سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  دوور بینبە بۆ دواڕۆژ .!
گۆڕینی فۆنت



دووربینبە_بۆ_دواڕۆژ !

دەگێرنەوە دوو بۆق لە نێو گۆمێکدا پێکەوە دەژیان بەڵام بەهۆی وشکە ساڵی و گەرمای هاوینەوە ئاوەکەی وشکی کرد.
لەبەرئەوە بڕیاری کۆچکردنیان داو، دەستیان کرد بەگەڕان بەدوای هەوارێکی نوێدا.
لە ڕێگادا بەلای بیره ئاوێکی قوڵدا ڕابووردن، بۆقە بچکۆلەکەیان بەوەی تری گوت: با دابەزینە ناو بیرەکەو بیکەینە شوێنی نیشتە جێبوونی خۆمان ، چونکە ئاوێکی زۆری تێدایەو دەکرێ ببێتە شوێنی خواردن و حەوانەوەی ئێمە.
بۆقە گەورەکەیان بەوپەڕی وریاییەوە وەڵامی دایەوە: بەڵام وای دابنێ ئاوی ئەم بیرەش وشکی کرد و نەما، ئەوسا چۆن لەم چاڵە قوڵەدا بێینە دەرەوە؟!

لەم چیرۆکەوە فێر دەبین کە :
۱ـ پێویستە مرۆڤ تەنها لە بیری ئەمرۆدا نەبێت و بەڵکو بیر لە دواڕۆژی خۆی بکاتەوە!
۲ـ پەلەکردن لە چارەسەردا نابێت داهاتوومان لە بیر بباتەوە!
۳ـ بەردەوام ئەگەری ئەوە هەیە، کە بارودۆخ وەکو ئێستا بەردەوام نەبێت و توشی گۆڕان و ڕووداوی نوێ و کتوپڕ ببێت، لەبەرئەوە پێویستە خۆمانی بۆ ئامادە بکەین، نەك پاڵی لێبدەینەوە!
٤ـ گوێگرتن لە کەسانی خاوەن ئەزموون وشارەزا لە کارەساتی دژوارو جەرگبڕ دەمانپارێزێت! بە پێچەوانەوە دەبێت کاڵەکی پەشیمانی بە ئەژنۆ بشکێنین!



 1033

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram