شێوازێكی ڕۆزی پەیداكردن لە لای مێروولە ئەم جۆرە مێروولەیە كە لە وێنەكەدا دیارە دوای ئەوەی هەڵدەستێت بە كەرتكردنی گەڵاكە لەتێكی هەڵدەگرێت و بەرەو شارەكەی دەیباتەوە تا خۆی و وردیلەكانی لێی بخۆن، بەڵام مێرووەكان و مێشی مشەخۆر هەوڵدەدەن هێرش بەرنە سەر ئەم مێروولەیە، لەبەرئەوەی مێروولەكەش لەتە گەڵاكەی بە شەویلگەكانی هەڵگرتوە بۆیە لەو كاتەدا ناتوانێت بەرگری لە خۆی بكات، لەبەرئەوە مێروولەكە مێروولەیەكی تر لەسەر گەڵاكە دادەنێت و لەگەڵا خۆیدا هەڵی دەگرێت، ئەركی مێروولەكەی سەر گەڵاكەش بەرگریكردن دەبێت لە مێروولەكەی دەستە خوشكی.. پاك و بێگەردی بۆ ئەو خوا گەورەیەی كە مێروولەی فێری ئەم جۆرە لە بەرگری لەخۆكردن كردووە، ئەمەش شێوازێكە لە شێوازەكانی ڕۆزی پەیداكردن، ئەگەر ئەم هۆكارانەش نەبوونایە ئەوا كۆمەڵگای مێروولە لەناو دەچوون و نەدەمان، بەڵام ئەمە بەزەیی خوای گەورەیە بە دروستكراوەكانی، خوای گەورە دەفەرموێت: : (وَكَأَيِّن مِّن دَابَّةٍ لَّا تَحْمِلُ رِزْقَهَا اللَّـهُ يَرْزُقُهَا وَ إِيَّاكُمْ وَ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ) ﴿العنكبوت:٦٠﴾ واتە: زۆر زیندەوەر هەیە ڕزق و ڕۆزی خۆیان نەداوە بەكۆڵی خۆیاندا (كەچی خوا پەكیان ناخات و لە برساندا نامرن)، چونكە خوا ڕزقی ئەوانیش و ئێوەش دەدات، بێگومان ئەو زاتە بیسەر (بە قسە و گوفتارتان) و زانایە (بەخەیاڵی دڵ و دەروونتان). سەرچاوە: 1- www.kaheel7.com 2- تەفسیری ئاسان.