كەس خەیاڵی بۆ ئەوە نەدەچوو شاخەكان زەویان بڕیوە، هەتا لێكۆڵەرەوان دەریانخست كە ژێر ئەم چینە رەقەی زەوی كە لەسەری دەژین، چینێكی نەرمی لینجە و لە ژێر هەر شاخێكەوە ڕەگێك هەیە بە ناو ئەو چینە نەرمە چوەتە خوارەوە، بەوەیش زەوی ژێرمانی ڕاگیر كردووە، و نایەڵێت ژێرمان بە هۆی چینە نەرمەكەوە بجوڵێت. ئەم ڕاستیە زانستیە لە قورئانی پیرۆزدا باسكراوە و دەفەرموێت: ( والجبال أوتادا) واتە: شاخەكان مێخن، ئاشكرایە مێخ هەم دەچێتە خوارەوە بە زەویدا هەم ئیشی جێگیر كردنە. هەروەها دەفەرموێت:( وجعلنا فی الارض رواسي أن تمید بهم) واتە: لە زەویدا شاخمان داناوە وەكو لەنگەری كەشتی چۆن دەچێتە خوارەوە و كەشتی جێگیر دەكات، پاشان فەرموی (أن تمید بهم) واتە هەتا زەوی نەجوڵێت و لاسەنگ نەبێت.