سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  "١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان. (46)
گۆڕینی فۆنت



"١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان.

لە سەدەی ١٢ـیەم دا لە مغریب لە یەک شەقامدا سەد کاغەز فرۆشی تێدابووە

- کاتی پێویست بۆ خوێندنەوەی بابەت | 00:02:09

- بەشی دووەم: خوێندنگە - ژمارە 46
""""""""""""""""""""""""""""
هەموو ئەم پەرتووکخانانە پارێزەرانی زانست و زانیاری زیندوو بوون و وەک (ڕاڵف واڵدۆ ئیمۆرسۆن)ی نووسەری ئەمریکی سەدەی ١٩یەم دەڵیت: "وێنای بکە چیت دەبێت لە پەرتووکخانەیەکی بچووکدا کە خۆت هەڵیبژێریت. دەتوانرێت گرۆیەک لە ژیر ترین و تێگەیشتووترین کەسانێک بە درێژایی هەزار ساڵی ڕابردوو لە هەموو وڵاتێکی خاوەن شارستانیەت و فەرهەنگی جیاوازەوە هەڵدەبژێردرێن و دیاریبکرێن، کە باشترین ئەنجامیان لە بارەی زانیارییەکەیان و داناییەوە پێشکەس کردووە... ئەمەش لە ناو پەرتووکدا بە وشەی ڕوون و بێ گرێ بۆ ئێمە نووسراوەتەوە لە لایەن کەسانی بێگانەکانی سەدەکانی پێشوەوە". پەرتووک فرۆشەکانیش شوێنی خۆیان هەبوو بۆ بڵاوە پێکردنی زانست و زانیاری. پەرتووک فرۆشی بەناوبانگ (‌ابن الندیم)ی عاشقی پەرتووک لە سەدەی ١٠یەم دا ژیاوە، وتراوە کە پەرتووک فرۆشییەکەی لە کۆتا قاتی بالەخانەیەکی گەورەدا بووە و لەوێدا کڕیاران دەهاتن بۆ هەلسەنگاندنی دەست خەتەکان و چێژوەرگرتن لە هەوای پاک و بوژانەوە و ئاڵو گۆڕی بیروبۆچونەکان. هەزار سال بەر لە ئێستا لە جیهانی ئیسلامیدا پەرتووک فرۆشی هەبوو کە سەدان ناونیشانی هەبوو. لەگەڵ پەیدابوونی کاغەزدا، پیشەی (وراق) سەریهەڵدا. ناونیشانی (وراق) بەکار دەبرا بۆ (کەغەزیان فرۆشان، نوسەران، وەرگێڕەکان، لەبەرگرەوەکان، کڕیارانی پەرتووک، خاوەن پەرتووکخانەکان و وێنەکێشەکان). بە شیوەیەکی گشتی باوەڕ وایە پیشەی (وراقین) بە ماوەیەکی کورت دوای ئەوەی هونەری کاغەز دروستکردن لەلایەن چینییەکانەوە ناسێنرا بە موسوڵمانان، لە جیهانی ئیسلامیدا دەستی پێکردووە. وا دادەنرێت کە شاری بەغداد یەکەم شوێن بوبێت لە جیهانی ئیسلامیدا کە ئەم پیشەیەی تێدا دەرکەوت، وە کاتێک کە بەرهەمهێنانی کاغەز بڵاو بویەوە ژمارەی ئەم دوکاندارانە بە شێوەیەکی بەرچاو لە جیهانی ئیسلامیدا زیادی کرد. لە سەدەی ١٢یەم لە شەقامێکدا لە مەغریب وشەی (کتبیون) بەکاردەبرا بۆ پەرتووک سازەکان و بازرگانانی پەرتووک کە پەرتووکخانە و پەرتووک فرۆشییان دانابوو و بۆ لەبەر گرەوەکان و نوسەران. ئەم شەقامە سەد پەرتووکفرۆشی تێدابوو، هەر بەرێکی شەقامەکە پەنجا پەرتووک فرۆشی تێدابوو. چالاکی لەم بوارەدا لە سەردەمی (یعقوب المنصور)دا گەیشتبووە لوتکە و ئەو بەردەوام پێداگربوو لەسەر بڵاوکردنەوەی پەرتووک چاپکردن و بایەخدان بە چالاکی خوێندنەوە.
..... 
ڕێکخستن و نەخشاندن: #YassinArt
.....
هەموو ژمارەکانی پێشوو لەم لینکە دەست بخە.
http://dangiislam.org/Cat.aspx…



 942

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram