له‌باره‌ی سیواك له‌كاتی ده‌ستنوێژدا ١٢٠ـ عن ابْنَ عَبَّاسٍ (رضي الله عنه): أَنَّهُ بَاتَ عِنْدَ النَّبِيِّ (صلی الله عليه وسلم) ذَاتَ لَيْلَةٍ، فَقَامَ نَبِيُّ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) مِنْ آخِرِ اللَّيْلِ، فَخَرَجَ فَنَظَرَ فِي السَّمَاءِ، ثُمَّ تَلَا هَذِهِ الْآيَةَ فِي آلِ عِمْرَانَ: [إِنَّ فِي خَلْقِ السَّمَوَاتِ وَالْأَرْضِ وَاخْتِلَافِ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ] حَتَّى بَلَغَ: [فَقِنَا عَذَابَ النَّارِ] ثُمَّ رَجَعَ إِلَى الْبَيْتِ، فَتَسَوَّكَ وَتَوَضَّأَ، ثُمَّ قَامَ فَصَلَّى، ثُمَّ اضْطَجَعَ، ثُمَّ قَامَ فَخَرَجَ، فَنَظَرَ إِلَى السَّمَاءِ فَتَلَا هَذِهِ الْآيَةَ، ثُمَّ رَجَعَ فَتَسَوَّكَ فَتَوَضَّأَ، ثُمَّ قَامَ فَصَلَّى. (ابن عباس) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: شه‌وێكیان له‌خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوادا(صلی الله عليه وسلم) مامه‌وه له‌كۆتایی شه‌وه‌كه‌دا پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) هه‌ستا چووه ده‌ره‌وه، سه‌یرێكی ئاسمانی كرد ئینجا ئه‌م ئایه‌ته‌ی له‌سووره‌تی ال عمران خوێنده‌وه: [ ان في خلق السموات والارض واختلاف الليل والنهار ]هه‌تا گه‌یشته [ فقنا عذاب النار ]ئینجا گه‌ڕایه‌وه بۆ ژووره‌وه سیواكی كرد ده‌ستنوێژی گرت، ئینجا هه‌ستاو ده‌ستیكرد به‌نوێژكردن، پاشان ڕاكشایه‌وه، ئینجا هه‌ستاو چووه ده‌ره‌وه، دووباره سه‌یری ئاسمانیكرد هه‌مان ئایه‌تی خوێنده‌وه، ئینجا گه‌ڕایه‌وه سیواكی كردوو ده‌ستنوێژی گرت و هه‌ستاو ده‌ستیكرده‌وه به‌نوێژكردن.