سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  شێوەی خوێندنی زیكر..؟!
گۆڕینی فۆنت



شێوەی_خوێندنی_زیكر.؟!

شێخی ئیسلام (ابن تيمية) رحمه الله كاتێك باسی شێوەی خوێندنی زیكرمان بۆ دەكات دەفەرموێت
(إِنَّ النَّاسَ فِي الذِّكْرِ أَرْبَعُ طَبَقَاتٍ:

إحْدَاهَا❶
: الذِّكْرُ بِالْقَلْبِ وَاللِّسَانِ وَهُوَ الْمَأْمُورُ بِهِ.

الثَّانِي❷:
الذِّكْرُ بِالْقَلْبِ فَقَطْ فَإِنْ كَانَ مَعَ عَجْزِ اللِّسَانِ فَحَسَنٌ وَإِنْ كَانَ مَعَ قُدْرَتِهِ فَتَرْكٌ لِلْأَفْضَلِ. 

الثَّالِث❸ُ:
الذِّكْرُ بِاللِّسَانِ فَقَطْ وَهُوَ كَوْنُ لِسَانِهِ رَطْبًا بِذِكْرِ اللَّهِ وَفِيهِ حِكَايَةُ الَّتِي لَمْ تَجِدْ الْمَلاَئِكَةُ فِيهِ خَيْرًا إلاَّ حَرَكَةَ لِسَانِهِ بِذِكْرِ اللَّهِ. وَيَقُولُ اللَّهُ تَعَالَى: (أَنَا مَعَ عَبْدِي مَا ذَكَرَنِي وَتَحَرَّكَتْ بِي شَفَتَاهُ)(3) . 

الرَّابِعُ❹: 
عَدَمُ الْأَمْرَيْنِ وَهُوَ حَالُ الْخَاسِرِينَ)(4).

واتە:
💥 ((خەڵكی دەربارەی زیكر كردن دابەش دەبن بەسەر چوار چینەوە:

یەكەم❶:
زیكر كردن بە (دڵ‌و زمان): كە ئەوەش ئەو شێوە زیكرەیە كە فەرمانی پێ كراوە.

دووەم❷:
زیكر كردن (تەنها بە دڵ): ئەگەر زمان لەتوانایدا نەبێت، ئەوا زیكركردن بە دڵ كارێكی باشە، بەڵام ئەگەر زمان لەتوانایدا بوو، ئەوا باشتر وایە زمانیش بەكار بهێنرێت‌و تەنها بەدڵ نەكرێت.

سێیەم❸: 
زیكر كردن (تەنها بە زمان): كە زمانی تەڕ بێت بە زیكرە خوای گەورە، بەسەرهاتێكیشی لەسەرە، كە فریشتەكان هیچ چاكەیەكی تێدا بەدی ناكەن جگە لەوە نەبێ، كە ئەو كەسە زمانی جوڵاوە بە زیكر‌و یادی خوا، خوای گەورەش دەفەرموێت: (من لەگەڵ بەندەی خۆمم، كە زیكری من بكات‌و لێوی بە زیكری من بجوڵێتەوە).

چوارەم❹: 
كەسێك زیكر نە بە (دڵ) بكات، نە بە (زمان): ئەمەش حاڵی خەسارەت مەندەكانە).



 1438

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram