دەست بگرن بە دینى خواوەو وازبهێنن لە دوو بەرەکی پێغەمبەری خوا- صلى الله علیه وسلم - فەرموویەتی: (( إِنَّ اللَّهَ يَرْضَى لَكُمْ ثَلَاثًا، وَيَكْرَهُ لَكُمْ ثَلَاثًا: فَيَرْضَى لَكُمْ أَنْ تَعْبُدُوهُ وَلَا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا، وَأَنْ تَعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا. وَيَكْرَهُ لَكُمْ: قِيلَ وَقَالَ، وَكَثْرَةَ السُّؤَالِ، وَإِضَاعَةِ الْمَالِ)). 📙رواه مسلم. واتا: بەڕاستی خوا له سێ شتتان ڕازییه و له سێ شتیشتان ناڕازییه: (١)ڕازی دهبێ كه بیپهرستن و هیچ شتێك نهكهنه هاوهڵی. (٢)وه ههمووتان دهست بگرن به ئاینی خواوهو (٣) دووبەرەکی دروست نەکەن. وه پێی ناخۆشه بۆتان ( کە ئەم سێ شتە ئەنجام بدەن): (١) وتی و واتی. (٢) زۆر پرسیار کردن. (٣) ماڵ بهفیڕۆدان. سوودەکانی ئەم فەرموودەیە: ١- پێویستە لەسەر هەموو موسڵمانێک کە تەنها و تەنها خودا بپەرستێت و هیچ کەسێک نەکاتە شەریک بۆی. ٢- دەست گرتن بە دینی خواوەو پاراستنی برایەتی و یەکریزی. ٣- حزبایەتی و دووبەرەکی و پەرتەوازەیی حەرامە. ٤- واز هێنان و دەست هەڵگرتن لە وتی واتی و ووتیان و دەڵێن و بیستوومە... ٥- زۆر پرسیار کردن کارێکی باش نیە لە ئیسلامدا، بە تایبەت ئەو پرسیارانەی کە پڕو پووچە و بێ کەڵکە. وە هەر وەها سوواڵ کردنیش دەگرێتەوە، کە بە بەڵگەی ئەم فەرموودەیە ئەویش جائز نیە. ٦- جائز نیە ماڵ و سامانت بە فیڕۆ و هەدەر بدەیت بەبێ ئەوەی سوودی لێ ببینیت.