له‌ناوچونی ئه‌م ئوممه‌ته له ناو خۆیاندا به‌ده‌ستی یه‌كتری..!! ١٩١٦ـ عَنْ ثَوْبَانَ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): (إِنَّ اللَّهَ زَوَى لِيَ الْأَرْضَ فَرَأَيْتُ مَشَارِقَهَا وَمَغَارِبَهَا، وَإِنَّ أُمَّتِي سَيَبْلُغُ مُلْكُهَا مَا زُوِيَ لِي مِنْهَا، وَأُعْطِيتُ الْكَنْزَيْنِ الْأَحْمَرَ وَالْأَبْيَضَ، وَإِنِّي سَأَلْتُ رَبِّي لِأُمَّتِي أَنْ لَا يُهْلِكَهَا بِسَنَةٍ عَامَّةٍ وَأَنْ لَا يُسَلِّطَ عَلَيْهِمْ عَدُوًّا مِنْ سِوَى أَنْفُسِهِمْ، فَيَسْتَبِيحَ بَيْضَتَهُمْ، وَإِنَّ رَبِّي قَالَ: يَا مُحَمَّدُ، إِنِّي إِذَا قَضَيْتُ قَضَاءً فَإِنَّهُ لَا يُرَدُّ، وَإِنِّي أَعْطَيْتُكَ لِأُمَّتِكَ أَنْ لَا أُهْلِكَهُمْ بِسَنَةٍ عَامَّةٍ، وَأَنْ لَا أُسَلِّطَ عَلَيْهِمْ عَدُوًّا مِنْ سِوَى أَنْفُسِهِمْ يَسْتَبِيحُ بَيْضَتَهُمْ، وَلَوِ اجْتَمَعَ عَلَيْهِمْ مَنْ بِأَقْطَارِهَا -أَوْ قَالَ: مَنْ بَيْنَ أَقْطَارِهَا- حَتَّى يَكُونَ بَعْضُهُمْ يُهْلِكُ بَعْضًا، وَيَسْبِي بَعْضُهُمْ بَعْضًا). (ثوبان)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (بێگومان خوا ته‌نگی زه‌وی بۆ هێنامه‌وه یه‌ك، خۆر هه‌ڵات و خۆر ئاوایم بینی، ده‌سه‌ڵاتی ئومه‌ته‌كه‌یشم ده‌گاته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه بۆم هێنراوه‌ته‌وه‌یه‌ك، هه‌ردوو گه‌نجینه سوور و سپیه‌كه‌یشم پێ خه‌ڵات كراوه [مه‌به‌ست گه‌نجی قه‌یسه‌ر و كیسرا] هه‌روه‌ها من داوام له په‌روه‌ردگارم كرد كه ئومه‌ته‌كه‌م به گشتی به‌و وشكه ساڵی و قات و قڕیه له‌ناو نه‌بات و، دووژمنی به‌ده‌ر له خۆیان به‌سه‌ریاندا زاڵ نه‌كات، به‌ڕاده‌یه‌ك ڕه‌گ و ڕیشه‌یان له‌بن ده‌ربێنێ، هه‌روه‌ها په‌روه‌ردگارم فه‌رموویه‌تی: ئه‌ی (محمد) كاتێ من بڕیارێكم ده‌ركرد تازه گه‌ڕانه‌وه‌ی نابێت، من ئه‌وه‌م خه‌ڵات كردووه به ئومه‌ته‌كه‌ت كه به‌و وشكه ساڵی و قات و قڕی به‌گشتی له‌ناویان نه‌به‌م و، دوژمنی به‌ده‌ر له خۆیان به‌سه‌ردا زاڵ نه‌كه‌م. به‌ڕاده‌یه‌ك ڕه‌گ و ڕیشه‌یان له‌بن ده‌ربێنێ، یاوه‌كو هه‌رچی خه‌ڵكی سه‌ر زه‌وی هه‌یه له هه‌موو لایه‌كه‌وه گه‌له كۆمه‌یان لێبكه‌ن تاوه‌كو خۆیان له ناو خۆیاندا هه‌ندێكیان هه‌ندێكیان له‌ناو ده‌به‌ن و هه‌ندێكیان هه‌ندێكیان به‌دیل ده‌گرن و تاڵانیان ده‌كه‌ن).!!