سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  په‌روه‌رده‌كردن و دوعا كردن..!
گۆڕینی فۆنت



په‌روه‌رده‌كردن و دوعا كردن...!

تکایە بە ئارامی بیخوێنەوە

لەم سەردەمەدا گلەیی لە دەست منداڵەکان زۆر بوو کە جیلێکن خوا ناناسن، ماندووبونیان زۆرە زۆر دەگرین و زۆر نەخۆش دەکەون، وای لێ هاتووە پەروەردەکردنی زیاتر لە منداڵێک ئازارە بۆ دایک و باوک.
لێرەدا دەمەوێ چرپەیەک لە گوێت بدەم کە کەموکوری و عەیبەکە لە خۆمانە نەک منداڵ، ئێمە دامەزراو نەبووین لەسەر دینی خوای گەورە بۆیە هەموو شتەکان پێچەوانە بوونەوە.
خۆشگوزەرانی و سەرکەوتنی منداڵەکان لە لایەن خواوەیە.
خوای پەروەردگار دەفەرموێ: 
(فَتَقَبَّلَهَا رَبُّهَا بِقَبُولٍ حَسَنٍۢ وَأَنۢبَتَهَا نَبَاتًا حَسَنًۭا وَكَفَّلَهَا زَكَرِيَّا) / ال عمران: ۳۷

(ئینجا په‌روه‌ردگاری به‌شێوه‌یه‌کی جوان و په‌سه‌ند مه‌ریه‌می وه‌رگرت، زۆر به‌جوانی پێی گه‌یاند، زه‌که‌ریای کرده‌ مامۆستاو سه‌رپه‌رشتی (که‌ هه‌م خزم و هه‌م پێغه‌مبه‌ر بوو، تا به‌چاکی دینداری فێر بکات، پاشان که‌ مه‌ریه‌م گه‌وره‌ بوو).

کاتێک دایکی نذری کرد بۆ خوا، لەگەڵ ئەوەی باوکی نەبوو بەخێوی بکات، خودای گەورە زەکەریای کردە کەفیلی، وە هەروەها عیسی علیە السلام لەدایکبوو کە باوکیشی نەبوو بەخێوی بکات، لەگەڵ ئەوەش گەورەمان عیسی علیە السلام کامل بوو لە ئەخلاق و دینی...
وە یوسف علیە السلام لە کۆشکی عەزیز پەروەردە بوو بەشێوەیەک بوو فەسادی ئەو شوێنە کە ئافرەتی عەزیز دەڵێت:
(ۖ وَلَئِن لَّمْ يَفْعَلْ مَآ ءَامُرُهُۥ لَيُسْجَنَنَّ وَلَيَكُونًۭا مِّنَ ٱلصَّٰغِرِين)/ یوسف: ۳۲.َ

واتە: (سوێند به‌ خوا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی من فه‌رمانی پێده‌ده‌م نه‌یکات، ئه‌وه‌ به‌ڕاستی به‌ند ده‌کرێت و زه‌لیل ده‌بێت و به‌که‌م ته‌ماشا ده‌کرێت).

کەسیشی لەگەڵ نەبوو دەستی بگرێ و ڕێگای راستی نیشانبدات، لەم ژینگەیەدا یوسف ی ڕاستگۆ دەرچوو.

وە موسی علیە السلام لە کۆشکی فرعون پەروەردە بوو خراپترین شوێن کە منداڵ لێی گەورە بێت، لەگەڵ ئەوەشدا موسی کلیم اللە بوو ( ولتصنع علی عینی )

دواتر پێغەمبەری نازداری خۆمان بە یەتیمی لەدایک بوو دواتر لە تەمەنی ٦ ساڵی دایکی وەفاتی کرد، دواتر گواسترایەوە بۆ لای باپیری لەویش یەتیم ماوە ئەمجارە گواسترایەوە بۆ لای مامی، سەیرکە ماڵ بەماڵ هیچ استقراری نەبوو نە باوەشێکی گەرم لەگەڵ ئەوەش بەم تەواویە گەورە بوو, هەر وەک امام مالک فەرمویەتی:
( ٳنما الٲدب ٲدب اللە )

(أَفَرَءَيْتُم مَّا تَحْرُثُون)
(ءَأَنتُمْ تَزْرَعُونَهُۥٓ أَمْ نَحْنُ ٱلزَّٰرِعُون)/ الواقعە: ٦۳-٦٤.
َ
(ئایا سه‌رنجتانداوه‌له‌و زه‌ویه‌ی که‌ده‌یکێڵن و ده‌یچێنن ؟ )
(ئایا ئێوه‌ ده‌یڕوێنن، یان هه‌ر ئێمه‌ین ڕوێنه‌ر و به‌رهه‌م هێنه‌ر ).

هەر وەک چۆن بینیمان لە سورەتی کەهف چۆن خوای گەورە خەزێنەی منداڵە یەتیمەکانی پاراست لەبەر صالحی باوکیان.

وقال سعيد بن المسيب لابنه: "لأزيدن في صلاتي من أجلك، رجاء أن احفظ فيك"

🍁سەعیدی کوری موسەیەب بە کورەکەی گوت 
"لەمەو دوا زیاتر و زیاتر خەریکی نوێژ و عیبادەت ‌
دەبم زياتر خۆم بە دوور دەگرم لە گوناح و تاوان 
بۆئەوەی ببێتە هۆکارێک کە خوا گیان بتپارێزێت". 

چونکە ئەو لەوە تێگەیشت بو کە سالح بون چاک بونی منداڵ بە سالح بونی دایک و باوکەوە بەندە.🌸

وقال عمر بن عبد العزيز:
"مامن مؤمن يموت إلا حفظه الله في عقبه وعقب عقبه"🌴

وە عمری كوری عبدالعزيز دةلێ :
("هیچ بروادارێکی چاکەکار و سالح نامرێت ئیلا خوا گيان مندالەكانی كە لەدوای خۆی دەمێنن دەيان پاريزێت وە ئەو مندالانەی كە لەدوای مندالەكانی تريشی دين (نةوةكان)."🍃🌿

🍂يەكێك لە زاناكان دەڵێ:
( "خوای گەورە بەهۆی پیاوی ساڵحەوە یان باوکی ساڵحەوە مندال و مندالي مندالةكانيشي دةباريزيت و 
بةبةردةوامي لة باريزكاري خوا و ستري خوا دەمێننەوە").🌷

واتە شتەکە هەمووی پەیوەستە بە چاککردنی حاڵ و پەیوەندیت لەگەڵ خوای تعالی.
ئەگەر نیوەی ئەوەندەی هەوڵ دەدەین بۆ پەروەردەکردنیان نیوەی ئەو هەوڵەمان لە پەرستشی خوا تەرخانکردایە ئەوا خوای گەورە پەروەردەکردنیانی بۆمان ئاسان دەکرد و دەبوونە پارێزگاری چاوەکانمان ، بۆیە پەرستشەکانتان زیاد بکەن تەنها لەسەر فەرزەکان مەوەستن، رۆژوبگرن فێری قورئان ببن، دانیشن لە کۆڕی زانست وە ئاگاتان لە حجابەکانتان بێت دایکانی بەرێز.
شتێکتان پێ بڵێم کە گەورەترین هۆکاری سەرکەوتنی منداڵەکانتە، ئەویش زۆر چاکەکردن و گەیاندنی سیلەی رەحمە، کە کاریگەرییەکی زۆری هەیە لە سەرکەوتنی منداڵەکانت ، وە ئاسان بوونی پەروەردەکرنیان ، وە زۆر دوعای هیدایەتیان بۆ بکەن.
پەروەردەکردنی منداڵ هەر ئەوە نییە کە هەموو شتێک لەپێناویان دوابخەی بەڵکو ئەوەیە کە پەرستشێک کە لێت داواکراوە لەگەڵ شتێک لە منداڵەکانتان دروستی دەکەن لەهەمان کاتتدا پێکەوە کۆ ببنەوە؛ بۆیە هەرگیز نەکەن پەرسشتی خوا وازلێ بهێنن لەبەر منداڵەکانتان، چونکە ئەوەیە نیشتیمانی مەترسیدار.
دیمەنێکی خەمناکە کاتێک دایکێک دەبینی کاژێرێک دوو کاژێر چاوەرێ دەکات لە پێش لێژنەی تاقیکردنەوە تاوەکو منداڵەکەی لە تاقیکردنەوە، دێتە دەرەوە، ئایا هیچ ئیشێکی نییە بکات!؟ 
واللە ی گەر ئەو کاتەی لە خوێندنی قورئان یان لە رێگایەک لە رێگاکانی چاکەکردن بەسەربردبا یان هاوکاری کەسێکی کردبا یا سەردانی نەخۆشێکی کردبا ئەوا زۆر زۆر بەسودتر بوو بۆ منداڵەکەی لەو چاوەروانیەی.

دایکی ئازیز: 
۱- حاڵی خۆت چاک بکە لەگەڵ خوا، خوا حاڵی منداڵەکانت چاک دەکات.
۲- دواتر استیعانەت بە خودا هەبێت.
۳- لە کۆتایدا زۆر دوعای هیدایەتیان بۆ بکە، رۆژێک دێت لەکاتی دوعاکردنت دەرگای ئاسمان کراوە بێت و دوعاکەت قبوڵ بێت.
خودا بەرەکەت بخاتە منداڵەکانمان.
پرسیار لە ئافرەتێک کرا هۆکاری چاکی و سەرکەوتنی هەموو منداڵەکانی چییە؟
ئەویش وەڵامی دایەوە کە دوعای بۆ دەکردن لە سوجدەی هەموو نوێژە سونەتەکانی.

✍ پەروەردەکردن و دوعاکردن
نوسینی : إحسان الفقيه

☝👈 #کاری_وەرگێڕان



 2862

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram