سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  "١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان. (42)
گۆڕینی فۆنت



"١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان.

- بۆ وەرگێڕانی هەر پەرتووکێک خەلیفە مەئمون بە قورسایی پەرتووکەکە زێڕی دەدا بە وەرگێڕ!4

- کاتی پێویست بۆ خوێندنەوەی بابەت | 00:01:57

- بەشی دووەم: خوێندنگە - ژمارە 42
""""""""""""""""""""""""""""
دەوترێت کە خەلیفە(مەئمون)ی عەباسی بۆ هەر پەرتووکێک کە وەردەگێڕدرا لە زمانی یۆنانییەوە بۆ زمانی عەرەبی، بە ئەندازەی کێشی پەرتووکە وەرگێڕدراوەکە زێڕی دەبەخشی بە وەرگێرەکە. ئەمەش پاشەکەوت کردنێکی مەزنی پەرتووکی بەرهەم هێنا، سەرنجی نەوەکانی دواتر لە موسوڵمان و نا موسوڵمان ڕاکێشاو ڕێزیانی بەدەستهێنا. لە سەردەمی عەباسییەکاندا سەدان پەرتووکخانە کرانەوە کە زۆرێکیان لەڕێی تاکە کەسەوە خاوەندارێتی دەکران، بوونە هۆی ئەوەی کە هەزاران پەرتووک بەردەستبن بۆ خوێنەران.
پەرتووکەکان و دەستخەتەکان و مەقالەکان کە بەشێوەیەکی زۆر فراوان بەرهەم دەهاتن، هەموو ڕوبەرێکی ناوەندە زانستی و تەکنەلۆجی و هونەرییەکانی موسوڵمانانیان داپۆشی بوو. ڕێک لە سەدەی ١٨ەمەوە موسوڵمانەکان دەستیان کرد بە بەرهەم هێنانی پەرتووک، چونکە دەیانزانی چۆن لاپەڕە دروستبکەن، هەروەها لەبەر ئەوەی کە بەڕادەیەکی زۆر سوربوون لەسەر تۆمارکردنی ئەزموون و تاقیکردنەوەکانیانن. موسوڵمانان بەرلەوەی پەرتووکی زانستە جۆراوجۆرەکانییان بوێت، یەکەمین پەرتووکێک لە ئیسلامدا لەسەدەی ٧ەمدا بوو. ئەوێش قورئان بوو کە بۆ پێغەمبەر(موحەمەد{د.خ}) نێردرابوو لە شێوەی پەیامدا کە پێی دەوترا (ئایەتەکان). پێویست بوو هەموو ئەم نوسخانە کۆ بکرێتەوە تا نوسخەیەکی ستاندارد بنوسنەوە بەبێ ئەوەی هیچ ڕوونکردنەوە و پەراوێزێکی لەسەر بێت، وە ئەم نوسخە نوێیەش بەرامبەر دەکرا بە نوسخە سەرەکییەکەی (حەفصە). ئەم نوسخەیەی قورئان لەلایەن خەلیفەی سییەم (عوسمانی کوڕی عەففان ر.ض)ەوە ئامادەکرا کە بوە هۆی یەکخستنی خوێندنەوەی قورئان و شێوازی ڕێنووسەکەی،وە کارئاسانی کرد بۆ بڵاوکردنەوەی نوسخەکانی هەزار و چوار سەد ساڵ بەر لە ئێستای ئەم دەستنووسەی (عوسمان ر.ض) فەرمانی بە نووسینەوەی کرد لە زۆرێک لە پەرتووکخانە بەناوبانگەکانی جیهاندا بەردەستە، وە ئەم قورئانەی ئێستاش نوسخەیەکی لەبەر گیراوەی بێگومان و کەموکوڕی ئەم نوسخە سەرەکییە دەستنووسەی سەدەی ٧ەمە. گەشەسەندنی هۆگرییەکی پتەو بە پەرتووکەوە مانای ئەوە بوو کە موسوڵمانان ئارەزوویان لە پەرتووک کۆکردنەوە و دامەزراندنی پەرتووکخانە هەبوو. لە زۆربەی شارە گەورەکاندا پەرتووکخانەی گشتی و تایبەت هەبوو، لەگەڵ تۆڕێکی مەزن لە پەرتووکخانەی گشتی لەناو مزگەوتەکاندا، زیاد لەوەش چەندین کۆکراوەی گەورەی تایبەتی کە سەرنجی زانایانی لە هەموو جیهانی ئیسلامییەوە بۆخۆی ڕادەکێشا. پەرتووک و دەستخەتەکان لە قەبارەدا نزیکەی قەبارەی پەرتووکی ئێستا بوون، پێکهاتبوون لە پەڕەی باش و لە هەردوو دیوەوە لەسەریان نووسرابوو و ڕووەکەی بە بەرگێکی چەرم داپۆشرابوو.
..... 
"بەبێ پەرتووک فێربوون نییە" 
(پەندێکی عەرەبی) 
..... 
ڕێکخستن و نەخشاندن: #YassinArt
.....
هەموو ژمارەکانی پێشوو لەم لینکە دەست بخە.
http://dangiislam.org/Cat.aspx…



 1111

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram