سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  باشترین ڕێگای خواردن ئەوەیە، یەكەمجار ئاو بخۆینەوە پاشان میوە بخۆین، ئينجا ژەمه خواردن بخۆین.!
گۆڕینی فۆنت


شارەزایانی خۆراك دووپاتی دەكەنەوە كە باشترین ڕێگای خواردن ئەوەیە، یەكەمجار ئاو بخۆینەوە پاشان دوای نیوكاتژمێر میوە بخۆین، ئینجا كاتژمێرێك دوای ئەوە دەتوانین ژەمه خواردن بخۆین..

ئەم ڕێگە یەك لەدواییەكەی خواردن مرۆڤ لە زۆر نەخۆشی دەپارێزێت، لێكۆڵینەوەكان دەریانخستووە كە خواردنەوەی دوو كوپ ئاو لە پێش ژەمەخواردن یارمەتی سوتاندنی زیادەى چەوری و ڕزگاربون لە كێشی زیاد دەدات.
كەواتە ئامۆژگاری شارەزایان لە پێناو تەندوستیەكی باشتردا ئەوەیە كە یەكەم جار ئاو بخۆیتەوە پاشان میوە بخۆیت پاشان ژەمێك خواردن بخۆیت، بە تایبەتی ئەگەر ژەمە خواردنەكە چەور یان گۆشتی لەگەڵ بوو، سەرسامكەر ئەوەیە قورئانی پیرۆز لە ڕێگەی خواردنی بەهەشتیەكان ئەم ڕیزبەندیەی بە وردی بۆ باسكردووین، پەروەردگار دەفەرموێت:
(يطوف عليهم ولدان مخلدون بأكواب وأباريق وكأس من معين لا يصدعون عنها ولا ينزفون وفاكهة مما يتخيرون ولحم طير مما يشتهون)
واتە: تازە لاوی هەمیشەیی بەسەریاندا دەگەڕێن بە پەرداخ و سوراحی و گڵاسی پڕ لە شەرابی سەرچاوە ڕوون، نەسەریان پێی دێشێت، نە پێی سەرخۆشدەبن، وە میوەهات كە خۆیان هەڵیبژێرن، وە گۆشتی باڵندەیەك كە حەزی لێ‌ بكەن.
سبحان الله

 1398

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram