ئه‌وه‌ی ئیمان نه‌هێنێ كرداری باش سوودی پێناگه‌ێنێ ٤١ـ عَنْ عَائِشَةَ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا) قَالَتْ: قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، ابْنُ جُدْعَانَ كَانَ فِي الْجَاهِلِيَّةِ يَصِلُ الرَّحِمَ، وَيُطْعِمُ الْمِسْكِينَ، فَهَلْ ذَاكَ نَافِعُهُ؟ قَالَ: (لَا يَنْفَعُهُ، إِنَّهُ لَمْ يَقُلْ يَوْمًا: رَبِّ اغْفِرْ لِي خَطِيئَتِي يَوْمَ الدِّينِ). واتە:(عائشه)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: وتم : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) (ابن جدعان) له‌سه‌رده‌می نه‌فامیدا سه‌ردانی كه‌سوكاری خۆی ده‌كرد، خواردنی ده‌دا به‌هه‌ژاران، ئایا ئه‌وه سوودی هه‌بووه بۆی؟ فه‌رمووی: (نه‌خێر، سوودی پێ ناگه‌ێنێ، چونكه ئه‌و ڕۆژێك له‌ڕۆژان نه‌یوتووه: خوایه له‌گوناهه‌كانم خۆش ببه له ڕۆژی قیامه‌تدا).