سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایا ئێستا دەججال لە ژیاندایە؟!
گۆڕینی فۆنت


ئایا ئێستا دەججال لە ژیاندایە؟!

بێگومان ئێستا لە ژیاندایە و پەیوەندی ڕاستەوخۆشی هەیە لەگەڵ مرۆڤ و ئاگاداری هەموو بارودۆخەکانی سەر زەویشە!!

بۆ بەڵگە جگە لە حەدیسە ڕاست و درووستەکان پێویستمان بە هیچ بەڵگەیەکی تر نابێ و وەڵامی ڕوون و ئاشکرایان تێدایە!!

🔹دوو حەدیسی سەحیح لە (موسلیم) بە بەڵگە دەهێنمەوە:

🔸حەدیسەکەی (تەمیمی داری):

پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) نوێژەکەی تەواو کرد لەسەر دوانگە مینبەر دانیشت و پێدەکەنی ، فەرمووى: باهەرکەس لەجێى نوێژی خۆیدا بمێنێتەوە ، پاشان فەرمووی: ئایا دەزانن بۆچی کۆمکردونەتەوە؟! وتیان :خوا و پێغەمبەری خوا باشتر دەزانن ، فەرمووی: بەخوا من بۆ هیچ مەبەستێك و هیچ ترسێك ئێوەم کۆنەکردۆتەوە بەڵکو بۆیە کۆمکردونەتەوە چوونکە (تمیم)ی (داری) پیاوێکی گاور بوو هات بەڵێنی دا و موسڵمان بوو ، قسەیەکی بۆ کردووم کە به سواری ئەوەیە کە من بۆم باس کردوون ، سەربارەت بە دەججالی یەکچاو قسەی بۆ کردم کە سواری کەشتییەکی دەریایی بووە لەگەڵ سی پیاو لە هۆزی (لخم)و (جذام) ماوەی مانگێك شەپۆلی دەریاکە گێژی داون تاوەکو سەرەنجام پەنایان بردۆتە بەر دوورگەیەك ، لە دەریاکەدا تا خۆر ئاوابوون لە نزیکی کەشتییەکەوە دادەنیشن لەدوایدا دەچنە ناو دورگەکەوە دەعبایەکی تیسکنی تووکنیان پێ دەگات کە لەبەر زۆری تووك و موو پاش و پێشیان بو لێك جیانەکراوەتەوە ، دەڵێن: قوڕت بەسەر تۆ کێیت؟! دەڵێ: من (جەساسەم) ، دەڵێن: جەساسە چییە؟! دەڵێ: خەڵکینە بڕۆن بۆ لای ئەو پیاوەی کە لە کۆشکەکەدایە ، چوونکە زۆر تامەزرۆی دەنگ و باسی ئێوەیە ، کاتێ ناوی پیاوی برد ترساین لێی کە جۆرە شەیتانێك بێت ، ئێمەیش بەپەلە ڕۆیشتین تا چووینە كۆشکەکەوە کاتێ سەیر دەکەین زەلامێکی تێدایە کە هەرگیز زەلامی ئاوامان نەدیبوو لە هەموو کەس کەتە و زلتر و لە هەموو کەس زیاتر کۆت و بەند و شەتەك درابوو هەردوو دەستی تا گەردنی و نێوان هەردوو ئەژنۆی تا قوولەپێی بە ئاسن ، وتمان قوڕت بەسەر تۆ کێیت؟! وتی: ئێوە توانیتان بەسەر دەنگ و باسی من ئاشنا ببن پێم بڵێن ئێوە کێن؟ وتیان: ئێمە خەڵکانێکین لە عەرەب سواری کەشتییەکی دەریایی بووین گیرۆدەی داوی دەریا بووین لەکاتی هەڵچوونیدا ماوەی مانگێگ شەپۆڵی دەریا گێژی داین پاشان پەنامان هێنا بەرەو لای ئەم دوورگەیەی تۆ لە نزیکییەوە دانیشتین تاچووینە دوورگەکەوە گیانلەبەرێکی تیسکنی تووکنمان پێگەیشت لەبەر موو پێش و پاشیمان بۆ لەیەك جیا نەکرایەوە وتمان: جەساسە چییە؟! وتی: بچن بۆ لای ئەو پیاوەی کەلە کۆشکەکەدایە ئەو تامەزرۆی دەنگ و باسی ئیوەیە ، ئێمەیش بەپەلە هاتین بۆلای تۆ و زۆری لێترساین ، ترساین لەوەی کە جۆرە شەیتانێك بێت!! ئەویش وتی: خەبەرم بدەنێ سەبارەت بە دارخوماکانی (بێستان) وتمان: لەبارەی چ شتێکییەوە پرسار دەکەی؟ وتی: پرسیارتان دەربارەی داخورماکانی لێ دەکەم داخۆ بەردەگرێت؟ پێمان وت: بەڵێ ، وتی: بەڵام نزیکە ئیتر بەرنەگرێت! وتی: خەبەرم بدەنێ سەبارەت بە دەریاچەی (طبریة) وتمان: لەچ شتێکییەوە پرسیار دەکەیت؟ وتی: ئایا ئاوی تیا هەیە؟ وتمان: ئاوی زۆرە ، وتی: بەڵام ئاوەکەی نزیکە نەمێنێت! وتی: خەبەرم بدەنێ دەربارەی کانیاوی (زُغ٘رە) وتمان: لەچ شتێك پرسیار دەکەیت؟ وتی: ئایا لەوکانیاوەدا ئاو هەیە؟ ئایا خەڵکەکەی بەئاوی کانیاوەکە کشتوکاڵ دەکەن؟ پێمان وت: بەڵێ ئاوی زۆرە خەڵکەکەیشی کشتوکاڵی پیدەکەن ، وتی: خەبەرم بدەنێ دەربارەی پێغەمبەرە نەخوێندەوارەکە چی کرد؟ وتیان لەمەککە دەرچووە و لە (یثريب) نیشتەجێ بووە! وتی: ئایا عەرەب شەڕیان لەگەڵ کرد؟ وتمان بەڵێ ، وتی: چۆنی پێکردن؟ خەبەرمان پێدا کە سەرکەوتووە بەسەر ئەوانەی لێوەی نزیکن لەعەرەب و ئەوانیش گوێڕایەڵی بوون پێ وتین جا ئەوە بووە؟ وتمان بەڵێ ، وتی: بزانن چاکتر وایە بۆتان کە گوێرایەڵی ببن!! منیش خەبەرتان دەدەمێ من کێم (من دەججالم) من نزیکە کە مۆڵەتی دەرچونم بدرێتێ و دەرچم و بەزەویدا بڕۆم هیچ دێهات و(شارێك) نەهێڵمەوە کە دانەبەزم بۆی لەماوەی چل شەودا جگە لە (مەککە)و (طیبە) نەبێت وە ئەو دووانە هەردووکیان لە من قەدەغەن هەرکاتێك بمەوێ بچمە یەکێکیان فریشتەیەك شمشێرێکی ڕووتی بەدەستەوەیە ڕووم تێدەکات و بەرهەڵستیم لێدەکات لەسەر هەر ڕێگەوبانێکی فریشتە وەستاون و پاسەوانی دەکەن ، دەڵێت: پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بە داردەستەکەی دەستی دەیژەند لە دووانگەکە و مینبەرەکەوە و دەیفەرموو: ئەمە (طیبة)ەیە ئەمە (طیبة)ەیە ئەمە (طیبة)ەیە ، مەبەستی لەمەدینە بوو ئایا من لەو بارەوە قسەم بۆ کردوون؟ خەڵکیش وتیان: بەڵێ ، فەرمووی: من قسەکەی (تمیم)م پێخۆش بوو هاوشێوەی ئەوەیە من قسەم بۆ کردن ، هەروەها لەبارەی مەدینە و مەککەیشەوە بزانن کە ئەو لەدەریای شامدایە یاخود دەریای یەمەن ، نا بەڵکو لە ڕووی خۆرهەڵاتەوەیە لەڕووی خۆرهەڵاتەوە دێت لەڕووی خۆرهەڵاتەوەیە (بەدەستی بەرەو خۆرهەڵات ئاماژەی کرد).

🔸حەدیسەکەی (ئیبن صیاد):

ئەبو سەعیدی خودری (خوای لێ ڕازی بێت) دەڵێ: بە مەبەستی (حەج یان عەمرە) کەوتینە ڕێ ، ئیبن صەیادیشمان لەگەڵ بوو ، لەشوێنێك لاماندا و خەڵکەکە بڵاوەیان لێکرد ، من و ئەو بەتەنها ماینەوە ، منیش سامم لێکرد سامێکی ئێجگار زۆر ، لەبەر ئەوەی کاتێك شت لەبارەیەوە دەوترا! شتومەکەکانی خۆی هێنا لەگەڵ هینەکانی مندا داينا ، منیش وتم: گەرمايەکە زۆر بەتینە ئەگەر لەبن ئەو درەختەدا دات بنابایا ، ئەویش بە قسەی کردم ، ئینجا رانە مەڕێکمان بەدی کرد ، ئەویش ڕۆیشت پڕ بەجامێکی گەورە (شیری) هێنا وتی: ئەبو سەعید بخۆرەوە ، منیش وتم: گەرمايەکە زۆر بەتینە و شیریش گەرمە! منیش خۆ وەنەبێ هیچیم هەبێ هەر ئەوە نەبێ کە حەزم نەدەکرد شتی دەستی ئەو بخۆمەوە یان لەدەستی وەرگرم!! وتی: ئەبو سەعید زۆر جار بەنیازم پەتێك بێنم بەدارێکدا هەلیواسم و خۆم بخنکێنم لەداخی ئەوەی کە خەڵکی دەربارەم دەڵێن!! ئەی ئەبو سەعید ئەگەر کەسێك هەبێت فەرموودەی پێغەمبەری لێ شاراوە بێت لەئێوە شاراوە نییە ، ئەی کۆمەڵی یاریدەدەران ئەی تۆ لەهەموو خەڵکی زاناتر نیت بە فەرموودەی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم)؟! ئەی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) نەیفەرمووە: دەججال کافرە؟ خۆ من موسڵمانم! ئەی نەیفەرمووە: ئەو نەزۆکە منداڵی نابێت؟ خۆ من کوڕێکم لە مەدینە بەجێهێشتووە! ئەی پێغەمبەری خوا نەیشی فەرمووە: ناچێتە مەدینە و ناشچێتە مەککە؟ بەڵام ئەوەتا من لە مەدینەوە هاتووم و دەمەوێ بەرەو مەککە بڕۆم!! ئەبو سەعیدى خودری دەڵێت: تا وام لێهات خەریك بوو بیانوی لێ وەرگرم ( باوەڕی پێ بکەم) پاشان ئیبن صەیاد وتی: بەڵام بەخوا من چاك دەیناسم و کات و شوێنی لە دایکبوونیشی دەزانم و دەشزانم ئێستا لەکوێیە!! ئەبو سەعید دەڵێ: منیش پێم وت دەك ڕەنجەڕۆ و داماو بیت لەمەودوا (چوونکە کە وتی من دەیناسم خستمییە گومانەوە)!.
----------------------------------------------------------------------------

تێبینی/ لەم پۆستە تەنها ئەوەمان سەلماند کە دەججال ئێستا لەژیاندایە و پەیوەندیشی لەگەڵ مرۆڤ هەیە!!

ان شاء الله بۆ پۆستەکانی داهاتووش لەگەڵمان بن لەسەر دەججال ..

موسڵمانان/Muslims
#Ako_Abdullah



 1196

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram