فرمان مه‌حموود پێشه‌کی به مه‌به‌ستی شاره‌زابوون له‌م چیرۆکه قورئانییه به‌پێویستم زانی ئه‌م ڕووداوه به‌ڕوونی وپوختی بخه‌ینه به‌رده‌م خوێنه‌ر و وه‌ریبگێڕمه سه‌ر زمانی کوردی، چونکه زۆرینه‌مان وه‌ك پێویست زانیاریمان له‌م ڕووداوه ڕاسته‌قینه نییه که ڕووی داوه له مێژوودا و ئه‌م چیرۆکه به‌داخه‌وه ئازاری موسڵمانانی (میانمار/بۆرمای) بیر خستمه‌وه که له ئێستادا ڕووی دا. چۆنێتیی ڕووداوی هاوه‌ڵانی خەندەق (اصحاب الأخدود) له ئیسلامدا: وشه‌ی (الأخدود) واته که‌رتکردن و هه‌ڵکه‌ندنێکی گه‌وره‌ی زه‌وی وه‌کوو (خه‌نده‌ق) به مه‌به‌ستی ئازاردانی باوه‌ڕداران. (اصحاب الأخدود) له قورئانی پیرۆزدا باس کراوه له سووره‌تی (بروج) دا. خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت: قُتِلَ أَصْحَابُ الْأُخْدُودِ ٤ النَّارِ ذَاتِ الْوَقُودِ ٥ إِذْ هُمْ عَلَيْهَا قُعُودٌ ٦ وَهُمْ عَلَىٰ مَا يَفْعَلُونَ بِالْمُؤْمِنِينَ شُهُودٌ ٧ وَمَا نَقَمُوا مِنْهُمْ إِلَّا أَنْ يُؤْمِنُوا بِاللَّهِ الْعَزِيزِ الْحَمِيدِ ٨ الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۚ وَاللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ ٩ إِنَّ الَّذِينَ فَتَنُوا الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ ثُمَّ لَمْ يَتُوبُوا فَلَهُمْ عَذَابُ جَهَنَّمَ وَلَهُمْ عَذَابُ الْحَرِيقِ ١٠ إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَهُمْ جَنَّاتٌ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ۚ ذَٰلِكَ الْفَوْزُ الْكَبِيرُ ١١. واته: به‌کوشت چن و نه‌فرینیان لێبێت، خاوه‌نانی ئه‌وانه‌ی که چاڵیان هه‌ڵده‌که‌ند بۆ (ئیمانداران) (ئه‌وان خاوه‌نی ئاگرێکی به‌ئازار بوون) (٤) ئاگری به‌تین و داگیرساویان تێدا کرده‌وه (٥) ئه‌و کاته‌ی به‌ده‌وریدا دانیشتبوون (له‌سه‌ر لێواری لهغهمهکان که‌یفیان ده‌کرد و دڵخۆش ده‌بوون به سووتاندنیان) (٦) لهنزێکهوه چاودێریی ئه‌و کاره‌ساته‌یان ده‌کرد که به‌سه‌ر باوه‌ڕداراندا ده‌هێنرێت. خۆیان له‌نزیکه‌وه سه‌رپه‌رشتییان ده‌کرد (٧) ئه‌و ڕق و داخه‌یان له باوه‌ڕداران ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه بوو که ئه‌وان باوه‌ڕی به‌تینیان ده‌هێنا به خوای باڵاده‌ستی شایسته‌ی سوپاسگوزاری (٨) ئه‌و زاته‌ی که خاوه‌نی هه‌موو شتێکه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، ئه‌و خوایه شایه‌ته له‌سه‌ر هه‌موو شتێك و ئاگای له هه‌موو شتێکه (٩) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی به‌ڵا و پلان و ناخۆشی و ته‌نگانه دژی پیاوان و ژنانی ئیماندار داده‌ڕێژن و پاشان به‌رداوه‌م ده‌بن و تۆبه ناکه‌ن و پاشگه‌ز نابنه‌وه، سزای دۆزه‌خ و سزای ئاگری سووتێنه‌ریان بۆ هه‌یه، چونکه ئه‌وانیش موسڵمانه‌کانیان ده‌سووتاند (١٠) بێ گومان ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه و (که‌وتنه چاڵه‌که‌وه) و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه، باخه‌کانی به‌هه‌شت که چه‌نده‌ها ڕووبار به ژێریدا ده‌ڕوات بۆیان ئاماده‌یه، هه‌ر ئه‌وه خۆی سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره و بێ‌سنوور و بێوێنه‌یه (١١). (ئیبن جه ریر)فه‌رموده‌یه‌کی هێنا وه بۆئه‌و ڕاستیه ده‌فه‌رموێت له پێش ئێوه‌وه کۆمه‌ڵێک مسوڵمان هه‌بوون،له‌سه‌ر ئاینی عیسا(علیه السلام)تووشی ده‌سته‌ڵاتێکی دڵڕه‌قی بێ به‌زه‌ی هاتن بۆئه‌وه‌ی له ئاینه‌که‌یان وه‌رگه‌ڕێن و په‌شیمان بنه‌وه،به‌ڵام ده‌رئه‌نجام هه‌موو هه‌وڵه‌کانیان بهنهزۆک مایه‌وه،بۆیه بڕیاریان دا بیان سوتێنن جائهوهبوو هاتن چاڵێکی گه‌وره‌یان هه‌ڵکه‌ندو ئاگریان تێداکردهوه،بڕوادارهکانیان خسته ناویه‌وه،به‌ڵام هیچ که‌س له باوه‌ڕ داران دڵیان دانهچڵهکیو له باوه‌ڕه‌که‌یان په‌شیمان نه بونه‌وه! (١) له‌کتێبی مێژووی(بیدایهو نیهایه) ی ئیبن کهسیرکهناوی ئیسماعیل کوڕی عومه‌ری کوڕی که‌سیره که ئه‌م کتێبه‌له ماوه‌ی ساڵه‌کانی (٧٠١ بۆ٧٧٤) کۆچی دا نوسراوه،وهلهچهندین ماڵپه‌ڕی عه‌ره‌بی دا به پوختی باسه‌که ڕون کراوه‌ته‌وه: له‌و سهردهمهدالاوێکی باوه‌ڕدار هه‌بوو زۆر خۆڕاگر‌و به ئارام وجێگیربوو ، له‌گه‌ڵ دانیشتوانی گونده‌که‌یدا باوه‌ڕداربوون، ،له‌هه‌مان ئه‌و گونده‌دا پادشایه‌کی بێ باوهڕوکافرههبوو،که بانگه‌شه‌ی خوایه‌تی ده‌کرد،ئه‌م پادشایه پشتی به جادوگه‌ر ده‌به‌ست بۆڕایکردنی کاره‌کانی، له‌کاتێکدا ئه‌م جادوگه‌ره به‌ره‌و باساڵا چون ده‌رۆیشت داوای له‌پادشا کرد که بگه‌ڕێت بۆگهنجێک ته‌وه‌کو فێری چادووی بکات بۆشوێن گره‌وه‌ی خۆی به مه به‌ستی پاراستنی پادشاکه پاش خۆی، هه واڵ بهولاوهدرا که‌نابێت له‌مه‌ودوا باوهڕدارنهبیت و پاشگه‌زبیته‌وه،وه ئه‌و لاوه هه‌ڵبژێردراو هێنرا بۆلای جادوگه‌رو ساحیره‌که،له‌کاتێکدا که به‌ڕێگه‌ی هاتوچۆی ساحیرهکهوه بوو به مه‌به‌ستی فێربون له‌ڕێگه‌ی هاتوچۆیدا (ڕاهیب)ێک پیاوێکی خواپه‌رست هه‌بوو،جارێک لایدانیشت قسهوگفتارهکانی ڕاهیبه‌که سه‌رنجی لاوه‌که‌ی بۆخۆی راکێشا،ئینجا به‌رده‌وام لای ڕاهیبه که دادهنیشتوو له‌پاشدا ده‌چوو بۆلای ساحیره‌که، جارێک ساحیره‌که لێیدا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئامادهنهبوونههاتبوو، لاوه‌که سکاڵای خۆی برده لای ڕاهیبه‌که، ئه‌ویش پێی وت: له‌کاتێکدا ئه‌م جاره جادو گه‌ره‌که پێی وتیت و لێت توڕهبووکه بۆ دیارنیت بڵێ خێزانه‌که‌م ناهێڵن و زیندانم ده‌که‌ن،وه‌ئه‌گه‌ر خێزانه‌که‌شت وتیان بۆناچیت بۆلای جادوگه‌ره‌که بڵێ جادوگه‌ره‌که .زیندانیم ده‌کات و نا یهڵێت بێمه‌وه، به‌م شیوه‌یه مایه‌وه تارۆژێک له‌سه‌ر ڕێگای خه‌ڵکیدا ئاژه‌ڵێکی بینی، لاوه‌که له‌ناخی خۆیدا بڕیاری دا که ئه‌مڕۆ ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌و تاقی کردنه‌وه یه تابزانم کامیان باشتر‌و ڕاسترن ، جادوکه‌ره‌که یان ڕاهیبه‌که،ئینجا به‌ردێکی هه‌ڵگرت ووتی خوایه ئه‌گه‌ر تۆکردارو قسه‌کانی راهیبهکهت لاخۆشهویستتره له کردار‌و قسه‌کانی ساحیره‌که ئه‌وه با ئاژه‌ڵه‌که بکوژرێت،ئیتر له کاروان سه‌راکه به‌رده‌که‌ی گرته ئاژه‌ڵه‌که، هاواری کرد له کاتێکدا خه‌ڵکه‌که تێده‌په‌ڕین خوایه به‌فرمانی خوای راهیبه‌که ئهگهرخۆشترت ئه‌وێت هاویشتی و یه‌کسه‌ر ئاژه‌ڵه‌که‌ی کوشت،له‌پاشدا لاوه‌که کهچوهوه بۆلای ڕاهیبه‌که و به‌سه‌رهاته‌که‌ی بۆگێڕایه‌وه،ڕاهیبه‌که وتی ئه‌ی کوڕم تۆلهمڕۆوه منت به باشتر داناوه خۆت یه‌کلا بکه‌ره‌وه، کاتێک خۆت یه‌کلای کرده‌وه بۆخودا هیچ به‌ڵگه‌و تاقیکردنه‌وه‌کی ترت ناوێت،له پاشدا لاوه‌که وای لێ هات به پشتیوانی و پشتبه‌ستن و ته‌وه‌کولی په‌روه‌ردگاری (نابینا)ی زگ‌ماک و (به‌ڵه‌ک)ی چاک ده‌کرده‌وه، وه‌چاره‌سه‌ری هه‌مو نه‌خۆشیه‌کی خه‌ڵکی ده‌کرد، تاکو ڕۆژێک بۆ مه‌جلیسی پادشا بانگکرا، یه‌کێک له دار‌و ده‌سته‌کانی پادشا ئه‌م هه‌واڵه‌ی بیست بوو کهنابینابوو،لاوه‌که ی بانگ کرد و ڕوی تێکرد و وتی له‌هه‌موو جۆره پاداشتێکت ده‌که‌م ئه‌گه‌ر شیفام بده‌یت و چاکم که‌یته‌وه،لاوه‌که‌ش وتی:من ناتوانم هیچ یه‌کێک شیفابدهم بهڵکوشیفا لای په‌روه‌ردگاره،ئێوه باوه‌ڕ بهێنن به خودا، داوا ده‌که‌م له خودا و (به‌وویستی خودا) شیفات بۆدێت.ئه‌وانه‌ی لای دیوه‌خان دانیشتبون باوه‌ڕیان به خودا ی ئه‌وکوڕه هێنا ،خوای گه‌وره‌ش شیفای دا‌و چاوی چاک بوه‌وه، له‌پاشدا لاوه‌که دانیشتنه‌که‌ی به جێ هێشت ،پێده‌چێت تازه پادشا هه‌واڵه‌که‌ی پێ گه‌شتبێت ، وتی پێیان کێ ئه‌و نابینایه‌ی چاککرده‌وه و چاوی بۆگه‌ڕانده‌وه،وتی به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه متمانه‌مان هێنا به خودای ئه‌و لاوه،وه ئه‌ویش داوای له‌خودای خۆی کرد‌و چاک بوه‌وه،پادشا توڕهبووتی:بۆجگه له‌من خوای تر هه‌یه، باوه‌ڕداره‌کان وتییان خوای ئێمه‌و خوای تۆش (الله) یه.پادشا بڕیاریدا ئه‌شکه‌نجه‌یان بدات به‌رده‌وام سزای دان هه‌تا دانیاننا بهلاوهکهداهێنایان،پێی وت کوڕم تۆ له جادودا گهشتویته زاستێکی بهرزتاوات لێهاتوه (به‌ڵه‌ک)و (نابینا) چاک بکه‌یته‌وه وه ئه‌وه‌ی بته‌وێت بیکه‌یت ئه‌ی که‌یت، لاوه‌که وتی: من ناتوانم هیچ یه‌کێک شیفابدهم بهڵکوشیفا لای په‌روه‌ردگاره،ئینجا فرمانی کرد سزا‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی بده‌ن سزادرا دانی‌نا به ڕاهیبهکهدا ،وهڕاهیبهکایان هێناوپێی وت پاشگهزبهرهوه له دینه‌که‌ت به‌ڵام به‌قسه‌ی نه‌کردو، بهمشارسهریان لێک جیاکرده‌وه ،له‌پاشدا به لاوه‌که‌ی وت پاشگهزبهرهوه تاوه‌ک راهیبهکهت لێنه‌که‌م لێی دوباره‌کرده‌وه،پاشان داوای له‌سه‌ربازه‌کانی کرد بیبه‌ن بۆسه‌ر لوتکه‌ی شاخێکی بهرزئهوکاته یه‌کێک هه‌ڵده‌بژێرێت یان واز له ئاینه‌که‌ی ده‌هێنێت یاخود فرێیده‌نه خواره‌وه،سه‌ربازه‌کان لاوه‌که‌یان برد‌و بهشاخهکهداسهرکهوتن لاوه‌که دوای له پهروهردگارکرد: خودایه ئه‌وانه لابه‌ره‌و له‌ناویان بهرهئهگهرویستت له‌سه‌ره،شاخه‌که که‌وته له‌رزه‌و وه سه‌ربازه‌کان که‌وتنه خواره‌وه،وهلاوهکه هاته‌وه بۆلای پادشا، پادشا وتی ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵت بون له‌کوێن؟له‌وه‌ڵامدا وتی: خودا له‌ناوی بردن.له‌پاشدا ئه‌م پادشایه فه‌رمانی کرد به‌سه‌ربازه‌کانی تری له‌گه‌ڵ خۆتاندا بیخه‌نه که‌شتیه‌وه،وهبیگهیهننه ناوراستی ده‌ریاکه، با یه‌کێک هه‌ڵبژێرێت یان گه‌ڕانه‌وه وپاشگهزبونهوه له ئاینی و مانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵتاندا یان نقوم کردنی.پاشان لاوه‌که دوعای له‌ناوبردنی کردن هه‌موو یان نقوم بون جگه‌له خۆی، وهلاوهکه هاته‌وه بۆلای پادشا، پادشا به‌سه‌رسوڕمانه‌وه وتی ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵت بون له‌کوێن؟له‌وه‌ڵامدا وتی: به پشت به‌ستن و پشتیوانی خودا خودا له‌ناوی بردن.له‌پاشدا لاوه‌که به پادشای وت تۆناتوانیت من بکوژیت هه‌تا من پێت نه‌ڵێم چی بکه‌یت ئینجا ئه‌مرم،لاوه باوه‌ڕداره‌که وتی:فه‌رمان ده‌ربکه خه‌ڵکی کۆبکه‌ره‌وه له یه‌ک شوێندا وهلهخاچم بده‌و بم به‌سته‌ره‌وه،له‌پاشدا به تیره‌که نیشانم گرهوهله که‌واندا با ئاماده‌بێت،وه‌بڵێ به‌ناوی ئه‌وخودایه‌ی که خاوه‌نی ئه‌م لاوه‌یه ،ئینجا تیر بارانم که ده‌بینی ئه‌وه‌بکه‌یت ده‌کوژرێم،پادشا به‌مه دڵ خۆش بوو، کاره‌که‌ی جێبه‌جێکرد تیره‌که‌ی بهرکهوتوولاوهکه شه‌هید بوو، که‌چی ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی نه ده‌کرد ئه‌وه‌بوو، به‌گشتی خه‌ڵکه‌که هاواریان لێبه‌رز بوه‌وه وتیان باوه‌ڕمان هێنا به‌خودای لاوه‌که.هاوه‌ڵه‌کانی پادشا وتیان بینیت تۆ لهلاوێک ئه‌ترسایت که باوه‌ڕی هێنا ئێستا تێکڕای خه‌ڵک باوه‌ڕیان هێنا.له‌پاشدا پادشا فه‌رمانی کرد به هه‌ڵکه‌ندنی چاڵێکی گه‌وره له‌زه‌ویدا،وهئاگرێکی به‌تینیان تێادا کرده‌وه،ئینجا فه‌رمانی کرد به‌سه‌ربازه‌کان که هه‌ڵیان بژێرێت یان بگه‌ڕێنه‌وه له باوه‌ڕیان بیانخه‌نه ناو ته‌نوری ئهوئاگرهوه،ئه‌م سه‌ربازانه له‌م کاره‌یان به‌رده‌وام بون ته‌نانه‌ت وای لێ هات دایک به کۆرپه‌له‌ی بێ زمانه‌وه ده‌خرایه ناو ئاگره‌وه له‌سه‌ر باوه‌ڕبوونی به په‌روه‌ردگار،هه‌ندێک جاردایکهکه دڵیان بۆکۆرپهلهکه لێده‌داو که‌مێک ده‌سڵه‌مینه‌وه،به‌ڵام کۆرپهلهساواکان ده‌هاتنه قسه و ده‌یان وت دایکه خۆڕاگربه چونکه ئێمه له‌سه‌ر حه قین...(٢). مێژووی هاوه‌ڵانی ئه خدود ئه‌م ڕووداوه به پێی سه‌رچاوه‌کانی مێژوو، له‌ساڵی ٥٢٥ی زاینی ڕوویداوه واته ٤٦ ساڵ پێش له‌دایک بونی پێیغه مبهرمان (درودی خودای له‌سه‌ربێت)واته نزیکه‌ی ١٤٨٠ ساڵ پێش ئێستا،لهساڵی١٩٩٧ شوێنه‌واری تری ئه م گه‌له دۆزرایهوهکهدهکهوێته باشوری ڕۆژئاوای سعودیه، ئه‌و کاره‌ساته‌ی کهرویداوه به پانتای٥ کیلۆمه‌تردا بوه ، تائێستاش شوێنه‌واری سوتاوی به دیواره‌کانه‌وه ماوه،له ئێستادا به ئامێری زۆر پێشکه‌وتوو ئاشکرابوه که ئه‌و شوێنهبه ته‌واوی سوتێنراوه،تا ئێستاش شوێنه‌واری ئێسکه‌کانی مرۆڤ و ئاژه‌ڵه‌کانیان به‌سوتاوی ماوه،ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسورمانه ،که ئه‌م شوێنه‌وارانه دۆزرانه‌وه ده‌رکه‌وت که هیچ شوێنه‌وارێکی گۆرو دفنیان پێوه نیه به‌ڵکو به کۆمه‌ڵ سوتێنراون، که به سوتانی هه‌زاره‌ها که‌س له هه‌ندێک شوێن دا به(٢٠) هه‌زارکه‌س ده‌خه‌مڵێنرێت ،له ئێستادا ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌کرێت له‌پاش ئه‌وه‌ی ده‌چیته ناوده‌رگای ئه‌و ناوچه‌یه ،باخچه‌یه‌کی تێ دایه وهدرهخته (ئاراک)ی تێداڕواوه، وه وێنه‌ی گیاندهران و مرۆڤ و، وه‌ناوی که‌سه‌کان و پارچه‌یان لهسهردیوارهکه نه‌خشێنراوه، ئه‌م ناوچه‌یه له کۆندا ناسراوه به ناوچه‌ی مه‌سیحی یه‌کانی شاری( نه‌جران)،ئه‌م شاره له کۆندا پێش مه‌سیح مه‌ڵبه‌ندی بازرگانی و کاروان چی ئه‌وکات بوو، وهههوارگهی گه‌شتییاران بوو،سه‌رچاوه‌کان ده‌ڵێن پێشتر ئه‌م گه‌له خورمایه‌کی گه‌وره‌یان به پیرۆز ده‌زانی،پاشان که‌وتۆته ژێر ده‌سته‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی (حومه‌یری) ،به‌و پێیه‌ی پادشایانی حومهیرمهسیحی بون،ده‌ڵێن یه‌کێک له پادشاکان ده‌نێرن بۆئه‌م ناوچه‌یه له یه‌مه‌نی ئه‌وسا که ناوی(شهرحهبیل یهکف)بووه،که به‌واتای زمانی مه‌سیحی(رحمنن و بنهوکرشتس غلبن)واته(رحمن و ابنه المسیح الغالب) ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مه‌سیحی یه کانی گه‌لی نه‌جران یه‌کتا په‌رست بوون جیاوازبوون له‌و مه‌سیحی یانه‌ی که (باوه‌ڕییان به بوونی سێ خودا هه‌بوو) هه‌ڕچه‌نده هیچ ئاماژه‌یه‌کی ڕوون نیه که ئه‌مانه له‌پادشا کۆنه‌کانی یه‌مه‌ن بن،به‌ڵام به ئه‌شکرا ئاماژه بۆئهوهدهکرێت که له (حه به‌شه‌ی)ی کان بوون، وه‌هه‌ندێک بۆچونی تر هه‌یه ده‌ڵێت له ژێر ده‌ستی پادشاکانی (بیزه‌نتی) دا بووه،.له ده‌قه بیزهنتیهکانده ئاماژه به(زو نه‌واس و یوسف ئازار) هاتوه به‌واتای(امیاس) و (دوار) به‌واتای ڕوداوه‌که‌ی کوشتارگه‌که‌ی (حه‌زر موت).وه‌له مێژووی سه‌رچاوه سریانیهکانیش ئاماژه‌ی پێکراوه،وه چۆنێتی وێنه‌ی ڕوداوه‌کان و سه‌رگوزه‌شته‌یان له‌کتێبی(حومهیرینی سریانی) باسکراوه (٣). له‌کتێبی بیدایهو نیهایه‌ی ئیبن کهسیریش باسی زو نه‌واس و نه جران وه‌ی تر کراوه به‌شێوازی که‌ش ئه‌م چیرۆکهدهگێڕنهوه (٤) ......................................................................................... سه‌رچاوه‌کان: ١:ته‌فسیری ئاسان،نوسینی:م. بورهان محمد ئه‌مین،ته‌فسیری ڕامان نوسینی:م.ئه‌حمه‌د کاکه مه‌حمود. ٢: قصة أصحاب الأخدود :حديث مرفوع وأثر أورده ابن اسحاق وهما متعارضان وها نحن نوردهما لتقف عليهما قال الإمام أحمد حدثنا حماد بن سلمة عن ثابت عن عبدالرحمن بن أبي ليلى عن صهيب أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال..... الاتحاد الوطنی للشیبیه الجزائریه،منتدیات اصحاب كول ٣:ويكيبيديا، الموسوعة الحرة مسيحيو نجران. ٤: قصة أصحاب الأخدود: رواه الإمام أحمد ورواه مسلم والنسائي من حديث حماد بن سلمة زاد النسائي وحماد بن زيد كلاهما عن ثابت به ورواه الترمذي من طريق عبد الرزاق عن معمر عن ثابت بإسناده نحوه وجرد إيراده كما بسطنا ذلك في التفسير وقد أورد محمد بن اسحاق هذه القصة على وجه آخر فقال حدثني يزيد بن زياد عن محمد بن كعب وحدثني أيضا بعض أهل نجران عن أهلها أن اهل نجران.