ئەوەی کە پێویستە بیزانیت دەربارەی #ئیمام_مەهدی: (1) 🔹ناوی (محمد) ـە و باوکیشی ناوی (عبدالله) یە. 🔹لە ئال و بەیتی پێغەمبەرە (ﷺ) نەسەبی دەگەڕێتەوە بۆ حەسەنی کوڕی ئیمام عەلى (خوا لێیان ڕازی بێت). 🔹ڕووخسارێکی جوانی هەیە (نێوچاوانی پانە و لوتی باریك و درێژ و ڕێکە و قژی لە پێشەوە تەنکە). 🔹کەسێکی بەتەقوا و بەئەخلاق و شەرع زان و زانایە و پێویستی بە مەزاهیبەکان نابێ (واتە سەرلەنوێ فتوا دەدات و خەڵك کار بە فتواکانی دەکەن). 🔹پێشتر هەرگیز ناڵێ من ئیمام مەهدیم و خۆشی نازانێ کە ئەوە ، بەڵکو خەڵکە موسڵمانەکە (زاناکان) دەیناسنەوە و داوای لێدەکەن ببێتە خەلیفە و پێشەوایان (واتە هەرگیز خۆی داوای دەسەڵات ناکات). 🔹زەوی پڕ دەکات لە دادپەروەری ، کاتێك دێت کە سەر زەوی پڕ بووە لە زوڵم و ستەم و نادادپەروەری و ناکۆکی و ئاڵۆزی (ان شاء الله لە پۆستێکی تر باسی ئەو ڕۆژگارە دەکەم کە تێیدا دەردەکەوێت). 🔹لە مەککەوە دەردەکەوێت ، لە نێوان ڕوکن و مەقامەوە لە کەعبە خەڵکی بەیعەتی پێ دەدەن. 🔹حەوت ساڵ (یان هەشت ساڵ) حوکم دەکات. 🔹حوکم بە قورئان و سوننەت دەکات. ----------------------------------------------------------------------------- تێبینی/ هەموو خاڵەکانم لە حەدیسە متمانە پێکراوەکانەوە وەرگرتووە ، بۆ ئەوەی درێژ نەبێتەوە دامنەناون ، هەر کامەیانتان ویست داوای بکەن ان شاء الله. 🌸بۆ زیاتر گەشتن لایك بکەن و تەنها یەك کۆمێنت بنووسن 🌸جزاکم الله خیرا🌸 موسڵمانان/Muslims #Ako_Abdullah