(هه‌نار دژه ئۆكسانه) هۆیه‌كانی ژه‌هراویبوون (ئۆكسان) ڕێگه‌خۆشكارن بۆ ته‌شه‌نه‌كردن و په‌ره‌سه‌ندنی زۆرێك له‌نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كان، وه‌ك تێكچوونه‌كانی تایبه‌ت به‌مێشك كه په‌یوه‌ستن به‌چوونه نێو ته‌مه‌ن و پیربوون، شێرپه‌نجه، ڕه‌قبوونی ده‌ماره‌كان و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ. هه‌نار كۆمه‌ڵه ماده‌یه‌كی (پۆلیفینۆل)ی دژه ژه‌هراویبوونی تێدایه كه ئه‌و نه‌خۆشییه درێژخایه‌نانه ڕاده‌گرێت. Mena P, Girones-Vilapana G, Moreno DA, Viguera CG (2011). Pomegranate fruit for health promotion: myth and realities, Functional Plant Sci Biotech, 5:3342-. ئه‌مه‌ش گه‌وره‌یی ده‌قه قورئانیه‌كانمان بۆ ڕوونده‌كاته‌وه كه له‌سێ شوێندا له قورئانی پیرۆزدا به‌جیا ناوی میوه‌ی هه‌ناری دووپاتكردۆته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ندێ ڕه‌گه‌زی كیمیایی ڕووه‌كی كاریگه‌ر له‌خۆده‌گرێت بۆ پاراستن و شیفای مرۆڤ له‌زۆرێك لهنه‌خۆشیه‌كان، كه ته‌نها له هه‌ناردا هه‌ن.