سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
   DNA ..!
گۆڕینی فۆنت


قوتابخانه‌ی ڕۆژئاوا له‌دوای شكستی قوتابخانه‌ی شیوعیه‌ت و ڕۆژهه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن نهێنی ڕۆح و ژیان بدۆزنه‌وه‌و له‌ وێنه‌ی دروستبكه‌ن، بینیان بچوكترین به‌ش كه‌ ژیانی تێدایه‌ ترشی DNA یه‌ بۆیه‌ به‌ دوای DNAی گیاندارێكدا گه‌ڕان كه‌ لاسایی كردنه‌وه‌ ئاسان بێت و بتوانن ئه‌و گیانداره‌ دروستبكه‌ن، له‌ ئه‌نجامدا بۆیان ده‌ركه‌وت DNA مێشی میوه‌ (درۆسۆفیلا) گه‌وره‌ترین و ئاسنترین DNAی هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌و دروستی بكه‌ن، له‌ ئه‌نجامدا وه‌ك خۆی دروستیان كرد، به‌ڵام بینیان DNA ی مێشه‌كه‌ هه‌رچه‌ند ئاویان لێده‌ربهێنایه‌ ده‌بووه‌ مادده‌یه‌كی مردوو، وه‌ هه‌ركات ئاویان تێده‌كرده‌وه‌ ژیانی بۆ ده‌هاته‌وه‌، به‌ڵام DNAیه‌كه‌ی كه‌ خۆیان دروستیان كرد هه‌رچه‌ند ئاویان تێده‌كرد ژیان تێ نه‌ده‌هات چه‌ند جار دووباره‌یان كرده‌وه‌ هه‌مان ئه‌نجام بوو،
لێره‌دا ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ قورئانی پیرۆز ته‌حه‌دای ئه‌وانه‌ ده‌كات كه‌ بتوانن مێشێك دروستبكه‌ن وه‌ك ده‌فه‌رموێت: (﴿يَا أَيُّهَا النَّاسُ ضُرِبَ مَثَلٌ فَاسْتَمِعُوا لَهُ إِنَّ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ لَنْ يَخْلُقُوا ذُبَاباً﴾[الحج:73]] واته‌ ته‌حه‌دایان ده‌كات كه‌ بتوانن ئاسانترین گیاندار هه‌ڵبژێرن و لاسایی بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام ئاسانه‌كه‌یش ناتوانن، شتێكی سه‌یری تر لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پاش ئه‌وه‌ی نهێنی DNA یان بۆ ده‌ركه‌وت كۆنگره‌یه‌كیان گرت له‌سه‌ری و ناویان نا كۆنگره‌ی DNA جا بڕوانن خوای گه‌وره‌ چۆن له‌مه‌یشدا ته‌حه‌دایان ده‌كات و ده‌فه‌رموێت: (لَنْ يَخْلُقُوا ذُبَاباً وَلَوِ اجْتَمَعُوا لَهُ﴾[الحج:) واته‌: ناتوانن مێشێك دروست بكه‌ن ئه‌گه‌ر بۆیشی كۆ ببنه‌وه‌ وه‌ك بفه‌رموێت ئه‌گه‌ر كۆنكره‌یشی بۆ بگرن و هه‌وڵ بده‌ن لاسایی ئاسانترین گیاندار بكه‌نه‌وه‌ كه‌ مێشه‌ به‌ڵام هه‌ر ناتوانن، پاك و بێگه‌ردی خوای تاك ته‌نیاو زاناو به‌ توانا.
http://www.jameataleman.org/main/articles.aspx



 1148

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram