بەهێزترین داوای لێبووردن کردن لە مێژوو دا .! کاتێك أبو ذر بە بیلالی حەبەشی وت: "هەتاکو تۆیش بەهەڵەم دەخەیتەوە ئەی کوڕی ژنە ڕەش بپێستەکە؟!" بیلالیش بە تووڕەیی و شپرزەییەوە هەڵساو وتی ... ﻭﺍﻟله ئەبێت بە پێغەمبەری خوا بڵێم صلى الله عليه وسلم. کاتێك پێغەمبەری خوا گوێبیستی ئەمە بوو ڕەنگی ڕوخساری گۆڕا و فەرمووی: ئەی ئەبوو زەڕ، بەدایکییەوە سەرزەنشتی دەکەیت؟! تۆ کەسێکیت خەسڵەتی نەفامی و جەهالەتت تیاماوە !! ئەبو زەریش گریاو ووتی: ئەی پێغەمبەری خوا داوای لێخۆش بوونم بۆ بکە لای خوا. پاشان بەگریانەوە لە مزگەوت دەرچوو .. هاتە لای بیلال و ڕوومەتی خستە سەر زەوییەکەو لەخۆڵی نا، .. وتی ئەی بیلال والله ڕوومەتم لەو خۆڵە هەڵناگرم هەتا پێتی لەسەر دانەنەیت، تۆ بەڕێزیت و منیش ڕیسوا !! پاشان بیلال دەستی کردە گریان و نزیک بووەوەو ڕوومەتی ئەبو زەری ماچ کرد و ووتی والله پێ نانێم بە ڕووی کەسێکدا ئەگەر تەنها یەك سوژدەشی بۆ خودا بردبێت، دوواتر هەردووکیان هەڵسان و باوەشیان بەیەکداکرد بە گریانەوە !! ئەمڕۆش هەندێکمان دەیان جار بۆ ئەوی ترمان خراپە و مەگەر تەنها ئەوەندە بڵێت: ببورە برام، ببورەخوشکێ، وەهەندێکمان کەسایەتی و بیروباوڕو بەهادارترین شتی ژیانمان بریندار دەکات هەر ناڵێت ببوورە و شەرم لە دادوای لێخۆشبوون کردن دەکات. ✍️ داوای لێبووردن کردن سیفەتێکی ڕۆشنبیرانەو هەڵوێستێکی پڕ بەهایە کەچی هەندێ کەس بە خۆ سووک کردنی دادەنێت. ✍️ من داوای لێبووردن لە هەمووتان دەکەم ئەگەر بەهۆی ووشەیەکمەوە هەستی هەنێکتانم بریندار کردبێت... هەموومان دەڕۆین و توێشووشمان کەمە، داوای لێخۆش بوونی خودا دەکەین لە دوونیاو دووا ڕۆژدا...💫 لەپێناوی خودا خۆشم دەوێن و بەهاوڕێیەتیتان خۆشحاڵم 💫 #کورته_چیروک لایکی په یجه که مان بکه ن👇👇👇👇👇 👇👇👇👇👇👇👇👇👇 m.facebook.com/islamquransunah