ئەو ڕۆژگارەی کە #ئیمام_مەهدی تێیدا دەردەکەوێت: (2) 🔸زۆری ناکۆکی نێوان خەڵکی: 🔸زۆربوونی بومەلەرزە: (أُبَشِّرُكُمْ بِالْمَهْدِيِّ يُبْعَثُ فِي أُمَّتِي عَلَى اخْتِلَافٍ مِنَ النَّاسِ وَزَلَازِل) واتە: مژدەتان دەدەمێ بە مەهدی لەناو ئوممەتەکەمدا دێت لەکاتی ناکۆکی نێوان خەڵکی و بومەلەرزەدا دێت. 🔸زۆری زوڵم و ستەم: (يَمْلَأُ الْأَرْضَ قِسْطًا وَعَدْلًا كَمَا مُلِئَتْ جَوْرًا وَظُلْمًا) واتە: زەوی پڕ دەکات لە دادگەری و دادپەروەرى هەروەك چۆن پێشتر پڕکرابوو لە ستەم و زۆرداری. 🔸مردنی مەلیکێك (پاشایەك) و درووست بوونی ناکۆکی و بەشەڕهاتن لەسەر جێنشینی: (يكُونُ اخْتِلافٌ عِنْدَ مَوْتِ خَلِيفَةٍ ، فَيَخْرُجُ رَجُلٌ مِنْ أَهْلِ الْمَدِينَةِ هَارِبًا إِلَى مَكَّةَ، فَيَأْتِيهِ نَاسٌ مِنْ أَهْلِ مَكَّةَ فَيُخْرِجُونَهُ وَهُوَ كَارِهٌ. فَيُبَايِعُونَهُ بَيْنَ الرُّكْنِ وَالْمَقَامِ) واتە: ناکۆکییەك ڕوودادەت لەکاتی مردنی مەلیکێك (پاشایەك) ، لەوکاتەدا پیاوێك لە خەڵکی مەدینە هەڵدێت بەرەو مەککە ، پاشان کەسانێك لە خەڵکی مەککە بە زۆر ئەیهێننە دەرەوە و بەیعەتی پێدەدەن لە نێوان ڕوکن و مەقامدا. ( يَقْتَتِلُ عِنْدَ كَنَزِكُمْ ثَلَاثَةٌ كُلُّهُمُ ابْنُ خَلِيفَةٍ ثُمَّ لَا يَصِيرُ إِلَى واَحِدٍ مِنْهُم) واتە: سێ کەس لای گەنجینەکەی ئێوە دەکەونە شەڕەوە هەر هەموویان لە کوڕانی خەلیفەن ، پاشان ئەو گەنجینە نابێت بەموڵکی هیچ کامێك لەوانە. 🔸لە زستاندا دێت (لە کاتێ کە بەفر دەبارێ لە سعودیا): (فَإِذَا رَأَيْتُمُوهُ فَبَايِعُوهُ وَلَوْ حَبوًا عَلَى الثَّلْجِ فَإِنَّهُ خَلِيفَةُ اللهِ الْمَهْدِيُّ) واتە: کاتێ بینیتان بچن بەیعەتی پێ بدەن هەرچەند بە گاگۆڵکێش بڕۆن بەسەر بەفردا ، چوونکە ئەوە خەلیفە مەهدییە کە خوای گەورە هەڵی بژاردووە. ----------------------------------------------------------------------------- تێبینی/ هیچ کەسێك ناتوانێ کاتی هاتنی دیاری بکات چوونکە ئەوە غەیبە و تەنها خوای گەورە دەزانێت ، بەڵام بە پێی بەڵگەکان لە حەدیسە متمانەپێکراوەکانەوە با بەراوردێکی بکەین لەگەڵ ڕۆژگاری ئێستادا: 1- ئایا لە ئێستادا ناکۆکییەکی زۆر نییە لەنێو خەڵکیدا؟! 2- ئایا لە ئێستادا بومەلەرزە زۆرنەبووە؟! 3- ئایا لە ئێستادا زوڵم و ستەم و نادادپەروەری لە لوتکەدا نییە لە سەر زەویدا؟! 4- ئایا لە ئێستادا مەلیك (پاشا) ی سعودیا زۆر پیر و نەخۆش نییە و ناکۆکی درووست نەبووە لەسەر جێنشین؟! ئەی دوای مردنی دەبێ چۆن بێت؟! والله اعلم. 5- ئایا ئەمساڵ بیابانەکانی دورگەی عەرەبی بەتایبەتی سعودیا سپی نەبووبوو بەهۆی بەفر بارینەوە؟! بۆ ساڵەکانی داهاتووش والله اعلم. 🔹بۆیە دڵنیابن دەرکەوتنی زۆر نزیکە ،، چوونکە نیشانە بچووکەکانی کۆتایی هاتنی دنیا هەمووی ڕوویان داوە و تەنها نیشانەکانی نزیك لە نیشانە گەورەکان ماون ڕوو بدەن ، هاتنی ئیمام مەهدیش چوونە نێو نیشانە گەورەکانە!! (والله اعلم) 🌸بۆ زیاتر گەشتن لایك بکەن و تەنها یەك کۆمێنت بنووسن 🌸جزاکم الله خیرا🌸 موسڵمانان/Muslims #Ako_Abdullah