#زنجیرە_باسی_تاوانە_گەورەکان_لە_ڕوانگەی_ئیسلام باسی { 1 } { هاوبەش بۆ خودا پەیداکردن } { الشرك باللە } : الحمد اللە الذي هو الاول والاخر والباطن والظهر الذي هو بكل شيء علیم ، والصلاة والسلام علی امام المتقین وخاتم الانبیاء والمرسلین محمد وعلی آلە وصحبە ٲجمعین / سەرەتا خوای گەورە و کاربەجێ دەفەرموێ { إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِۦ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَن يَشَآءُ ۚ وَمَن يُشْرِكْ بِٱللَّهِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَٰلًۢا بَعِيدًا } سورة ـ نساء ـ اية 116 واتە : " بهڕاستی خوا خۆش نابێت لهوه هاوهڵ و شهریکی بۆ بڕیار بدرێت و جگه لهو (هاوبهش دانانه) له گوناهانی تر بۆ ههر کهس بیهوێت و شایسته بێت و (پهشیمان بێت) خۆش دهبێت، جا ئهوهی شهریک و هاوهڵ بۆ خوا بڕیار بدات، ئهوه بهڕاستی گومڕا بووه بهگومڕاییهکی زۆر دوور" . وە لە ئایەتێکی تردا دەفەرموێت { وَإِذْ قَالَ لُقْمَٰنُ لِٱبْنِهِۦ وَهُوَ يَعِظُهُۥ يَٰبُنَىَّ لَا تُشْرِكْ بِٱللَّهِ ۖ إِنَّ ٱلشِّرْكَ لَظُلْمٌ عَظِيمٌۭ } . واتە : "جا لوقمان به کوڕهکهی خۆی وت له کاتێکدا که ئامۆژگاری دهکرد: کوڕه شیرینهکهم; نهکهیت شتێک یان کهسێک به هاوتاو هاوبهشی خوا بڕیار بدهیت، چونکه بهڕاستی هاوتاو هاوبهش بڕیاردان ستهمێکی زۆر گهوره و ناڕهوایه ". وە لە ئایەتێکی تردا دەفەرموێت { إِنَّهُۥ مَن يُشْرِكْ بِٱللَّهِ فَقَدْ حَرَّمَ ٱللَّهُ عَلَيْهِ ٱلْجَنَّةَ وَمَأْوَىٰهُ ٱلنَّارُ ۖ وَمَا لِلظَّٰلِمِينَ مِنْ أَنصَارٍۢ } واتە : " بەراستی ئەو کەسەی شهریک و هاوبهش بۆ خوا بڕیار بدات، ئهوه بێگومان خوا بهههشتی لهسهر حهرامکردووه و شوێن و جێگاو سهرهنجامی ئاگره، ئهوسا ئهوستهمکارانه هیچ جۆره پشتیوانێکیان نی یه (کهس ناتوانێت فریایان بکهوێت) " . وە پێغەمبەری خودا { صل اللە علیە وسلم } دەفەرموێت : ( ٲَلَا ٲُنَبَّئُكُم بِٲَكبَرِ الكَبَائِر ـ قالها ثلَاثاَ ـ قَالُوا : بَلَی یَا رَسُولَ اللَّـە ـ قال : الإِشرَاكُ بِاللَّـەِ وَعُقُوقُ الوَالِدَین ) رواة البخاري ومسلم واتە : " ئاگادارتان بکەمەوە بە تاوانە گەورەکان کامانەن ؟ ( سێ جار دووبارەی کردەوە ) گوتمان : بەڵێ ئەی پێغەمبەری خوا . فەرمووی : هاوبەش بۆ خودا پەیداکردن و بێ فەرمانی دایك و باوك و ئازاردان و دڵڕەنجاندیان . وە لە فەرموودەیەکی تردا دەفەرموێت : ( اجتَنِبُوا السَّبحَ المُوبِقَات ( ٳي المُهلكات ) قَالُوا : یا رسول اللَّە وَمَا هُنَّ؟ قَالَ : الشَّركُ بِاللَّـە ... الخ. ) رواة البخاري ومسلم بسندصحیح واتە : خۆتان بپارێزن لە حەوت گوناهی فەوتێنەر گوتیان : ئەی پێغەمبەری خودا، ئەم گوناهانە کامانەن؟ فەرمووی : ئەوەیە هاوبەش بۆ خودا پەیدا بکەیت ... هتد . هەروەها لە فەرموودەیەکی تردا کە امامی بوخاری ریوایەتی کردووە پێغەمبەری خودا { صلی اللَّە علیە وسلم } دەفەرموێت : هەرە گەورەترین گوناهـ ئەوەیە کە هاوبەش بۆ خودا پەیدا بکەیت و هەروەها ـ ئازاردان و بێ فەرمانی و بێ دڵی دایك و باوكە وـ هەروەها شایەتی بەدرۆ . هەروەها ابی درداء [ خوا لێی ڕازی بێت ] دەڵێت : پێغەمبەری خودا [ صلی اللَّە علیە وسلم ] ئامۆژگاری کردم کەوا هاوبەش و هاوەڵ بۆ خودا پەیدا نەکەم ، ئەگەر پارچە پارچەم بکەن یاخود بشم سوتێنن ، وە فەرمووی واز لە نوێژە فەرزەکان نەهێنیت بە ئەنقەست ، ئەگەر وازت هێنا بە ئەنقەست ئەوا بێگومان لە کۆمەڵەی موسڵمانان دەردەچیت ، وە فەرمووی مەی مەخۆرەوە چونکە بەراستی مەی دەرگای هەموو خراپەیەکە . رواة ابن ماجە حوکمی (فەرمانی) شەرعی بەرامبەر ئەم گوناهە چییە ؟ پێغەمبەر ( صلی اللَّە علیە وسلم ) دەفەرموێ : (( مَن بَدَّل َ دیِنَە ُ فَاقتُلُوەُ)) رواة احمد وبخاري واتە : هەر کەسێك لە ئاینەکەی پاشگەز بۆوە و ڕێبازی خۆی گۆڕی ئەوا پاداشتی هەر کوشتنە . ئەم فەرمانەش پێویستە دادگەرێکی ئیسلامی بیدات .. ئیمامی شافعی { خوا لێی ڕازی بێت } دەفەرموێ : " [ هەر کەسێ بێ باوەر بوو بەخودا لە ملی بدەن بەشیر ". ] [ تێبینی ] : زانایانی ئایینی دەڵێن هەر کەسێ ( کافر ) بێت یان باوەڕی نەمێنێ بەخوا ، واتە بێ بەری بێ لە ئاینی ئیسلام هەموو کردەوە باشەکانی بەفیرۆ دەڕوات . ئیمامی شافعی ( خوا لێی ڕازی بێت ) : دەڵێت : لەسەر پێشەوایان جێگری پێشەوای موسڵمانان پێویستە بە زووترین کات داوای پەشیمان بوونەوە لە مرتد بکات سێ جار ، ئەگەر پەشیمان بۆوە ، ئەوا پەشمان بوونەوەی لێ وەردەگیرێ ، ئەگەر نا دەکوژرێت ، بەڵام سوتاندن دروست نییە ، هەروەها نەشۆردرێ و نوێژی مردووی لەسەر نەکرێت و لە گۆرستانی موسڵمانان نەشاردرێتەوە .