یوسڕا گیان بمبورە..! باوکێک چاوەڕێ بوو مناڵەکەیان کوڕ بێت کەچی توشی سەرسورمان بوو کاتێک هەواڵیان پێ دا کە خوای گەورە کچێکی پێ بەخشیون، خەمبار بوو و حەزی بە دیتنی منالەکەی نەدەکرد، ژنەکەش دەستی کرد بە گریان وەک ئەوەی کە هۆکار بوبێت بۆ دروست بونی کارەساتێکی گەورە .. باوکەکە بەجۆرێک ئیهمالی دەکرد وەک ئەوەی منالی ئەو نەبێت، تا ئەوەی مناڵەکە تەمەنی گەیشتە ٤ ساڵ و زیاتر .. ڕۆژێک باوکەکە لە خەو بە ئاگا دێت سەیر دەکات مناڵەکەی لە ناو باوەشی ئەودا خەوتوە! بۆ یەکەم جار هەستی باوکایەتی جوڵا بەرامبەر بەکچەکەی .. کە ڕۆشتە دەرەوە بڕیاری دا شتێکی بۆ بکڕێت ئیتر لەگەڵ خۆی چیسێک حەلوای بۆ هێنایەوە، دایکی مناڵەکەش چوو بۆ سەردانی باوکی خۆی چونکە نەخۆش بوو .. باوک و کچ بە تەنیا لە ماڵەوە بون، کچەکە زۆر دڵخۆش بوو بەو دیاریەی باوک بۆی هێناوەتەوە وردە وردە دەیخوارد، باوکیش لەبەردەم شاشەی تەلەفزیۆن دانیشتبوو چاودێری نرخی دۆلار و بۆرسەی دەکرد .. وەختێک لە ناکاو پیاوەکە حاڵی تێک چوو و کەوەتە سەر زەوی، هەموو لاشەی ژێر ئارەقە کەوت بوو، دەلەرزی و نەیدەتوانی دەنگ هەڵبڕێ .. تا دەهات حاڵی شڕ تر دەبوو و تاوای لێهات تەواو لە خۆی بێ ئومێد بوو و چاوەکانی سپی هەڵگەڕان .. کچەکەش سەیری باوکی دەکرد جگە لە گریان بۆ باوکی هیچی تری بۆ نەدەکرا، نەیدەزانی هۆکار چیە؟ سەری باوکی گرت و چەند جارێک هەندێک لەو حەلوایەی خستە ناو دەمی کە پێشتر بەدیاری بۆی هێنابوو .. باوکەکە بە زەحمەتیەکی زۆرەوە شرینی حەلواکەی دەچوە ناو قورگی و قوتی دەدا .. لەو کاتەدا خێزانی گەڕایەوە کە ئەو دیمەنەی بینی خێرا تەلەفۆنی بۆ کەسێک کرد و بردیان بۆ نەخۆشخانە .. لەوێ پزیشکی پسپۆڕ پێی گوت ڕێژەی شەکر لە لاشەت دا بۆ ئاستێکی ترسناک دابەزی بوە، ئەوەی کە هۆکاری نەمردنت بوە تەنها ئەو شرینیە بوە کە لەو کاتەدا خواردوتە، ئەگەر ئەو هۆکارە نەبوایە مەحاڵ بوو بە زیندویەتی بهێنرابای بۆ نەخۆشخانە .. ئیتر باوکەکە وەک مناڵ دەستی کرد بە گریان، دکتۆر بەلایەوە سەیر بوو بۆ وا دەگریت !؟ باوکە کە کچەکەی خۆی خستە باوەش و تێر تێر ماچی کرد و گوتی بمبورە کچەکەم، تکات لێ دەکەم بمورە یوسڕا گیان . سەرچاوە : پەرتوکی "عندما يحلو المساء"