سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  تکایە خوشکینە حەقی حجابەکانتان بدە...!
گۆڕینی فۆنت


تکایە خوشکینە حەقی حجابەکانتان بدە...

ئەمە کەی حجابی شەرعیە!! نیوەت سفورە نیوەت بەناو حجابە، توخوا کەی تبرج و داپۆشینی قژ بەیەکەوە کۆ دەبنەوە!؟

تۆنێک مکیاجت بە ڕووخسارەوەیە، بڕۆت کردووە بە تاتۆ بە قەڵەم، پانتۆڵت لەبەرە، لەسەرەوەش نیوه لەچک، گوارەی گوێت دیارە، ملوانکەی ملت بەدەرەوەیە، لەگەڵ فەتحەیەک لە ڕۆژهەڵات بۆ ڕۆژئاوا، بەس بزانم کوێت داپۆشیوە!؟
ئاوا ناوت لەخۆ ناوە "باڵاپۆش"، جا فیزیش دەکەی بەسەر سفورەکان وەڵا من حجابم، توخوا ئەمە کەی حجابی شەرعیە!؟؟

قەت سەیری قورئانت نەکردووە؟ قەت فەرمودەیەکت بەرچاو نەکەوتووە؟ بزانی حجابی کچی ئیسلام دەبێ چۆن بێت؟ خۆ گەر دەڵێی نازانم، ئەوە ئینتەرنێت هەموو کات لەبەردەستتە دە هەوڵێک بدە دە سەیرێک بکە بزانە دایکمان عائیشە (ڕەزای خوای لێ بێ) پۆشاکی چۆن بووە، بزانە پێشنان ئافرەتەکانیان چۆن بووە، نهێنی ئافرەت بخوێنەوە، گەر هەر دەڵێ تاقەتی خوێندنەوەم نییە باشە گوێ بگرە لە محازەرەیەک لە دەرسێک، هەر ئینتەرنێت بکەیتەوە پڕیەتی گەر مەبەستت بێت...

بەڕاستی تەواو هیچ عوزرێکت نییە چونکە زانستی شەرعی لەبەردەستتە...
تکات لێ دەکەم خوشکە باشەکەم بەسە ئەوەندە خۆت لە خەت مەدە بەو ناحجابەت، بەڕاستی ئەوەی تۆ حجاب نییە، با خەڵکیش بەهۆی تۆوە لە خوشکە حجابە شەرعیەکانمان بەهەڵە نەگەن...
بەڕاستی ئەو فەرمانەی کە دابەزی سەبارەت بە حجاب بەو شێوازەی تۆ نەبوو...
تکات لێ دەکەم وێنای حجابە جوانەکەمان مەشێوێنە، بۆ ڕەزامەندی خۆت...
هەر بۆ زانیاریت ئاگات لێیە کاتت دەڕوا زۆرت نەماوە جا نازانین بەوە ڕادەگەی خۆت چاک بکەی یاخود دوادەکەوی...



 3200

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram