هەڵوەشێنەرەوەکانی ئیسلام || هەڵوەشێنەرەوەی چوارەم برای موسڵمان: پێویستە بزانی كە خوای گەورە پێویستی كردووە لەسەر هەموو بەندەكانی موسڵمان ببن و دەست بگرن بە ئیسلامەوە و ووریا بن لەوەی پێچەوانەی ئیسلامە، وە پێغەمبەری صلى الله عليه وسلم بۆ هەمان مەبەست ڕەوانە كردووە، خوای گەورە هەواڵی پێداوین كە هەر كەسی شوێنی ئەو پێغەمبەرە صلى الله عليه وسلم بكەوێ ئەوە هیدایەتی وەرگرتووە و هەركەسێكیش پشتی لێ هەڵكا ئەوە گومڕابووە. وە لە چەندین ئایەتدا لە هۆكارەكانی پاشگەز بوونەوە و شیرك و كوفر ووریامان دەكات، هەروەها زانایان ڕەحمەتی خوایان لێ بێ لە باسی حوكمی مورتەددا (هەڵگەڕاوە لە دین) باسیان كردووە كە موسڵمان بە چەندین هەڵەوەشێنەرەوە لە ئیسلام دەردەچێ و ئەوانە خوێن و ماڵی حەڵاڵ دەكەن، وە ترسناك ترین و ئەوەی كە زۆر ڕوو بدات، لەوانە ئەم دە (10) خاڵەن: هەڵوەشێنەرەوەی چوارەم هەركەسێ باوەڕی وابێ كە ڕێبازی یەكێكی تر جگە لە ڕێبازی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) تەواو ترە یان حوكمی یەكێكی تر لە حوكمی ئەو باشترە وەكو ئەوانەی حوكمی (طاغوت)ـەكان لە حوكمی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بەچاكتر دەزانن ئەوەش كافر دەبێ. ئەوانەش حوکمی سەرکردە عەلمانەیاکن و ئەوروپا و ئەمریکا دەگرێتەوە و ئەگەر لەشت وابێ حوکمی گاور و جولەکە لە هەنێ حوکمی ئیسلام باشترە بەهەمان شێوە کافر دەبیت