👈 ئەوەی لە #الغوطە روودەدات نامۆ نییە، چونکە جەنگ ڕاستی و ناڕەواییە... ئومەتی بڕواداران بەشێوەیەکی گشتی تاقی دەکرێنەوە، وە بەشێوەیەکی تایبەتیش هەموو تاکێک لە تاکەکانی تاقی دەکرێنەوە، کە هیچ استثنائێک نییە. خوای پەروەردگار دەفەرموێ ( أَحَسِبَ ٱلنَّاسُ أَن يُتْرَكُوٓا۟ أَن يَقُولُوٓا۟ ءَامَنَّا وَهُمْ لَا يُفْتَنُون)/ العنکبوت:۲. َ ( ئایا خهڵكی وایانزانیوه، وازیان لێدههێنرێت و پشتگوێ دهخرێن كه بڵێن ئیمان و باوهڕمان هێناوه، لهكاتێكدا ئهوان تاقی نهكرێنهوه و تووشی سزا و ئازار نهكرێن؟). تاقیکردنەوە هەر دەبێ وە فیتنە و ئاژاوەش هەر دەبێ؛ تاوەکو لە ئەنجامی ئەم بەڵاو تاقیکردنەوەیە سێ شتی گرنگ روودەدەن: 1⃣-پاککردنەوە 2⃣-پەروەردە 3⃣-تزکیە یەکەم: پاککردنەوە پاککردنەوەی پۆلی موسڵمانان، چەند ئاسانە کە کەسەکان بە زمان دەڵێن: ئیمانم هێنا، بەڕاستم زانی، و یەقینم هەیە، بەڵام چەند قورسە کار پێکردنی، بۆیە پێویستی بەو تاقیکردنەوە و ئازارەی کەسانی ملتزم بە نهجی خوای عز وجل و نهجی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) هەیە. جا ئەم خاڵە بۆ پاککردنەوەی پۆلی موسڵمانانە لە دووڕوەکان، هەر خوای گەورە دەفەرموێ (وَلَقَدْ فَتَنَّا ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۖ فَلَيَعْلَمَنَّ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ صَدَقُوا۟ وَلَيَعْلَمَنَّ ٱلْكَٰذِبِين)/ العنکبوت: ۳. َ (تا خوای گهوره (له جیهانی واقیعدا) ئهوانهی ڕاستیان كردووه بیانناسێت و دهركهون، ههروهها درۆزنهكانیش دهبێت بناسێت و دهركهون). گەر نا هەموو خەڵک دەیگوت: ئێمە موسڵمانین، ئێمە جیهاد دەکەین لە پێناو خوا، بەڵام بۆ ئەوەی روون بێتەوە پێویست بە تاقیکردنەوەی توند و ڕاستەقینە دەکات. دووەم: پەروەردە خوای پەروەردگار دەیەوێت کەسانی زانا ئەم ئومە بەرێوەببەن، وە بەرێوەبردنی کەسانی زاناش پێویستی بە شێوەو شێوازی گەوهەری هەیە لە مرۆڤایەتی کە بە پاشەکشە ناکا لەبەرامبەر زریانەکان، تاقیکردنەوە بەرنامەیەکی ڕاهێنانی متدرجە بۆ بڕواداران، کە پلەی بڕوادار بەرز دەکاتەوە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ. جا هەر چەندە ئەرکی بڕوادار گەورەتر بێت بەڵاکەی لەسەر زیاتر دەبێت، بۆ ئەوەی وەک زێر وابێت هەر چەند زیاتر ئاگری لێ بدەی پاکتر و جوانتر و بریسکەدارتر بێت، بەڵێ موسڵمانی ڕاستگۆش بەم شێوازەیە کە لە تاقیکردنەوەو بەڵاکە دەردەچێت بەهێزتر و گەورترە لە جاران. ئەمانەمان هەموو بینیوە لە مێژوو، وە ئێستاش دەیان بینین تا ڕۆژی قیامەتیش بەردەوامە. سێیەم: التزکیە واتە، پاکبونەوە لە گوناهـ و هەڵەکان، هەندێک جار خوای تعالی بەندەیەکی خۆی خۆش دەوێت بۆیە دەیەوێت پلەی بەرزبکاتەوە، جا ئەم پلەیە بە کردەوەکانی پێی ناگات، بۆیە تاقیدەکاتەوە سبحانە وتعالی ئەویش ئارام دەگرێ، و دەگات بە پلە بەرزەکە: پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت: (مَا یُصیبُ المُسِلمَ مِنَ نَصَبِ وَلا وَصَبٍ وَلا هَمٍ وَلا حَزَنٍ وَلا أَذى وَلا غَم حتى الشَّوكَةَ یُشاكُّها، إِلا كَفَّرَ اللهُ بِها مِن خَطایاهُ ) واته:ههرچییهک که تووشی موسڵمان دێت له ماندوویی و ناڕهحهتی و مهراق و خهفهت و ئازار و خهم، تهنانهت دڕکیش که به پێیدا دهچێت خوا بهو شتانه له گوناهی ههڵدهوهرێنێت. (رواه مسلم) ئەگەر برینێکی بچوک ئەوها بکات ئەی بە لێدان و زیندانی و ئازارو ئەشکەنجەدان چی!!! ئەمانە هەمووی لە بەرژەوەندی بڕوادار دایە. کەواتە: پاککردنەوەی پۆلی موسڵمان، پەروەردەی پۆلی موسڵمان، تزکیەی پۆلی موسڵمان، پێویستیان بە بەڵا و تاقیکردنەوە هەیە، وە تا ڕۆژی قیامەتیش دەمێنێ.