سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  "١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان. (47)
گۆڕینی فۆنت



"١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان.

بیرکاری و زانستی جەبر لای موسڵمانەکان چۆن پەرەی پێدرا، خواریزمی و باوکی جەبر

- کاتی پێویست بۆ خوێندنەوەی بابەت | 00:01:05

- بەشی دووەم: خوێندنگە - ژمارە 47
""""""""""""""""""""""""""""
لە ڕاستیدا ژمارەیەکی کەم بیرۆکەی بیرکارییانە هەبوو کە پێشتر بڕوا وابوو لە تێگەیشتنە درەوشاوەکانی سەدەکانی ١٦یەم و ١٧یەم و١٨یەمی ئەوروپان. لە ڕێگەی لێکۆڵینەوە و دۆزینەوەی دەستنووسە کۆنەکانەوە ئێمە ئێستا دەزانین کە نزیکەی ٤٠٠ ساڵ پێش ئێستا بیرکاری زانە موسوڵمانەکان بە توانا و شارەزاییەکی زۆرەوە ژمێرەی ئاڵۆزیان کردووە. زۆرێک لەم بیرکاری زانانە لە ناوچەکانی هەرێمی (عێڕاق-ئێران)ەوە لە دەوروبەری ساڵی ٨٠٠ ز دا هاتوون بۆ (ماڵی دانایی) کە ئەکادیمیایەکی هزری پێشڕەو بوو لە شاری بەغداد.

ئەم سەردەمە گرنگەی مێژووی بیرکاری لەگەڵ کارەکانی (خەواریزمی)دا دەستی پێدەکات، لەو کاتەوەی کە سەرەتاکانی (جەبری) پێناسە کرد. زۆر گرنگە کە بزنیت ئەم بیرۆکە نوێیە چەندە جێ سەرنج و تێڕامان بووە. لە ڕاستیدا ئەوە شۆڕشێک بوو بۆ وازهێنان لە تێگەیشتنی یۆنانییانە بۆ بیرکاری، کە ئەوەی ئەوان بە تەواوی پشتی بەستبوو بە ئەندازەکاری. جەبر بیردۆزەیەکی یەکخەر بوو کە ڕێگەیدەدا هەر یەکە لە ژمارە سروشتییەکان و ژمارە ناسروشتییەکان و تەنەئەندازە پێکەوە وەک (بابەتەکانی جەبر) مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت. ئەمەش ڕەهەندێکی سەرتا سەری و ڕێڕەوێکی گەشەسەندووی بەخشی بە بیرکاری، کە گەلێک فراوانتر بوو لە تێگەشتنەکەی پێشوو، وە هەروەها باڵا دەست بوو بەسەر گەشەسەندنی داهاتوو دا. یەکێکی تر لە دیمەنە گرنگەکانی خستنە ڕووی بیرۆکەی جەبر ئەوە بوو کە ڕیگەی دەدا بە بیرکاری بە ڕێگەیەک جێبەجێ بکرێت کە پێشتر نەدەتوانرا. جێنشینەکەی (خەواریزمی) مەشخەڵی جەبری هەڵگرت کە پیاوێک بوو بە ناوی (محمد الکرجي) بوو و لەدایک بووی ساڵی ٩٥٣ز بوو. لەلایەن زۆر کەسەوە بینراوە کە یەکەم کەس بووە بە تەواوەتی جەبری ڕزگارکردووە لە جێبەجێکردنە ئەندازەییەکان، وە گۆڕیونی بەو شێوازە جێبەجێکردنە ژمێرییانەی کە ئێستا بە بنچینەی جەبر دادەنرێن. ئەو یەکەم کەس بوو کە تاک سنوورییەکانی پێناسە کرد و یاسای دانا بۆ لێکدانی هەر بڕێک لەم بڕانە. (کەرەجی) خوێندنگای جەبری دامەزراند کە چەند سەد ساڵ دەدرەوشایەوە. دوو سەد ساڵ دواتر و لە سەدەی ١٢یەم دا کەسێکی تر بە ناوی (ساموێڵ: السموؤل بن یحیی المغربي) دەرکەوت کە زانایەکی گرنگی ئەم خێزانە بوو. ئەم یەکەم کەس بوو کە پێناسەیەکی ورد و تەواوی بۆ جەبر کرد و وتی: "ئەو زانستەیە لە ڕێگەیەوە کردار گەلێک بەسەر نەزاندراوەکاندا جێبەجێ دەکەین بە بەکارهێنانی ئامڕازە ژمێرییەکان، هەر بەو ڕێگایەی کە زانایانی ژمێریاری ئەم ئامڕازانە بەسەر زانراوەکاندا جێبەجێ دەکەن".
..... 
ڕێکخستن و نەخشاندن: #YassinArt
.....
هەموو ژمارەکانی پێشوو لەم لینکە دەست بخە.
http://dangiislam.org/Cat.aspx…



 1266

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram