموی لەشەرمی الله تعالی ناتوانم لەغەیری ئەو بترسم.