ئایا زانیوتە پێغەمبەری خوا باسی ئەوانەی کردووە کە سوننەت و فەرموودە ڕەتدەکەنەوە ... بەناو (قورئانییەکان) پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی : بەیەکێك لە ئێوە نەگەم و نەیبینم کە لەسەر لا تەنیشت دانیشتووە کاتێك دەبارەی شتێك فەرمانێك یان قەدەغەیەکی منی بۆ دێ بڵێ نازانم(بڕوام پێی نییە) ئەوەی لەقورئان هاتووە شوێنی دەکەوین( واتە شوێن فەرموودە ) ناکەوین ① لە گێڕانەوەیەکی تردا فەرموویەتی : نزیکە(خەریکە ڕۆژگارێك دێت) پیاوێك لە شوێنێك دادەنیشێ و پاڵ دەداتەوە لەسەر لا تەنیشتێکی بڵێ ئێمە تەنها کتێبی خوا لە نێوانماندایە هەر حەرامێکی تیابوو بە حەرامی دەزانین و هەر حەڵاڵێکی تیا بوو بە حەڵاڵی دەزانین (واتە پێویستمان بە سوننەت نییە و پشتگوێی دەخەین !) دوایی پێغەمبەری خوا (صلی الله عليه وسلم) فەرمووی ئاگادار و وریا بن ئەوەی پێغەمبەری خوا حەرامی کردبێ وەك و وایە خوا حەرامی کردبێ ! ② لە گێڕانەوەیەکی تردا فەرموویەتی : من کتێبی خوام بۆ هاتووە کە قورئانە و هاوشێوەی قورئانیشم بۆ هاتووە (مەبەست پێی سوننەتە) نزیکە ڕۆژگارێ بێت کە پیاوێك لەسەر لا تەنیشت دانیشتبێ و بە سکی تێر و پڕە وە بڵێ ئێمە تەنها قورئان لە نێوانماندایە .... " تا کۆتایی بەهەمان شێوەی گێڕانەوەکەی پێشوو ③ پەیامبەری خوا زۆر جوان وەسفی کردوون لەسەر لا تەنیشت و لەسەر سکی تێر و پڕ ەوە قسە دەرئەپەڕێنن واتە لە هیچیان کەم نییە و یەکجار ئیسراحەتن و بێ خۆ تێکدان و بێ علم ئەو قسە نابەجێیانە دەکەن بێ ئەوەی هەر تۆزێك لە زانستی فەرموودە بزانن ① : سنن ابن ماجە - 12 ، صحيح الجامع - 8186 ② : سنن الترمذي - 2664 ، صحيح الجامع - 7172 ③ : صحيح ابن حبان- 12