سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  "١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان. (49)
گۆڕینی فۆنت


"١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان.

- داهێنانەکانی موسڵمانەکان لە ژمارەکاندا و بە میرات مانەوەی بۆ ئێستا

- کاتی پێویست بۆ خوێندنەوەی بابەت | 00:02:47

- بەشی دووەم: خوێندنگە - ژمارە 49
""""""""""""""""""""""""""""
بیرکاری لە بازرگانی و بەکارهێنانی ڕۆژانەدا پێویست بوو، وە بە تایبەتی بە شیوەیەکی سەرەکی لە سیستمی ژماردندا. ئەمڕۆ زۆرێکمان تەنها یەک سیستمی ژماردن دەزانین کە لە سفر دەستپێدەکات بەرەو بلیۆن و ترلیۆن، بەڵام ئگەر بگەڕێینەوە بۆ سەدەی ١٠یەم لە وڵاتە ئیسلامییەکاندا سێ جۆری جیاواز لە سیستمی ژماردن بەکاردەبرا، وە لە کۆتاییەکانی ئەو سەدەیەدا نووسەرانێکی وەک (بەغدادی) نووسینیان لە بارەی ئەو سێ جۆرە جیاوازەی ژماردنەوە نووسیوە و بەراوردیان لە نێواندا کردوون. ئەم سێ جۆرەش بریتی بوون لە (ژماردن بە پەنچە، سیستمە شەستی و سیستمی ژماردنی عەرەبی). سیستمی ژماردن بە پەنجە کە لە ژماردن بە پەنجە و نووسینی ژمارەکان بە پیت هاتبوو و ئەمەش لە لایەن بازرگانانەوە بەکار دەهێنرا. لە بەغداد بیرکاریزانێکی وەک (ابو الوفا) لە سەدەی ١٠یەم دا ژمارەیەک دانراوی نووسیوە کە ئەم سیستمەی بەکارهێناوە. وە لە ڕاستیدا ئەو تەواو زانا بوو بە سیستمی ژماردنی عەرەبی لە بارەیەوە دەڵێت: "لە بازنەی بازرگانی و لە ناو خەڵکی ڕۆژهەڵاتی خیلافەتدا بۆ ماوەیەکی زۆر، جێبەجێ کردنی نەبوو". سیستمی شەستی بە شێوازی ئەلفبێی عەرەبی دەردەبڕدرا. لە بنچینەدا لە (بابلیەکان)ەوە وەرگیرابوو، بەشێوەیەکی زۆر دووبارە لە لایەن بیرکاری زانە عەرەبییەکانەوە بۆ کاری گەردوننسییانە بەکار دەهێنرا. سیستمی ژماردنی عەرەبی و سیستمی پارچەکردنی شوێنی بەهای دەیی لە شێوازە هیندییەکەیانەوە گەشەیان سەندبوو. موسوڵمان چاکسازیان کرد لە ژمارەی هندییەکاندا و گۆڕیان بۆ ئەم شێوازە هاوچەرخەی ژمارەکان لە ١ تا ٩ کە ئەمڕۆ هەمانە و پێیان دەوترێت ژمارەی عەرەبی، باوەڕوایە کە بەندن لەسەر ژمارەی گۆشەکانی هێمای هەر ژمارەیەک، بەڵام هێمای ژمارە ٧ لە ڕێساکە لادەدات بەو هێڵە یەکتربڕەی کە بەشە ستونییەکەی دەبڕێت و ئەمەش لە سەدەی ١٩یەم دا بۆی زیاد بووە. ئەمانەش بوون بەم ژمارانەی کە ئێستا لە ئەوروپا و باکووری ئەفریقا بەکاردەهێنرێن و جیان لەو ژمارە هیندییانەی کە هێشتاش ل هەندێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی جیهانی ئیسلامیدا بەکاردەهێنرێن. بۆ نمونە ژمارە ١یەک گۆشەی هەیە، ژمارە ٢دوو گۆشەی هەیە، ژمارە٣سێ گۆشەی هەیە، وە هەروەها بۆ ئەوانی تریش، گەیشتنی ئەو ژمارانە بە ئەوروپا ئەو کێشانەی چارەسەر کرد کە بەهۆی ژمارە لاتینیەکانەوە دروست بوو بوو تا ئەوکاتە. ژمارە عەرەبییەکان پێیان دەترا ژمارەی (تۆزاوی: الغابریة) چونکە موسوڵمانان لە جیاتی ئەوەی تەختەی موورەدار بەکاربهێنن، تابلۆی تۆزاویان بەکاردەهێنا لە کاتێکدا ژمێرەیان دەکرد. گەورەترین چاکسازی کە بیرکاریزانە موسوڵمانەکان کردیان لە سیستمی هیندیدا بریتی بوو لە پێناسە و جێبەجێ کردنێکی فراوانتر بۆ سفر. موسوڵمانان تایبەتمەندیەکی بیرکارییانەیان پێدا، وەک ئەوەی کە سفر لێکدانی هەر ژمارەیەک بکرێت دەکاتە سفر. پێشتر سفر بە بۆشایی یان هیچ پێناسە کرسبقوو. هەروەها موسوڵمانان بەکاریان هێنا بۆ دەیی کردنی ژمارە، لەبەر ئەوە وایکرد لە ژمارەکە بە ئاسانی بزانی چەندە، بۆ نمونە زانی نی ئەوەی کە نووسینی ٢٣ چ کاتێک مانای ٢٣٠یە، وە چ کاتێکیش ٢٣٠٠. زۆر سەرنج ڕاکێشە وێنای سفر بکەین لە شەشلایەکدا، ڕێژەی تیرەی بازنەکە بۆ تەنیشتی شەشلایەکە یەکسان دەبێت بە ڕێژەی زێڕینی. بۆ زانیاری زیاتر لە بارەی ڕێژەی زێڕینییەوە دەتوانی سەیری بەندی (ئەندازە) بکەیت لەم بەشەدا. هەروەها زانا موسولمانەکان سەریان سوڕمابوو لە گرنگی هەندێک ژمارە، وەک پەیوەندی سفر و ١ بە یەکێک لە ٩٩ ناوە جوانترینەکانی خودا کە ئەویش (الأول والأخر) بوو. مایەی سەرنج ڕگرتنە کە ژمارەکانی سفر و ١ تەنها دوو تاک ژمارەن کە لە هەموو کۆمپیتەرێکدا بەکاردێن لەم سەردەمەدا !! 
..... 
ڕێکخستن و نەخشاندن: #YassinArt
.....
هەموو ژمارەکانی پێشوو لەم لینکە دەست بخە.
http://dangiislam.org/Cat.aspx…



 1235

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram